رێنمايي بۆ پاککردنەوەي ماڵەکەترۆژي بڵاوکردنەوە
ماڵەکەت ئەو جێگەيەيە کە هەست بەدڵخۆشي دەکەيت تيايداو پشوي تيا دەدەيت و بەدڵي خۆت رێکي دەخەيت و خزمەتي دەکەيت و بەم پێيەش ماڵەکەت دەتوانێت پێناسي تۆ بکات.. هەربۆيە وا پێويستە هەميشە بايەخ بەپاککردنەوەو پاکڕاگرتني ماڵەکەت بدەيت بۆ ئەوەي رويەکي باشي تۆ نيشان بدات و ببێتە مايەي شانازيکردني تۆ لەناو هاوڕێ و ميوانەکانتدا.
- ئاوێنەکان
پاکردنەوەي ئاوێنەو شوشەکاني ماڵەکەت پێويستي بەوە نيە پاککرەەوەي تايبەت و کلێنسي بۆ بکڕيت.. تەنها بە بڕێك سرکەو چەند پارچە کاغەزێك دەتوانيت شوشەو ئاوێنەکانت زۆر بەجواني پاک بکەيتەوەو بريقەيان پێ ببەخشێت.
- قاپەکان
شتني قاپ و کەرەستەکاني خواردن دەکرێ ئەرکێكي ناخۆش و ماندوکەر بێت ئەگەر بێت و هەموو پاشماوە خۆراکەکاني لەسەر بمێنێتەوەو پێوە وشک ببێتەوە.. هەربۆيە دەتوانيت لەکۆتايي هەموو نانخواردنێکدا داوا لەئەنداماني خێزانەکەت بکەيت هەريەکەو قاپي خۆي بسڕێت و خۆراکي لەسەر نەهێڵێتەوەو دواتر بيخاتە سەر سنگي قاپشۆرەکە.. بەم شێوەيە کاري شتني قاپەکان ئاسانترو خێراتر دەبێت.
- فڕني کارەبايي و غازي
ئەگەر بە بەردەوامي فڕنەکانت بەکار دەهێنيت و هەست بە کەڵەکەبوني پاشماوەي خۆراک دەکەيت لەناوياندا، ئەوا ئێواران پاش شتني قاپەکان و تەواوبوني کارەکانت بڕێك سپراي تايبەت بەپاککردنەوەي فرن بپرژێنەرە ناو فڕنەکە لەهەموو لايەکەوەو دەرگاکەي دابخەو بيهێڵە هەتا بەياني پێوەي بێت. بەياني پاس هەستان لەخەو و بەر لەئامادەکردني خواردني نيوەڕۆ بەپارچە ئيسفەنجێك ناو فرنەکە بسڕەو وشکي بکەرەوەو دوبارە بەکاريبهێنەرەوە.
ماڵەکەت ئەو جێگەيەيە کە هەست بەدڵخۆشي دەکەيت تيايداو پشوي تيا دەدەيت و بەدڵي خۆت رێکي دەخەيت و خزمەتي دەکەيت و بەم پێيەش ماڵەکەت دەتوانێت پێناسي تۆ بکات.. هەربۆيە وا پێويستە هەميشە بايەخ بەپاککردنەوەو پاکڕاگرتني ماڵەکەت بدەيت بۆ ئەوەي رويەکي باشي تۆ نيشان بدات و ببێتە مايەي شانازيکردني تۆ لەناو هاوڕێ و ميوانەکانتدا.
- مايکرۆوەيڤ
پاککردنەوەي ماکيرۆوەيڤ کارێكي زۆر ئاسانە. تەنها يەک کوپ ئاوي گەرمي تيادا دابنێ و دايبگيرسێنەو هەڵمي ئاوەکە هەموو پاشماوەکان نەرم دەکاتەوەو پاشان بەپەڕۆيەکي کەمێک زبر ناوەکەي بسڕەو پاکي بکەرەوە.
- ساردکەرەوە
بۆ پاککردنەوەي ساردکەرەوەکەت سەرەتا هەموو خواردنە خراپ و بەسەرچوەکان فڕێ بدە، پاشان هەموو کەرەستەکاني تري ناوي دەربهێنەو بەکەمێك ئاو و سۆدا ناوەکەي بسڕەو بە پەڕۆيەکي نەرم وشکي بکەرەوەو دوبارە کەرەستەکاني تێبکەرەوە.
هاوڵاتي
هه والنیت