خۆشه‌ويستي و رێگاي ده‌ستكه‌وتني
خۆشه‌ويشتي ئه‌و هه‌سته ناسكه‌يه كه پياوان و ژنان كۆده‌كاته‌وه بۆيه پێويسته ئه‌و هه‌ست و خۆشه‌ويستيه گه‌شه‌ي پێبدرێت و به‌شێوه‌يه‌كي گه‌وره له نێوان ژن و پياودا بووني هه‌بێت ،بۆيه خۆشه‌ويستي هيچ كاتێك به‌ته‌نها و به‌بێ هاوبه‌شي ژيانت نايه‌ته‌دي،بۆئه‌وه‌ي بگه‌يته خۆشه‌ويستي راسته‌قينه ئه‌وا ئه‌م ئامۆژگاريانه بخوێنه‌ره‌وه تاوه‌كو له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ي ده‌بێته هاوسه‌رت ژيانێكي رۆمانسي و جوان به‌سه‌ربه‌رن :
• وه‌ك خۆت به : هيچ كاتێك له‌به‌رامبه‌ر ژناندا وامه‌كه خۆت وه‌كه‌سێكي تر پيشان بده‌يت به‌ڵكو هه‌ڵسوكه‌وتت وه‌ك كه‌سايه‌تي خۆت بێت .
خۆشه‌ويشتي ئه‌و هه‌سته ناسكه‌يه كه پياوان و ژنان كۆده‌كاته‌وه بۆيه پێويسته ئه‌و هه‌ست و خۆشه‌ويستيه گه‌شه‌ي پێبدرێت و به‌شێوه‌يه‌كي گه‌وره له نێوان ژن و پياودا بووني هه‌بێت.
• به‌شداري بكه : هه‌وڵ بده به‌شداري بكه له ئاره‌زووه تايبه‌تييه‌كان و ياريه وه‌رزشيه‌كان ياخو سه‌يركردني به‌رنامه دياريكراوه‌كان يان خوێندنه‌وه‌ي كتێب ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه هاوبه‌شي ژيانت هه‌ست به خۆشه‌ويستي تۆ بكات و ئه‌مه‌ش دڵنيياييه‌كي گه‌وره‌يه له نێوان هاوسه‌ره‌كاندا دروست ده‌كات.
• پێكه‌نين و گاڵته و گه‌پ: بۆ ئه‌وه‌ي كه‌شێكي ئارام و خۆش دروست بكه‌ن هه‌وڵ بده‌ن وه‌كو هاورێ گاڵته و گه‌پ له‌گه‌ڵ يه‌كتري بكه‌ن به‌مه‌ش رێژه‌ي خۆشه‌ويستي نێوانتان زياتر ده‌بێت .
• سه‌ركه‌وتن دروست بكه: هه‌وڵ بده سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستي خۆت دروست بكه‌يت ،به‌شداري بكه له وه‌رزش كردنێكي نوێ جگه له‌و وه‌رزشه‌ي خۆت حه‌زي لێده‌كه‌يت ياخود خوێندنێكي نوێ له قۆناغه‌كاني خوێندت وابكه كه‌وه‌ك ئه‌ستێره‌يه‌كي گه‌شاوه ده‌ربكه‌ويت.
• پێبكه‌نه : پێبكه‌نيني ژنان تواناي ئه‌وه‌ي هه‌يه كه پياو ديل بكات ،له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵ بده هه‌ميشه پێكه‌نين له سه‌ر لێوه‌كانت بێت،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو ئه‌و كێشانه له‌بير بكه كه رۆژانه دێته ڕێتان و به‌پێكه‌نينێكي سۆزدارانه كۆتايي به‌و كيێشانه بهێنن.
هەواڵنێت