شاردنه‌وه و نهێني کاري له هاوسه‌رگيريدا
هاوسه‌رگيري يه‌کێک له خاوێن ترين و مه‌زن ترين کار و باري ژياني مرۆڤايه‌تيه که ئه‌گه‌ر به شێوازي درۆست و بنه‌مايي پێک ببێت ، ئه‌نجامێکي جگه له هێمني و دڵخۆشي بۆ خه‌ڵکي نيه . ئه‌وه‌ي له‌م ناوه‌دا ده‌بێته هۆي پێک هاتني هێمنايه‌تي و دڵخۆشي له نێوان ئه‌و دوو که‌سه‌دا ، هه‌ستي ئه‌وين و بڕوا پێکردنه به يه‌کتري .
له گه‌ڵ ئه‌مه‌دا ، هێندێ که‌س به‌ر له هاوسه‌رگيري و له سه‌رده‌مي يه‌کتر ناسيندا بڕێ شت و کێشه‌ي خۆيان له يه‌کتري له يه‌کتري و بنه‌ماڵه‌ي يه‌کتري ده‌شارنه‌وه ؛ له به‌ر ئوه‌ي که وابير ده‌که‌نه‌وه که به گۆتني ڕاستي نه ته‌نيا کێشه‌ێيک چاره سه‌ر نابێت به‌ڵکوو به ئه‌گه‌ري زۆر ئه‌وينه‌که‌شيان له ده‌ست ئه‌ده‌ن . ئه‌مه‌ش له حاڵێکدايه نهێني کاري و شاردنه‌وه‌ي ڕاستيه‌کان له هاوسه‌ر به هۆي ئه‌وه که دواي ماوه‌ێيک ده‌رده‌که‌وێت يه‌کێک له‌و ڕچانه‌يه که ده‌بێته هۆي نه‌ماني ئه‌وين و بڕوا به يه‌کتري ه ژياني هاوسه‌رگيري له ڕێگاي خۆي لاده‌دا و له ئاکامدا ئامانجي هاوسه‌رگيري که گه‌يشتن به به‌خته‌وه‌ري و هێمنايه‌تيه له ده‌س ده‌ر ئه‌چێت . له ڕاستيدا ئه‌و که‌سانه‌ي که نهێني کاري ده‌که‌ن له هاوسه‌رگيريدا به‌و هه‌ڵه‌ي که تووشي ده‌بن هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بنه‌ما و ڕچه‌ي ژيانيان له سه‌ر زه‌وێيکي لاواز و له‌رزێن بينا ده‌که‌ن و چاوه‌ڕوانيشن به هيچ بوومه‌له‌رزه‌ێيک نه‌ڕۆخێت له حاڵێکدا ئه‌و ژيانه و ئه‌و خانووي دڵخۆشيه به بچووکترين له‌رزين ده‌ڕۆخێت .
هاوسه‌رگيري يه‌کێک له خاوێن ترين و مه‌زن ترين کار و باري ژياني مرۆڤايه‌تيه که ئه‌گه‌ر به شێوازي درۆست و بنه‌مايي پێک ببێت ، ئه‌نجامێکي جگه له هێمني و دڵخۆشي بۆ خه‌ڵکي نيه .
جۆره‌کاني شاردنه‌وه و نهێني کاري :
1- شاردنه‌وه و نهێني کاري له بنه‌ما سه‌ره‌کيه‌کاني که‌سايه‌تي مرۆڤ : ئه‌م جۆره نهێني کاريه قه‌ده‌غه‌يه . شاردنه‌وه‌ي ئاکار و هه‌سته بنه‌ماييه‌کان جۆرێ ياري کردن و ئه‌کته‌ريه بۆ به‌رانبه‌ره‌که‌مان ده‌گه‌ڵه و خه‌يانه‌ت هه‌م به خۆمان و هه‌م به که‌سه به‌رانبه‌ره‌که‌مان .
2- شاردنه‌وه و نهێني کاري له سه‌لامه‌تي له‌ش و ده‌روندا : شاردنه‌وه‌ي سه‌لامه‌تي له‌ش و ده‌رون له که‌سه به‌رانبه‌ره‌که‌مان ، له کاتي هاوسه‌رگيريدا ئه‌مه‌ش به ته‌واوي نادرۆست و قه‌ده‌غه‌يه . له ڕاستيدا نهێني کاري و شاردنه‌وه‌ي ئه‌و شتانه‌ي که به ئاساني له کاتي ماره‌بڕين و ده‌زگيراني يان هه‌ر له سه‌ره‌تاي هاوسه‌رگيريدا ده‌رده‌که‌وێت نه ته‌نيا هيچ سوودێکي نيه بۆ ئه‌و که‌سه به‌ڵکوو ده‌بێته هۆي ده‌رکه‌وتني درۆزني و فێڵ بازي ئه‌و . که وابوو ئه‌گه‌ر که‌م ئه‌ندام بيت يان هه‌ر جۆره نه‌خۆشيێکت هه‌يه ده‌بێ به ته‌واوي لاي که‌سه به‌رانبه‌ره‌که‌ت سه‌باره‌ت به‌وه و شێوه‌ي ده‌رماني ئه‌وه و جۆري ئه‌و نه‌خۆشه‌يه قسه بکه‌ي بۆ ئه‌وه‌ي ئه‌ويش سه‌باره‌ت به‌و نه‌خۆشيه ئاگادار بێت و هه‌موو شتێک سه‌باره‌ت به‌و نه‌خۆشيه بزانێت تاکوو به پێي ناسيني ته‌واو و به دڵنياييه‌وه بڕيار بدات .
3- شاردنه‌وه و نهێني کاري سه‌باره‌ت به ڕابردوو : ئه‌گه‌ر شتێک بۆ ئێوه به‌ر له هاوسه‌رگيري ڕووي داوه يان تووشي تاوانێک بوون ، يان له گه‌ڵ که‌سێک دۆستايه‌تيت بوه و ئه‌گه‌ري ئه‌وه ئه‌ده‌ي که دوايي ده‌رده‌که‌وێت ، بێ گۆمان ده‌بێ به که‌سه به‌رانبه‌ره‌که‌ت ئه‌وه بڵێيت که دوايي تووشي کێشه نه‌بيت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌زانيت که ئه‌و شتانه هيچ کات ده‌رناکه‌وێت ئه‌وه به هيچ شێوه‌ێيک باسي ئه‌و بابه‌ته مه‌که‌ن ؛ له‌به‌ر ئه‌وه که هه‌ڵه و تاوانه‌کان شتێکن نێوان ئێمه و خواي خۆماندا ئه‌گه‌ر خوا داي پۆشيوه ئێمه‌ش ده‌بێ داي پۆشين و هيچ که‌س نابێ ئابڕووي خۆي لاي خه‌ڵکي ببات . ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه له کاتێکدا ده‌بێ که ئێوه سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵه‌ي ڕابردوو په‌شيمان بن و دڵنيا بن که ئيتر ئه‌و هه‌ڵه دووپات ناکه‌نه‌وه .
4- شاردنه‌وه و نهێني کاري له پرسه و کێشه‌ي بنه‌ماڵه‌ێيدا : کێشه ئاکاريه‌کان و ماڵي و ئابووريه‌کاني بنه‌ماڵه‌ش شتايێکن که له کاتي توێژينه‌وه و پرس و جۆي ناوچه‌يي ده‌رده‌که‌ون . که‌وابوو باشتر ئه‌وه‌يه خۆمان ئه‌و کێشه و پرسانه بۆ که‌سه به‌رانبه‌ره‌که‌مان باس بکه‌ين . ئه‌ڵبه‌ت له‌م بواره‌شدا نابێ نهێنيه‌کاني بنه‌ماڵه و تايبه‌تمه‌نديه‌کاني بنه‌ماڵه باس بکه‌ين له به‌ر ئه‌وه‌ي که ئه‌گه‌ري ئه‌وه هه‌يه به جۆرێ ئابڕووي بنه‌ماڵه بباته ژێر پرسيار .
نوور پۆرتاڵ