ژنانى شاره گه‌وره‌کان زياتر توشى خه‌مۆکى ده‌بن
توێژينه‌وه‌يه‌کي که‌نه‌دي ئه‌وه‌ي ئاشکراکردوه، که ئه‌و ژنانه‌ي له‌جێگاي قه‌ره‌باڵغ‌و شاره‌گه‌وره‌کاندا ژيان به‌سه‌رده‌به‌ن زياتر دوچاري خه‌مۆکي ده‌بن له‌دواي منداڵبون.
توێژينه‌وه‌که له‌نه‌خۆشخانه‌ي ژناني سه‌ر به‌زانکۆي تۆرينتۆ ئه‌نجامدراوه‌و زانياريه‌کان له‌ساڵي 2006و تائه‌مساڵ له‌سه‌ر 6100 دايک کۆکراوه‌ته‌وه.
سايتي جه‌زيره توێژينه‌وه‌که‌ي بڵاوکردۆ‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ي ده‌رخستوه که تێکڕاي توشبون به‌نه‌خۆشي خه‌مۆکي لاي دايکاني نيشته‌جێي شاره‌گه‌وره‌کان به‌ڕێژه‌ي 10% بوه، به‌ڵام لاي دايکاني لادێ نشين رێژه‌ي 6% بوه.
توێژينه‌وه‌يه‌کي که‌نه‌دي ئه‌وه‌ي ئاشکراکردوه، که ئه‌و ژنانه‌ي له‌جێگاي قه‌ره‌باڵغ‌و شاره‌گه‌وره‌کاندا ژيان به‌سه‌رده‌به‌ن زياتر دوچاري خه‌مۆکي ده‌بن له‌دواي منداڵبون.
سيمۆن ڤيگۆند به‌رپرسي توێژينه‌وه‌که رايگه‌ياندوه جياوازيه‌کي ئاشکرا به‌ديده‌کرێت، له 10 دايکي شارنشين که يه‌کێکيان ئه‌گه‌ري توشبوني خه‌مۆکي هه‌يه، له‌به‌رامبه‌ردا له‌کۆي 20 دايکي لادێ نشين يه‌کێکيان ئه‌گه‌ري توشبون به‌خه‌مۆکي لێده‌کرێت.
ئه‌و توێژه‌ره هۆکاره‌که‌ي بۆ ئه‌وه گێڕايه‌وه که ژناني شارنشين زياتر دابڕاون له‌سه‌ر ئاستي په‌يوه‌ندي کۆمه‌ڵايه‌تي جگه‌له‌وه‌ش شاره‌کان ژماره‌يه‌کي زۆر کۆچبه‌ريان تێدايه، کۆچکردن بۆ جێگا نوێيه‌کاني نيشته‌جێبون ئاستي هه‌ستکردن به‌پشتگيري کۆمه‌ڵايه‌تي که‌مده‌کاته‌وه.
هاوڵاتي