ته‌ماشا کردني ته‌له‌فيزيۆن
ته‌ماشا کردني ته‌له‌فيزيۆن بۆ منداڵاني ته‌مه‌ن ژێر دوو ساڵ باش نييه
لێکۆڵه‌ران رايانگه‌ياندووه باشتره به‌ربه روانيني منداڵاني که‌م ته‌مه‌ن بۆ ته‌له‌فيزيۆن يان فيلمي ڤيديۆيي بگيردريت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که ئه‌نجامي لێکۆڵينه‌وهکان نيشاني داوه ئه‌و کاره زه‌ره‌ري هه‌يه بۆ گه‌شه کردنيان.
به پێي راپۆڕتي به‌شي ناوه‌نديي هه‌واڵ به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ريي فه‌رانسه، ئاکادێمياي پزشکيي منداڵاني ئه‌مريکا له يه‌که‌م راپۆڕتي خۆي له‌مباره‌وه له ماوه‌ي ده ساڵيي دواييدا رايگه‌ياندووه باشتره دايک و باوکه‌کان له جياتي ئه‌وه‌ي که ئيزن بده‌ن منداڵه‌کانيان ته‌ماشاي ته‌له‌فيزيۆن يان فيلمي ڤيديۆيي بکه‌ن، قسه‌يان له‌گه‌ڵ بکه‌ن و هانيان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ي ته‌نيا سه‌رقاڵي کايه و ياري بن.
لێکۆڵه‌ران رايانگه‌ياندووه باشتره به‌ربه روانيني منداڵاني که‌م ته‌مه‌ن بۆ ته‌له‌فيزيۆن يان فيلمي ڤيديۆيي بگيردريت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که ئه‌نجامي لێکۆڵينه‌وهکان نيشاني داوه ئه‌و کاره زه‌ره‌ري هه‌يه بۆ گه‌شه کردنيان.
لێکۆڵه‌ران هه‌روه‌ها له‌و راپۆڕته‌دا ورياييان داوه که خوگرتني منداڵان به ته‌ماشا کردني ته‌له‌فيزيۆن بۆماوه‌ي زۆر له‌وانه‌يه زمان گرتني منداڵان وه‌دواخا و ببێته هۆي ئه‌وه‌ي که منداڵان دره‌نگتر وه‌زمان بێن.له‌و راپۆرته به هێنانه ئاراي به‌ڵگه و دايکۆمێنت جه‌خت کراوه که مێديا کاريگه‌ريي نه‌گه‌تيڤي هه‌يه له‌سه‌ر منداڵان و به تايبه‌ت منداڵاني ته‌مه‌ن ژێر دوو ساڵ.
به‌وحاڵه‌شه‌وه له‌و راپۆڕته‌دا ئاماژه‌يه‌ک نه‌کراوه‌ته سه‌ر يارييه ڤيديۆيه‌کان، به‌ڵکو ئاماژه کراوه‌ته سه‌ر ته‌له‌فون، کۆمپيتێر، ته‌له‌فيزيۆن و راگه يه نه ره کاني ديکه.
سه حه ر تی وی