• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 268
  • دوو شەممه 10/4/1392
  • رۆژژمێر :

منداڵان بەر لە قسە كردن فێري چ دەبن

زاناكان لە لێكۆلێنەوەكانياندا درەيان خستووە كە منداڵان فێري هەندێك شت دەبن و بەر لە قسەكردن ئەويش فێربووني  ژمارەكانە، توێژەرەوەكان لە نوێترين لێكوڵێنەوەدا توێژەران ئەوەيان خستووتەڕوو: كە پێشتر بۆيان روون بۆتەوە كە منداڵ لە 9 مانگي دا دەتوانێت خەسڵەتي رێژەيي زياتر يان كەمتر لە رێگاي ژماردنەوە هەست پێ‌ بكات و قەبارەي شتەكان و ماوەي كاتەكاني تێدەگات و گشت ئەم چالاكيانە بەر لە فێربووني زمان بەدەست دەهێنێت.

 ئەم داهێنانە دەريخستووە كە مرۆڤ لە يەكەمين مانگەكاني ژيانيدا زانياري سەربارەت بە چۆنيەتي و ژمارەكان بۆ رێكخستني ئەزمونەكاني خۆي وەردەگرێت ئەم چۆنيەتە دەتوانێت نيشانيان بدات كە شتە جۆراجۆرەكان چۆن هەڵس و كەوت دەكەن. ئەم زانايانە بە گرنگي دان لەسەر گەشەسەندني هەستي بۆشايي و ژماردن و كات، نيشانيان داوە كە جياوازييە ناسراوەكان پەيوەنديان بە تێگەيشتني رووبەري دەربڕينەوە هەيە.

بۆ نمونە گەورەكان ژمارە بچووكەكان بە لاي چەپي مێشك و ژمارە گەورەكان بەلاي راستي مێشكيانەوە وەردەگرن. هەروەها ئەنجامي تاقي كردنەوەكاني تر نيشانيان داوە كە گەورەكان بە خێرايي لە نێوان دوو ژمارەدا، ژمارەي سەرەوەتر هەڵدەبژێرن و ئەمەش كاتێك دژوارە كە كە ژمارەي سەرووتر لە لايەني نرخەوە بچووكتر بێت لە ژمارەي خوارەوە. ئەم زانايانە بۆ هەڵسەنگاندني تواناي هەست پێكردني منداڵان، چەندين وێنەي كەلوليان نيشاني منداڵاني 9مانگي داوە و بۆيان دەركەوتووە كە منداڵان  كاتێك وێنە تازەكە دەبينن، پيێان خۆشە سەير بكەن سەرنجي بدەن.

منداڵ لە 9 مانگي دا دەتوانێت خەسڵەتي رێژەيي زياتر يان كەمتر لە رێگاي ژماردنەوە هەست پێ‌ بكات و قەبارەي شتەكان و ماوەي كاتەكاني تێدەگات و گشت ئەم چالاكيانە بەر لە فێربووني زمان بەدەست دەهێنێت.

بەم شێوەيە توێژەرەوان توانيان بە پێواني ماوەي ئەو كاتەي كە منداڵان خەرجي سەير كردنەكەي دەكەن، ماوەي وەرگرتني زانياريەكان لە مێشكي ئەواندا هەست پێ‌ دەكەن. كاتێك كە وێنەي كەلو پەلي گەورە بە هێلي رەش و كەلو پەلي بچووكتر بە خاڵە سپيەكاني نيشانيان دەدرا، ئەوان لەم نمونە رەنگيانە بۆ هەڵگرتني وێنە و بەراورد كردني تێگەيشتنەكاني زياتر و كەمتري ژمارەكان و ماوەي كاتەكان سوديان وەردەگرت.

بۆ نمونە ئەگەر كەلوپەلەكە خاڵي سپي زياتري هەبوايە منداڵەكان ماوەيەكي زياتر سەريريان دەكەن سەبارەت بە خاڵە رەشەكانيش كاتێك منداڵان ماوەيەكي زياتر سەير دەكەن نيشانەي ئەوەيە كە ئەوەان هەست بە جياوازي چوارچێوەكاني پەيوەنديەدار لەگەڵ دنياي دەوروبەري خۆيان دەكەن.