• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 210
  • چوار شەممه 4/11/1391
  • رۆژژمێر :

مۆبايلێک ئاو کاري تێناکات

لەگەڵ کردنەوەي پێشانگاي CES 2013 (پێشانگاي بەکارهێنەراني ئامێرە ئەلکترۆنييەکان) هەمووان چاويان بڕييە ئيسکپيريازێد کە نوێترين مۆبايلي کۆمپانياي سۆني-ە.

ئەم مۆبايلە نوێيەي سۆني ئەم تايبەتمەندييانەي هەيە: 

1- شاشەيەکي 5 ئينچ بە تەکنەلۆژيايreality display بە ووردبيني 192ظ *1ظ 8ظ ، کە وێنەکە زۆر ڕوون و نزيکە لە راستەقينەوە و ئەم تايبەتمەندييە لەگەڵ تەلەفيزيۆني سۆني هەيە و تايبەتە بە سۆني.

2- پڕۆسێسەرێکي چواري کە بۆ يەکەمجارە ئەم جۆرەي پرۆسێسەرەي برەوپێداو بەکاردەهێنێت بە تواناي 1.5مێگاهيرتز وە ڕامي 2 گێگا بايت.

3- سيستەمي ئيشکردنەکەي سيستەمي ئەندرۆيد جێلي بين بە ڤێرژني 4.1 کە ئەمە لە تەواوي جۆرەکاني پێشووي هاندە زيرەکەکاني سۆني خێراترو کاراترە 

4- لە گرنگترين تايبەتمەندييەکاني ئەم مۆبايلە کامێراکەيەتي کە 13.1 مێگاپێکسڵە و وێنەکاني بە قەبارەي 1ظ 8ظ  دەگرێت لەگەڵ فلاشێک لە جۆري ئەي دي و کامێراي لاوەکي (کامێراي ڕوو) کە بەکاردێت بۆ ڤيديۆ چات کە 2.2 مێگا پيکسڵە. 

لەگەڵ کردنەوەي پێشانگاي CES 2013 (پێشانگاي بەکارهێنەراني ئامێرە ئەلکترۆنييەکان) هەمووان چاويان بڕييە ئيسکپيريازێد کە نوێترين مۆبايلي کۆمپانياي سۆني-ە.

هەروەك کۆمپانياي سۆني هەموو تايبەتمەندييە نوێکاني پەيوەندي لەم هاندەدا پێشکەش کردووە وەکو واي فاي بۆ هێڵي ئينتەرنێتي بێ تەل و بلوتوس و تەکنيکي NFC کە بەکارهێن تەنها بە بەرکەوتني مۆبايلەکەي بە مەدالياي تايبەتي ئەم تەکنيکە چەندين ئيش دەکات وەکو کردنەوە و داخستني بلوتوس و واي فاي و کردنەوەي ئەو ئەپڵيکەشنانەي کە بەکارهێن پێشتر دياري کردووە. ئەم هەموو خزمەتگوزارييە بە پاترييەکي 233ظ  ميلي ئەمپێري، ئەمانەش بە ميمۆرييەکي ناوەکي (memory internal) بە قەبارەي 16 گێگا بايت و لەگەڵ شوێني تايبەت بۆ ميمۆري دەرەکي (external memory) لە جۆري ئێس دي کە بڵاوترين جۆري ميمۆري دەرەکييە. 

ئەوەي ئەم هاندە ئەباتە ڕيزي پێشەوەي هاندەکان ئەوەيە کە تواناي بەرگري هەيە لە ئا و و تۆز هەروەکو لەم ڤيديۆيەدا دەردەکەوێت هەروەها کۆمپانياي ناوبراو نرخ و رۆژي دەرچووني ئەم مۆبايلەي بەشێوەيەکي فەرمي دياري نەکرد، بەڵام وەکو ئەوەي چاوەڕوان دەکرێ لە چارەکي يەکەمي ئەمساڵدا بکەوێتە بازاڕەوە. 

سەرچاوە:

phonearena