مێشوله زياتر به كێوه ده‌دات؟
پێوه‌داني مێشوله زۆر بێزاركه‌ره و له هه‌ندێك حاڵه‌تدا زۆر مه‌ترسيداره، له وڵاتاني كيشوه‌ري ئه‌فريقا مێشوله هۆكاري يه‌كه‌مه بۆ گواستنه‌وه‌ي نه‌خۆشي مه‌لاريا كه ساڵانه به‌هۆيه‌وه چه‌ندين مليۆن كه‌س گيانيان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. ئاشكرايه كه مێشوله زياتر به كۆمه‌ڵه كه‌سانێكه‌وه ده‌ده‌ن و خۆيان له كۆمه‌ڵێكي ديكه به‌دوور ده‌گرن.
جۆري خوێن:
خوێني جۆري O مێشوله زۆر راده‌كێشێت، خوێني جۆري A به پله‌ي دووه‌م دێت، پاشان هه‌ردوو جۆري B و AB.
ره‌نگي پۆشاك:
به گشتي ره‌نگي تۆخي پۆشاك سه‌رنجي مێشوله زياتر داده‌كێشێت.
بۆني جه‌سته:
بۆنه سروشتييه‌كاني جه‌سته‌ي مرۆڤ به گشتي ده‌بنه هۆي راكێشاني مێشوله.
ئاشكرايه كه مێشوله زياتر به كۆمه‌ڵه كه‌سانێكه‌وه ده‌ده‌ن و خۆيان له كۆمه‌ڵێكي ديكه به‌دوور ده‌گرن.
قه‌باره‌ي جه‌سته:
مێشوله زياتر به‌و كه‌سانه‌وه ده‌ده‌ن كه بڕێكي زۆر له گازي دوانه‌ئۆكسيدي كاربۆن به‌هه‌م ده‌هێنن، به‌گشتي تاكو قه‌باره‌ي جه‌سته زياتربێت، رێژه‌ي به‌رهه‌مهێناني ئه‌م گازه به‌رزتره.
پله‌ي گه‌رمي جه‌سته:
مێشوله زياتر به‌و كه‌سه‌وه ده‌ده‌ن كه به‌رزترين پله‌ي گه‌رمي جه‌سته‌ي هه‌يه.
خانماني دووگيان:
خانمي دووگيان ئه‌گه‌رێكي به‌رزي پێوه‌داني هه‌يه، چونكه ئه‌م خانمانه پله‌ي گه‌رمي له‌شيان به‌رزه و هه‌ناسه دانه‌وه‌يان رێژه‌يه‌كي به‌رز دوانه ئۆكسيدي كاربۆن له‌خۆ ده‌گرێت.
له ئينگليزييه‌وه: ماردين عوزێري
سه‌رچاوه: Daily Mail
خه‌ندان