سوودەکاني گرياني منداڵ
به پێچه‌وانه‌ي ئه‌و بۆچوونه باوه‌ي لاي گه‌وره‌كان هه‌يه، زانستي پزيشكي سه‌لماندوويه‌تي، گرياني منداڵ سوودي ته‌ندروستي هه‌يه
به پێچه‌وانه‌ي ئه‌و بۆچوونه باوه‌ي لاي گه‌وره‌كان هه‌يه، زانستي پزيشكي سه‌لماندوويه‌تي، گرياني منداڵ سوودي ته‌ندروستي هه‌يه
پێشتر كاتێك منداڵێك دواي له‌دايكبووني ده‌گريا، داپيره پيره‌كان ده‌يانگوت لێيگه‌ڕێ با بگري ئه‌وه سنگي فراوان ده‌كات، به‌ڵام دواي ئه‌وه زانستي پزيشكي ئه‌و قسه‌يه‌ي به ناراست دانا به‌رله‌وه‌ي جارێكي تر په‌شيمان ببێته‌وه و بڵێ ئه‌و قسانه راستن، دواي ئه‌وه‌ي پزيشكه‌كان له رێگه‌ي سه‌لماندني زانستييه‌وه گه‌يشتنه ئه‌و ئه‌نجامه.
زانا پسپۆره‌كاني په‌يمانگاي چاودێري منداڵ و ئازاره‌كان له واشنتۆن ئه‌وه‌يان سه‌لماند و دكتۆر مارتن مۆله‌ري پزيشك له‌و په‌يمانگايه ده‌ڵێ واز له منداڵه‌كه‌ت بێنه بگري، ئه‌مه‌ش كاتێك دڵنيابوون له‌وه‌ي هه‌ست به‌برسيه‌تي ناكات و ئازاري نييه و نه‌خۆش نييه و گه‌رماي نييه، چونكه گريان سوودي بۆ کۆرپه هه‌يه له‌به‌رئه‌وه‌ي ماسوولكه‌ي سييه‌كاني به‌هێزده‌كات و تواناي هه‌ناسه‌داني په‌ره پێده‌دات
پزيشكه‌كه ده‌ڵێ گرياني منداڵ له كاتي له‌دايكبووندا سوودي زۆره، يه‌كه‌مين گريان خانه‌كاني ژێر كيسه‌كاني هه‌وا له له‌شيدا ده‌كاته‌وه و ئه‌وه‌ش يارمه‌تي ده‌دات بۆ هه‌ناسه‌دان به شێوه‌يه‌كي سرووشتي، له‌به‌ر ئه‌وه منداڵ له‌و كاته‌دا قاچه‌كاني به‌رز ده‌كاته‌وه و فشار له‌سه‌ر دواوه‌ي دروست ده‌كات بۆ گريان.
سەرچاوه:ماله پەري ئيسلام و سەردەم