به‌ڕێكي له‌سه‌ر كورسي دامه‌نيشه
له‌توێژينه‌وه‌يه‌كدا ده‌ركه‌وت دانيشتن به ڕێكي له‌سه‌ر كورسي خراپه بۆ پشت و ته‌ندرووستي تێكده‌دات و ده‌بێته هۆي پشت ئێشه.
توێژه‌ران ڕايانگه‌ياند باش‌ترين شێوازي دانيشتن له‌سه‌رر كورسي پاڵدانه‌وه‌يه به 135 پله، پێويسته به‌ته‌واوي پاڵ بده‌يته‌وه و هيچ فشارێك نه‌خه‌يته سه‌ر بڕبڕه‌كاني پشتت بۆئه‌وه‌ي زيانيان پێ نه‌گات و تووشي نه‌خۆشييه‌كاني پشت نه‌بيت.
ئه‌م شێوازه دانيشتنه زۆر باشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ي كه له ئۆفيسه‌كاندا له‌سه‌ر كورسي داده‌نيشن، هۆكاري ئه‌م توێژينه‌وه‌يه ئه‌وه بوو كه هه‌موو كارمه‌ندي ئۆفيسه‌كان له‌سه‌ر كورسي داده‌نيشن و يه‌ك له سێ به‌شي كارمه‌نده‌كان له‌سه‌ر كورسييه‌كان هه‌ڵناسن هه‌تا ده‌واميان ته‌واوده‌بێت،هه‌ندێكي تر له‌ماڵيشه‌وه له‌سه‌ر كورسي داده‌نيشن و كاره‌كاني ده‌وام ده‌به‌نه‌وه بۆماڵه‌وه.
له‌توێژينه‌وه‌يه‌كدا ده‌ركه‌وت دانيشتن به ڕێكي له‌سه‌ر كورسي خراپه بۆ پشت و ته‌ندرووستي تێكده‌دات و ده‌بێته هۆي پشت ئێشه.
ئه‌و توێژينه‌وه‌يه له‌سه‌ر 22 كه‌س كرا، هه‌ندێك له‌و كه‌سانه به‌ڕێكي به پله‌ي 90 دانيشتن و ئه‌واني ديكه به‌پله‌ي 135 دلنيشتن و پاڵيان دايه‌وه، دواتر به‌هۆي به‌كارهێناني تيشكي ته‌نووري تاقيكردنه‌وه بۆ پشتي ئه‌و كه‌سانه كرا و ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانانه‌ي پاڵده‌ده‌نه‌وه هيچ كێشه‌يه‌كي پشتيان نييه و فشار ناخه‌نه سه‌ر پشتيان.
به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ي به‌شێوازێكي ديكه داده‌نيشن ئازار به پشتيان ده‌گات و به‌تێپه‌ڕبووني كات تووشي داخووراني كڕكڕاگه‌ي نێوان بڕبڕه‌كان (فقرات) ده‌بێت و دواتر ناتوانێت به‌ئارامي دابنيشێت.
ته‌ندروستي
باخچه
SNNC