• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 398
  • هەینی 1/6/1392
  • رۆژژمێر :

 زۆر سه‌يركردني ته‌له‌فزيۆن كێشه‌ي قسه‌كردن بۆ منداڵان دروستده‌كات

تا ئێستاش سه‌يركردني ته‌له‌فزيۆن قسه‌و قسه‌ڵۆكێكي زۆري له‌ نێوان زاناكاندا دروستكردوه‌ سه‌باره‌ت به‌ كاريگه‌ريه‌ نێگه‌تيڤه‌كاني له‌سه‌ر گه‌وره‌و منداڵانيش، به‌ڵام توێژنه‌وه‌يه‌كي نوێ كێشه‌ي قه‌سه‌كردن‌و ده‌ربڕيني له‌ ناو منداڵاندا هێنانه‌ ڕيزي زيانه‌كاني زۆر سه‌يركردني ته‌له‌فزيۆنه‌وه‌.

توێژينه‌وه‌كه‌ له‌لايه‌ن ژماره‌يه‌ك زاناني زانكۆي مۆنتريالي كه‌نه‌دا ئه‌نجامدراوه‌، كه‌ نزيكه‌ي 2 هه‌زار منداڵي كچ‌و كوڕ به‌شداريان تێدا كردوه‌و ته‌مه‌نيان له‌ نێوان دوو ساڵ بۆ دوو ساڵ‌و شه‌ش مانگدا بوه‌.له‌ كۆتاييدا توێژينه‌وه‌كه‌ ئاشكرايكردوه‌، ئه‌و منداڵانه‌ي كه‌ به‌ڕێژه‌ي زياتر له‌ 3 كاتژمێر ڕۆژانه‌ سه‌يري ته‌له‌فزۆيۆن ده‌كه‌ن، زۆر زياتر مه‌ترسي ئه‌وه‌يان له‌سه‌ره‌ كه‌ دوچاي كێشه‌ي ده‌ربڕين‌و قسه‌كردن ببنه‌وه‌.

تا ئێستاش سه‌يركردني ته‌له‌فزيۆن قسه‌و قسه‌ڵۆكێكي زۆري له‌ نێوان زاناكاندا دروستكردوه‌ سه‌باره‌ت به‌ كاريگه‌ريه‌ نێگه‌تيڤه‌كاني له‌سه‌ر گه‌وره‌و منداڵانيش، به‌ڵام توێژنه‌وه‌يه‌كي نوێ كێشه‌ي قه‌سه‌كردن‌و ده‌ربڕيني له‌ ناو منداڵاندا هێنانه‌ ڕيزي زيانه‌كاني زۆر سه‌يركردني ته‌له‌فزيۆنه‌وه‌.

زاناكان له‌و توێژنه‌وه‌يه‌دا ده‌ريانخستوه‌ كه‌ زۆر دانيشتني منداڵان به‌ديار ته‌له‌فزيۆنه‌وه‌ كاريگه‌ري نێگه‌يڤي ده‌بێت له‌سه‌ر تواناكاني منداڵان سه‌باره‌ت به‌ ده‌سته‌واژه‌كان‌و گه‌شه‌پێداني توانايان له‌ بواري بيركاري‌و تا ده‌گاته‌ له‌ده‌ستداني تواناي جه‌سته‌يي.

ئه‌م توێژينه‌وه‌يه‌ يه‌كه‌م توێژينه‌وه‌ي ئه‌و بواره‌يه‌ كه‌ په‌يوه‌ندي نێوان زۆر سه‌يركردني منداڵان بۆ ته‌له‌فزيۆن‌و زيادبوني مه‌ترسيه‌كاني دوچاربون به‌ كێشه‌كاني قسه‌كردن‌و ده‌ربڕي وشه‌كان له‌لاي منداڵان ده‌رده‌خات.توێژنه‌وه‌كه‌ ئامۆژگاري دايكان‌و باوكان ده‌كات كه‌ چاودێري كاتژمێره‌كاني دانيشتني منداڵه‌كانيان بكه‌ن به‌ديار ته‌له‌فزيۆنه‌وه‌، كه‌ بۆ ته‌مه‌ني 2 ساڵان نابێت له‌ 2 كاتژمێر زياتر بێت‌و به‌دوري 3 مه‌تريش كه‌متر نه‌بێت له‌ شاشه‌كانه‌وه‌‌و، منداڵان ڕابهێنرێت له‌سه‌ر چالاكي تر كه‌ كاريگه‌ري هه‌بێت له‌سه‌ر تواناي بيركردنه‌وه‌يان‌و جوڵه‌ي جه‌سته‌يان.سه‌رچاوه‌: عه‌ره‌بيه‌ 

NRT TV