• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 171
  • شەممه 26/5/1392
  • رۆژژمێر :

زياتركردني هۆشي منداڵان بەهۆي خۆراكەوە

 

توێژەرە (ئەمريكا)ـييەكان گەيشتوونەتە ئەو ئەنجامەي خواردني پێنج ماددەي خۆراكي دەبێتە هۆي بەرزبوونەوەي ئاستي هۆشي منداڵان.

ماسيي سەلەمۆن: يەكەمين ماددەي خۆراكي ماسي (سالمۆن) يان ماسيي ئازادە. ئەو ماسييە سەرچاوەيەكي باشي پرۆتيين و ترشەلۆكە چەوەرەكاني وەك (ئۆمێگا 3)ـيە. ئەو ماكانە دەتوانن سيستەمي دەمارەكان بەهێز بكەن.

پەتاتە: دووەمين ماددە پەتاتەيە. باشتر وايە پەتاتەكان ناسك ببڕن و لەگەڵ دارچيندا بيبرژێنن. ئەو خۆراكە پڕە لە ئانتي ئۆكسيدان و ڤيتامين ئەي (A) و، هۆي چالاككردني دەمارەكان و توانستي بيركردنەوەي لێ دەكەوێتەوە.

هێلكە: سێيەمين ماددەي خۆراكييە، كە باشترە بەيانيان بيخۆن و، ڕۆژي خۆتان بە خواردني چەند هێلكەيەكي تازە دەست پێ بكەن.

هێلكە خۆماڵييەكان سەرچاوەي ماددەيەكي سوودمەند بە ناوي (چولاين)ـن، كە دەبێتە هۆي برەودان بە چالاكييەكاني مێشك و فيربوون و سەرەڕاي ئەوەش بۆ منداڵان زۆر سوودبەخشە. شاياني باسە كە (چولاين) جۆرە ڤيتامينێك لە گرووپي ڤيتامينەكاني بي (B)ـيە و لە ناو ئاويشدا دەتوێتەوە و حەل دەبێت.

توو: چوارەمين جۆري ئەو خواردنانەيە كە بۆ منداڵان و بەهێزبووني فێربوونيان زۆر سوودمەندە. ئێوە دەتوانن لە ڕێگەي تێكەڵكردني توو لەگەڵ ماستدا خۆراكێكي خۆش بۆ منداڵەكانتان ئامادە بكەن، كە زۆر حەزيان لێ دەبێت. ئەو مێوەيە پڕە لە ئانتي ئۆكسيدان، كە فێربوون و پێوەنديي بيرەكي و زەيني منداڵان بەهێز دەكات و، دەبێتە هۆي گەشەسەندني بير و توانستيان لەسەر هەستەوەربوونيانەوە.

دانەوێڵە: پێنجەمين ماددەي خۆراكي بۆ منداڵان دانەوێڵەيە. لۆبيا و لۆبياي سوور و نيسك و ئارەنۆك و دانەوێڵەكاني ديكە سەرچاوەيەكي گرنگي ترشەلۆكە چەورەكاني ئۆمێگا سێنە، كە دەبنە هۆي دروستكردني خوێن لە ڕەگەكاندا و، هەروەها بەهێزكردني خانەكاني دەمار. ئێوە دەتوانن ئەو دانەوێڵانە لە شۆربا و زەلاتە جۆراوجۆرەكاندا بە ئاساني بەكار ببەن.

سايتي هەولێر- منداڵان