• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 1249
  • سێ شەممه 26/9/1392
  • رۆژژمێر :

شيري دايكان دداني منداڵان خراپ ناكات

زۆر لە دايكان لەسەر ئەم بڕوايەن كە خواردني شيري دايك ئەويش شەوانە دەبێتە هۆي ئەوەي لە داهاتوودا دداني منداڵەكانيان كلۆر بێت و هەربۆيەش زۆر بە زوويي شيري لێدەگرنەوە. نه‌ك نەتەنيا ئەمجۆرە نييە، بەڵكوو بەپێچەوانەوه‌ شيري دايك بۆ سەلامەتي ددانەكان كاريگەري بەرچاويشي هەيە.

 

زۆر لە دايكان لەسەر ئەم بڕوايەن كە خواردني شيري دايك ئەويش شەوانە دەبێتە هۆي ئەوەي لە داهاتوودا دداني منداڵەكانيان كلۆر بێت و هەربۆيەش زۆر بە زوويي شيري لێدەگرنەوە.

پسپۆڕان پێيان وايه‌ كە منداڵ لەكاتێكدا دداني خراپ دەبێت كە بە مەمه‌ شووشە شيري بدرێتي. شيري دايك ماده‌ي دژە كلۆربووني ددانەكاني تێدايە، واته‌ دداني منداڵان رەق و خۆڕاگرتر دەكات و شيري دايك ماده‌يه‌كي تێدايە كە پێش لە گەشەكردني ميكرۆبەكان بۆ كلۆربووني ددانەكان دەگرێت. 

هەروەها جۆري شيردان بە منداڵ بەشێوەيەكە كە شير بە دداني منداڵ ناكەوێت و دەكەوێتە ناو كۆتايي زمان و لەوێوە دەچێتە ناو بۆڕي ئەندامي هەرس كە دەكرێ بەم ئەنجامە بگەين كە تەنانەت ئەگەر زيانيشي بۆ ددانەكان هەبێت، بەپێي بەڵگەي زانستي ئەوان، شير بە ددانەكان ناكەوێت و لە كۆتاييدا مەترسيدار نييە.

سه‌باره‌ت به‌ ماوەي شيردان بە منداڵ دەبێ ماوەكەي 2 ساڵي بەردەوام بێت. لەكاتێكدا ددانەكان لە شەش مانگييەوە گەشە دەكەن و ئەمە نابێ ببێتە هۆي ئەوەيكە دايكان شير بە منداڵەكانيان نەدەن. هه‌روه‌ها دەبێ باري تەندروستي دەم و دداني منداڵان لەبەرچاو بگرێت كە ئەمە ئەركي دايكانە.

NRT٢