هانداني منداڵان بەخوێندنەوە
كه‌زۆربه‌ي ئه‌و كه‌سانه‌ي وا حه‌زيان له خوێندنه‌وه‌يه منداڵي ئه‌و دايك‌و باوكانه‌ن كه‌له‌كاتي خۆي‌دا چيرۆك‌و كتێبيان خوێندووه‌ته‌وه بۆ‌منداڵانيان.
لێكۆڵينه‌وه‌ي زانياران‌و پسپۆڕاني بابه‌تي په‌روه‌رده و راهێنان ئه‌و راستي‌يه ئاشكرا ئه‌كه‌ن كه‌زۆربه‌ي ئه‌و كه‌سانه‌ي وا حه‌زيان له خوێندنه‌وه‌يه منداڵي ئه‌و دايك‌و باوكانه‌ن كه‌له‌كاتي خۆي‌دا چيرۆك‌و كتێبيان خوێندووه‌ته‌وه بۆ‌منداڵانيان.
كه‌زۆربه‌ي ئه‌و كه‌سانه‌ي وا حه‌زيان له خوێندنه‌وه‌يه منداڵي ئه‌و دايك‌و باوكانه‌ن كه‌له‌كاتي خۆي‌دا چيرۆك‌و كتێبيان خوێندووه‌ته‌وه بۆ‌منداڵانيان.
ئه‌گه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ي خواره‌وه له‌به‌رچاو بگرن ئه‌وا منداڵاني ئێوه ئه‌بنه هۆگري كتێب‌و خوێندنه‌وه.
1- كاتێكي تايبه‌ت دياري بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ي‌كتێب بخوێنن بۆ منداڵانتان. دياره نابێت بۆ منداڵي ساوا و كه‌م ته‌مه‌ن چيرۆكي درێژ بخوێنين‌و كاتێكي زۆر دابنين. به‌ڵكوو ئه‌بێ شتێكي كورت‌و جوانيان بۆ بخوێنين.
2- ئه‌و كتێبانه‌يان بۆ بخوێنن‌كه بۆ خۆتانيش حه‌زتان لێيانه. چونكوو بێزاري‌و حه‌ز‌نه‌كردني ئێوه له‌ناو ده‌نگ‌و شێوازي خوێندنه‌وه‌تان‌دا ره‌نگ ئه‌داته‌وه.
3- ئه‌م خاڵه‌تان له‌بير‌بێت كه‌ئاستي بيستن له‌منداڵانتان‌دا بان‌تر‌و به‌رزتره له‌ئاستي خوێندنه‌وه. واتاي ئه‌م شته ئه‌وه‌يه كه له‌وانه‌يه كتێبێك كه هي ته‌مه‌نێكي زياتر له‌ته‌مه‌ني منداڵه‌كه‌تانه له‌كاتي بيستن‌دا له‌لاي‌جوان بێت‌و بتوانێ وه‌ري‌بگرێت.
4- به‌ر له‌وه‌ي‌كتێبه‌كه‌ي بۆ بخوێنن ناوي كتێب‌و ناوي نووسه‌ره‌كه‌ي بۆ بڵێن.
5- له‌مێشكي خۆتان‌دا جيهاني ئه‌و‌چيرۆكه بخولقێنن‌وا خه‌ريكن بۆ منداڵه‌كه‌تان ئه‌يخوێننه‌وه به‌م‌شته ئه‌بێته هۆي ئه‌وه‌ي ده‌نگتان خۆش‌تر‌و دڵنشين‌تر بێت.
6- زۆرجار به‌گۆراني ده‌نگ‌و به به‌رز‌و نزم‌كردني ده‌نگتان چيرۆكه‌كه جوان‌تر‌و دڵنشين‌تر بكه‌ن بۆ‌منداڵه‌كه‌تان.
7- منداڵ وه‌ڕه‌ز نابێت له‌وه‌ي چه‌ند‌جار چيرۆكێك دووپات بكرێته‌وه بۆي.
8- منداڵه‌كه‌تان هان بده‌ن لاپه‌ڕه‌ي كتێبه‌كه هه‌ڵ بداته‌وه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌توانێ چه‌ند دێڕي ئاشناي كتێبه‌كه بڵێته‌وه‌و چه‌ند شتي‌تريش له‌مێشكي خۆتان‌و منداڵه‌كه‌تان له‌سه‌ر چيرۆكه‌كه زياد بكه‌ن.
9- به‌كاوه‌خۆو هێمني كتێبي بۆ‌بخوێنن‌و پرسياري لێ‌بكه‌ن‌و وێنه‌كاني كتێبه‌كه‌ي پێ پيشان بده‌ن‌و بۆ وێنه بێژن: پێت‌وايه دواي ئه‌م به‌شه ماجه‌راي چيرۆكه‌كه به‌كوێ ئه‌گات.
10- له‌پاڵ كتێب خوێندن‌دا بڕێ‌جار له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌تان ئه‌و‌كارانه بكه‌ن وا له‌ناو چيرۆك يان كتێبه‌كه‌دا باسي كراوه. بۆ وێنه‌چێشت‌لێ‌نان‌و كاروباري ژيان.
11- له‌سه‌ر بابه‌تي كاتي ته‌رخان دراو به‌كتێب خوێندن ژيرانه‌و دڵسۆزانه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌تان‌دا رووبه‌روو ببنه‌وه به‌ڵام له‌هه‌مان‌كات‌دا جيددي ببن‌و ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه بێ‌مه‌يل بوو ئيزني پێ‌بده‌ن به‌شێوه‌كاري يان شتي‌تر كات به‌سه‌ر‌ببات.
12- له‌گه‌ڵ مامۆستايان‌و زانياران راوێژ بكه‌ن‌و پرسيار بكه‌ن كام كتێب به‌باش‌و‌گونجاو ده‌زانن بۆ منداڵان.
13- ئه‌گه‌ر ته‌نيا رۆژێك 15خوله‌ك‌كتێب بۆ منداڵتان بخوێنن تا كۆتايي ته‌مه‌ن كه‌ڵكي لێ وه‌رئه‌گرێت.
سایتی رووناک