مناڵان بۆچي له‌كاتي خه‌ودا خۆيان ته‌ڕده‌كه‌ن؟
خۆته‌ڕكردني مناڵ له‌كاتي خه‌وتندا؛ يه‌كێكه له‌گرفته باوه‌كاني قۆناغي مناڵي و هۆيه‌كه بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌و په‌راوێزخستني مناڵ له‌ده‌وروبه‌ر، هه‌روه‌ها هۆكارێكيشه بۆ دروستكردني شه‌رم و ترس له‌لاي، كه «ئه‌گه‌ر به‌شێوازێكي دروست مامه‌ڵه‌ي له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت، گرفتي تر به‌دواي خۆي‌دا ده‌هێنێت».
كه‌ي رووده‌دات؟
به‌پێي زانسته پزيشكييه‌كان، خۆته‌ڕكردني مناڵ كاتێك وه‌ك گرفت سه‌ير ده‌كرێت، كه له‌سه‌روو ته‌مه‌ني (5) ساڵييه‌وه رووبدات، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر له‌هه‌فته‌يه‌كدا دوو شه‌و يا زياتر بێت و بۆ ماوه‌ي سێ مانگ به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام له‌خوار ئه‌و ته‌مه‌نه‌وه به‌شتێكي ئاسايي داده‌نرێت.
كاتێك ئه‌و حاڵه‌ته (خۆته‌ڕكردني مناڵ) له‌سه‌روو ته‌مه‌ني (5) ساڵييه‌وه رووده‌دات، بۆچووني جياوازي له‌سه‌ر ده‌بێت و پێويستە «به‌گوێره‌ي خانه‌واده‌كه‌و چۆنێتي و چه‌ندێتي گرفته‌كه له‌مناڵه‌كاني له‌وه‌وبه‌رياندا لێكدانه‌وه‌ي بۆ بكرێت» واتا ئه‌گه‌ر مناڵيكي پێشووي ئه‌و خێزانه تا ته‌مه‌ني (7) ساڵي خۆي ته‌ڕكردبێت، ئه‌وا ده‌كرێت تا ئه‌و ته‌مه‌نه له‌مناڵه‌كاني دواي ئه‌ويشدا بوه‌ستيت و وه‌كو گرفتێكي زۆر گه‌وره سه‌يري نه‌كه‌يت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌دواي ته‌مه‌ني (7) ساڵييه‌وه ئه‌و حاڵه‌ته هه‌ر به‌رده‌وام بێت و تەنانەت ئەگەر مناڵه‌كه له‌مانگێكدا يه‌ك شه‌ويش له‌كاتي خه‌وتندا خۆي ته‌ڕ بكات، ئه‌وا به‌گرفت داده‌نرێت. ئه‌و گرفته‌ش يا به‌و جۆره‌يه كه مناڵه‌كه به‌رده‌وام كێشه‌كه‌ي هه‌بووه‌و بێ چاكبوونه‌وه (خۆته‌ڕكردني سه‌ره‌تايي) له‌گه‌ڵدا بووه، ياخود كێشه‌كه‌ي هه‌بووه‌و بۆ زياتر له(3) مانگ نه‌ماوه‌و دواتر سه‌ريهه‌ڵداوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش بزانن كه زۆرترين حاڵه‌تي خۆ ته‌ڕكردن له‌مناڵدا له‌نێوان ته‌مه‌ني (5) بۆ (6) ساڵيدا ده‌بينرێت.
خۆته‌ڕكردني مناڵ له‌كاتي خه‌وتندا؛ يه‌كێكه له‌گرفته باوه‌كاني قۆناغي مناڵي و هۆيه‌كه بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌و په‌راوێزخستني مناڵ له‌ده‌وروبه‌ر، هه‌روه‌ها هۆكارێكيشه بۆ دروستكردني شه‌رم و ترس له‌لاي، كه «ئه‌گه‌ر به‌شێوازێكي دروست مامه‌ڵه‌ي له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت، گرفتي تر به‌دواي خۆي‌دا ده‌هێنێت».
هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌كه‌دا
خۆته‌ڕكردن هۆيه‌كه وا مناڵان ده‌كات، هه‌ست به‌كه‌مي بكه‌ن و نه‌توانن به‌ئاساني له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌كانيان تێكه‌ڵ بن، خۆ ئه‌گه‌ر دايك و باوكيش به‌دروستي مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته نه‌كه‌ن و ببنه هۆي شكان و قسه‌كردن له‌سه‌ر مناڵه‌كه‌يان له‌لاي خه‌ڵك و له‌به‌رده‌م خۆي‌دا، ئه‌وا زه‌برێکي ده‌رووني زۆريش له‌كه‌سێـي مناڵه‌كه ده‌كه‌وێت، به‌شێوه‌يه‌ك كه دواتر گرانه چاره‌ي ئه‌وه بكرێت.
چۆن ميز ده‌كه‌ين؟
دواي پاڵاوتني خوێ، له‌گورچيله‌كانه‌وه پاشماوه‌ي پاڵاوته‌كه، كه ميزه ده‌چێته ميزه‌ڵدانه‌وه، لێره‌وه له‌لايه‌ن ماسوولكه‌ي ناواخني ميزه‌ڵدان و زمانه‌ي ده‌ره‌وه‌ي ميزه‌ڵدان پێكه‌وه كارده‌كه‌ن و له‌كاتي پێويستدا ماسوولكه‌كه كرژده‌بێت و زمانه‌كه ده‌كرێته‌وه‌و ميز ده‌كرێـته ده‌ره‌وه، بۆئه‌وه‌ي به‌شێوه‌يه‌كي ئاسايي ميزكردن رووبدات، پێويسته كرژبووني ميزه‌ڵدان و كردنه‌وه‌ي زمانه‌كه پێكه‌وه رووبده‌ن، به‌ڵام په‌يوه‌نديي نێوان ده‌ماره‌كاني ميزه‌ڵدان كه بڕيار له‌سه‌ر جووڵه‌ي ميزه‌ڵدان و پڕبوون و به‌تاڵبووني ده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ مێشكدا رێکي دەخەنەوە كارێكي تاڕاده‌يه‌ك ئاڵۆزه‌و له‌سه‌ره‌تاي ته‌مه‌نه‌وه زۆر رێكخراو نييه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه له‌سه‌ره‌تادا هه‌سته ده‌ماره‌كان وه‌كو پێويست ناتوانن مێشك له‌پڕبووني ميزه‌ڵدان ئاگاداربكه‌نه‌وه، بۆيه مناڵ به‌بێ ئەوەي هەستي پێ‌بکات، ميز ده‌كات به‌خۆيدا.
ئه‌گه‌ر به‌پێي ته‌مه‌نه‌كان بڕوانين باس له‌و حاڵه‌ته بكه‌ين، راده‌ي ئاگاداربووني مناڵ بۆ ميزكردن به‌مشێوه‌يه ده‌بێت:
- ته‌مه‌ني (18) مانگي (ساڵ و نيو) مناڵ ناتوانێت هه‌ست به پڕبوون و به‌تاڵبوونه‌وه‌ي ميزه‌ڵداني بكات.
- ته‌مه‌ني (2) ساڵي، مناڵ هه‌ست ده‌كات، كه ميزه‌ڵداني به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، بەڵام ئه‌وه كاتێكه كه «ميزه‌كه‌ي كردووه به‌خۆيدا».
- ته‌مه‌ني (2) بۆ (3) ساڵي، له‌م ته‌مه‌نه‌دا مناڵ ده‌توانێت تاڕاده‌يه‌كي باش كۆنترۆڵي ميز كردن بكات و خۆي بچێت ميز بكات له‌كاتي پێويستدا (بێگومان دواي فێركردني له‌لايه‌ن دايك و باوكييه‌وه).
- ته‌مه‌ني (3) بۆ (5) ساڵي، زۆربه‌ي مناڵان تواناي ته‌واو بۆ كۆنترۆڵي ميزكردن له‌شه‌وو رۆژدا په‌يدا ده‌كه‌ن و وايان لێدێت، كه كێشه‌ي خۆته‌ڕكردنيان نەبێت لەهيچ كاتێکدا.
مناڵ چۆن خۆي ته‌ڕ ده‌كات؟
كاتێك مناڵه‌كه خه‌وتووه‌و ميزه‌ڵداني پڕده‌بێت ئه‌وا به‌هۆي هه‌سته ده‌ماره‌كاني ميزه‌ڵدانييه‌وه، مێشكي له‌و حاڵه‌ته ئاگادارده‌كرێته‌وه‌و ئاماژه ده‌نێردرێت بۆي، به‌هه‌مانشێوه مێشكيش هه‌ر له‌ڕێگه‌ي هه‌سته ده‌ماره‌كانه‌وه، فه‌رمان به‌ميزه‌ڵدان ده‌كات كه خۆي به‌تاڵ بكاته‌وه، هه‌ركات سستي له‌گه‌ياندني هه‌سته‌كه به‌مێشك هه‌بوو يان مێشك دره‌نگ وه‌ڵامي دايه‌وه، ئاوا مناڵه‌كه فريا ناكه‌وێت له‌خه‌و به‌ئاگابێته‌وه‌و يەکسەر خۆي ته‌ڕ ده‌كات.
هۆكارەکاني خۆته‌ڕكردن
خۆته‌ڕكردن، ئه‌گه‌ر ببێته نه‌خۆشي، ئه‌وا چه‌ند هۆكارێكي هه‌يه، له‌وانه:
- بۆماوه‌ييه، ئه‌و مناڵانه‌ي يه‌كێك له‌باوانيان به‌مناڵي ئه‌م كێشه‌يه‌يان هه‌بوو بێت له(44%)يان ئه‌گه‌ري تووشبووني ئه‌م گرفته‌يان زياد ده‌كات، خۆ ئه‌گه‌ر دايك و باوك هه‌ردووكيان وابووبن ئه‌وا گرقتي مناڵه‌كه له‌خۆته‌ڕكردن به‌ڕێژه‌ي (77%) زياتر ده‌بێت.
- بچووكي ميزه‌ڵدان (له‌كاره‌كه‌يدا نه‌ك قه‌باره‌ي) مه‌به‌ست ئه‌وه‌يه ئه‌و مناڵانه‌ي خۆيان ته‌ڕده‌كه‌ن ده‌شێت كاتێك ميزێكي كه‌م له‌ميزه‌ڵدانيان هه‌بێت، زوو بچن خۆيان به‌تاڵ بكه‌نه‌وه، چونكه ميزه‌ڵداني ئه‌مان زوو ئاماژه ده‌نێرێت بۆ مێشك به‌ر له‌پڕبووني ته‌واوه‌تي، هه‌ربۆيه ده‌بينيت به‌ڕۆژيش زياتر ميز ده‌كه‌ن و ناتوانن زۆر بيهێڵنه‌وه، به‌ڵام به‌شه‌و له‌كاتي خه‌وتندا هه‌موو جارێك به‌ئاگانايه‌نه‌وه، هه‌ربۆيه خۆيان ته‌ڕ ده‌كه‌ن.
- هۆڕمۆني (ڤاسۆپرێسين) ئه‌م هۆڕمۆنه له‌شه‌ودا ده‌رده‌درێت و ده‌بێته هۆي كه‌مكردنه‌وه‌ي دروستبووني ميز، به‌ڵام هه‌ندێك مناڵ ئه‌م هۆڕمۆنه‌يان وه‌ك پێويست تيادا دروست نابێت و ده‌رنادرێت (ئه‌م حاڵه‌ته پزيشكي مناڵ چاره‌ي ده‌كات).
- هه‌ندێ مناڵ هه‌ن خه‌ويان قورس و قووڵه، بۆيه ناتوانن له‌گه‌ڵ ئاماژه‌كاني مێشك و ميزه‌ڵدان زوو به‌ئاگابێنه‌وه‌و خۆيان ته‌ڕ ده‌كه‌ن.
- قه‌بزيي؛ ئه‌مه به‌دوو جۆر گرفت دروست ده‌كات، يه‌كه‌م سه‌ر له‌هه‌سته ده‌ماره‌كان ده‌شێوێنێت، كه وا ده‌زانن ميزه‌ڵدان پڕبووه‌و پاڵي پێوه‌ده‌نێن تا به‌تاڵ بێته‌وه، دووه‌ميش كاتێك مناڵەکە قه‌بز دەبێت و ريخۆڵه‌ي پاشماوه‌ي تێدايه، ئه‌م پاشه‌ڕۆيه پاڵ به‌ميزه‌ڵدانه‌وه ده‌نێت بۆ به‌تاڵبوونه‌وه به‌ر له‌وه‌ي به‌ته‌واوي پڕ ببێت.
- بووني گرفتي ده‌رووني و سترێس و ترس، هۆيه‌كي تره بۆئه‌وه‌ي مناڵه‌كه خۆي ته‌ڕ بكات.
- له(3%) حاڵه‌ته‌كانيش نه‌خۆشين، وه‌ك شه‌كره‌و هه‌وكردني (بۆري ميز) رێڕه‌وي ميزو نه‌خۆشي خوێن.
ئامۆژگارييه‌ك بۆ دايكان و باوكان
بووني ئه‌و حاڵه‌ته بۆ مناڵ زۆر ناخۆشه‌و كارێكي شه‌رمهێنه، بۆيه پێويسته زۆر به‌وريايي و ژيرانه‌وە ئه‌م رێنماييانه جێبه‌جێ بكه‌ن:
- وا له‌مناڵه‌كه‌تان بكەن هه‌ست بكات، کە خۆته‌ڕكردن تاوان و شتێكي خراپ نييه.
- وا له‌مناڵه‌كه‌تان بگه‌يه‌نن، كه بزانێت زۆربه‌ي مناڵان ئه‌و گرفته‌يان هه‌يه، تا هه‌ست نه‌كات هه‌ر خۆي به‌ته‌نهايه.
- سزاي مناڵه‌كه‌تان مه‌ده‌ن له‌سه‌ر خۆته‌ڕكردن و هه‌وڵمه‌ده‌ن هه‌ست به‌شه‌رم بكات له‌و باره‌يه‌وه.
- نابێت بهێڵيت خوشك و براو خزمه‌كانتان به‌وه بزانن و له‌ڕووي مناڵه‌كه‌تاني بده‌ن.
- هه‌ر شه‌وێك مناڵه‌كه‌تان خۆي ته‌ڕ نه‌كرد، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆشي ته‌ڕكردو هه‌وڵيدا خۆي، خۆي پاك بكاته‌وه خه‌ڵاتي بكه‌و ده‌ستخۆشي لێ بكه.
- هه‌وڵ بده‌ن پێش خه‌وتن و دواي ناني ئێواره شله‌مه‌ني و ئاو كه‌م بكه‌نه‌وه، به‌تايبه‌تي چاو و شووتي، كه زۆر ميز دروست ده‌كه‌ن.
- شه‌وان له‌جارێك زياتر مناڵ به‌ئاگا مه‌هێننه‌وه بۆ ميزكردن.
- له‌پاش ئه‌مانه‌و به‌رده‌وامي گرفته‌كه، پێويسته پزيشكي مناڵ ئاگادار بكه‌نه‌وه.
ماڵپەري کوردستان نوێ