بۆچى پياوان زوتر پير ئه‌بن
توێژينه‌وه‌يه‌کى زانستى ئه‌وه‌ى ده‌رخستوه که ده‌ردانى ژنه‌تيکي، کاريگه‌رى له‌سه‌ر ده‌رکه‌وتنى نيشانه‌کانى پيرى له ناو پياوان ده‌بێت نه‌ک له‌سه‌ر ئافره‌تان.
ئه‌م دۆزينه‌وه ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خات که بۆچى ژنان به شێوه‌يه‌کى مام ناوه‌ندى ته‌مه‌نيان له پياوان زياتره. توێژينه‌وه‌کانى زانکۆى (موناش) له ئوستراليا مێشه‌کانى ميوه‌يه‌کى نێر و مێيان که هه‌ڵگرى ميتۆکه‌ندرى له سه‌رچاوه جۆراوجۆره‌کان بوو خسته ژێر توێژينه‌وه. ميتۆکه‌ندرى به‌شێکه له‌و خانانه‌ى که خۆراکه‌کان بۆ وزه ده‌گۆڕێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شيان بۆ ده‌رکه‌وت که جۆره‌کانى ژنه‌تيکى له ميتۆکه‌ندرى ده‌ستنيشانى ئومێد بۆ ژيان له ناو پياوان ده‌کات نه‌ک له‌ناو ژنان.
توێژينه‌وه‌يه‌کى زانستى ئه‌وه‌ى ده‌رخستوه که ده‌ردانى ژنه‌تيکي، کاريگه‌رى له‌سه‌ر ده‌رکه‌وتنى نيشانه‌کانى پيرى له ناو پياوان ده‌بێت نه‌ک له‌سه‌ر ئافره‌تان.
دکتۆر داولينگ له کۆلێژى زانسته ژينگه‌ييه‌کانى زانکۆى موناش ئاماژه به‌وه ده‌دات: ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رسوڕمانه ئه‌م ده‌ردانه هيچ کاريگه‌رييه‌کى له‌سه‌ر ده‌رکه‌وتنى نيشانه‌کانى پيرى له ناو ژناندا نييه‌و ته‌نيا له‌سه‌ر پياوان کاريگه‌ريان ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو که گشت گيانله‌به‌ران هه‌ڵگرى ميتۆکه‌ندرن و به شێويه‌کى گشتى له‌ناو گشت گيانله‌به‌راندا ده‌بێته هۆى زووتر پير بوونى پياوان. ئه‌م توێژه‌رانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن درێژه به توێژينه‌وه‌کانيان بده‌ن تاوه‌کو رێَگه‌کانى له‌ناو بردنى کاريگه‌رى نه‌رێنى ده‌ردانى ژنه‌تيکى له‌سه‌ر ئومێد بۆ ژيان له ناو پياواندا تاوتوێ بکه‌ن.
جه‌ماوه‌رنيوز