چۆن پارێزگاري له چاوه‌كانت ده‌كه‌يت؟
پارێزگاريكردن له چاوه‌كان واته پارێزگاريكردن له هه‌موو جوانيه‌كاني ژيان چونكه له رێگه‌ي چاوه‌كانته‌وه هه‌موو شته‌كاني ده‌وروبه‌رت ده‌بينيت،
له ئێستاشدا به‌هۆي پێشكه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانه‌وه و به‌كار هێناني كۆمپيته‌ر و لاپ‌تۆپ گرنگيه‌كي زۆري هه‌يه بۆ مرۆڤ به‌ڵام به‌كارهێناني به‌شێوه‌يه‌كي دروست ده‌بێت هۆي پارێزگاريكردن له تواناي بينين و هه‌روه‌ها خراپ به‌كارهێناني ده‌بێته هۆي كزبوون يان له‌ده‌ستداني هه‌ستي بينين بۆ ئه‌وه‌ي بتوانيت خۆت به‌دووربگريت له ده‌ستداني چاوه‌كانت ئه‌وا ئه‌م هه‌نگاوانه جێبه‌جێ بكه:
• له هه‌ر سه‌عاتێكدا 10 خوله‌ك پشوو بده.
• سه‌يري په‌نجه‌ره ياخود ديمه‌ني ده‌ره‌وه بكه كه جياوازي ره‌نگي هه‌بێت له‌گه‌ڵ شاشه‌ي كۆمپيته‌ره‌كه‌دا.
• دڵنيابه‌ره‌وه له‌وه‌ي كه رووناكي ژووره‌كه‌ت گونجاوه،بۆيه هه‌وڵ مه‌ده ته‌نها له‌به‌ر روناكي شاشه‌ي كۆمپيته‌ره‌كه‌ت دابنيشيت.
• هه‌وڵ بده زوو چاوه‌كانت بتروكێنيت نه‌وه‌ك چاوت هه‌ر به‌كراوه‌يي بهێڵيته‌وه.
• هه‌موو كات دڵنيابه له پاكوخاوێني شاشه‌ي كۆمپيته‌ره‌كه‌ت.
• هه‌وڵ بده زۆرترين شله‌مه‌نيه‌كان بخۆيته‌وه.
• دوور بكه‌وه‌ره‌وه له دانيشتني ژوورێك كه دوكه‌ڵ يان گونجاونييه .
• هه‌وڵ بده چاوت له شاشه‌ي كۆمپيته‌ر نزيك نه‌كه‌يته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێويسته 50 سانتيمه‌تر دووربيت له شاشه‌كه‌وه.
• به‌شێوه‌يه‌ك دابنيشه كه سه‌رت له ئاستي شاشه‌ي كۆمپيته‌ره‌كه به‌رزتربێت به‌مشێوه‌يه‌ش سود به ته‌ندروستي چاوت ده‌گه‌يه‌نێت و نابێته ماندوبووني چاوه‌كانت .
ته‌ندروستي
SNN – محمد طيب