سێ نهێني ده‌رباره‌ي لاپتۆپه‌كه‌ت
له‌كاتي گواستنه‌وه‌ي فايل بۆ ناو فلاشه‌كه‌ت پێويسته چاوه‌ڕێ بكه‌يت و له‌كاتي گواستنه‌وه‌كه‌دا فلاشه‌كه لێنه‌كه‌يته‌وه چونكه ئه‌و كاره ده‌بێته هۆي سڕينه‌وه‌ي فايله‌كان و تێكچوونيان، دواي ته‌واوبووني كاره‌كان به‌پێي هه‌نگاوه پێويسته‌كان لێي بكه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ي زيانت لێنه‌كه‌وێت.
1. زۆرجار بيستوومانه پێويسته پاتري لاپتۆپه‌كه‌مان به‌تاڵ ببێته‌وه و دواتر ده‌ست بكه‌ين به شه‌حن كردنه‌وه‌ي، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه بووه پاتري لاپتۆپه‌كه له (نيكڵا و كادميۆم) پێكهاتووه، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌يه نه‌كرێت پاترييه‌كه كه‌متر به‌رگه ده‌گرێت و بۆ ماوه‌يه‌كي كه‌متر ده‌توانيت كاري پێبكه‌يت. ئێستا جۆرێكي تازه‌ي پاتري هاتووه كه پێويستي به‌و جۆره كاره نييه به‌ڵام پاتري (نيكڵ-كادميۆم) پێويسته چه‌ند ڕۆژ جارێك به سووڕێكي شه‌حنكردنه‌وه‌دا بڕوات بۆئه‌وه‌ي له‌كار نه‌كه‌وێت و تواناكه‌ي وه‌ك خۆي بمێنێته‌وه.
2. له‌كاتي گواستنه‌وه‌ي فايل بۆ ناو فلاشه‌كه‌ت پێويسته چاوه‌ڕێ بكه‌يت و له‌كاتي گواستنه‌وه‌كه‌دا فلاشه‌كه لێنه‌كه‌يته‌وه چونكه ئه‌و كاره ده‌بێته هۆي سڕينه‌وه‌ي فايله‌كان و تێكچوونيان، دواي ته‌واوبووني كاره‌كان به‌پێي هه‌نگاوه پێويسته‌كان لێي بكه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ي زيانت لێنه‌كه‌وێت.
3. له‌م چه‌ند ساڵه‌ي پێشوودا ئه‌پڵا به‌رهه‌مه‌كاني خۆي په‌ره پێداوه و سيسته‌مي ماك ناوبانگي په‌يداكردووه له‌سه‌ر ئاستي جيهان، ماك ڤايرۆسي ويندۆز كاري لێناكات به‌ڵام ئێستا نه‌ياراني ئه‌و كۆمپانيايه هه‌ڵده‌ستن به درووستكردني ڤايرۆسي تايبه‌ت به‌و سيسته‌مه.
SNN