وەرزش تاجەند بۆ منداڵ بەسوودە
لێكۆلينه‌وه‌يه‌كي تازه‌ي زانستي ده‌ريخستووه ، كه ئه‌و منداڵانه‌ي پێش 10 خۆله‌ك له ده‌ستنيشانكردني كاري ئه‌كاديمي خۆيان ڕاهێناني وه‌رزشي ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، ئه‌وا زياتر ده‌توانن سه‌ركه‌وتووبن له كاره‌كه‌ياندا ، له‌چاو ئه‌وانه‌ي له‌م كاته‌دا چاڵاكي جه‌سته‌يي ئه‌نجام ناده‌ن .
به‌پێي لێكۆلينه‌وه‌كه چاڵاكي جه‌سته‌يي ته‌نها سوود به ته‌ندروستي له‌ش نابه‌خشێت ، به‌لكۆ سوودێكي زۆريشي بۆ ته‌ندروستي مێشك هه‌يه ، چونكه ئه‌و منداڵانه‌ي به‌شێوه‌يه‌كي به‌رز پابه‌ندده‌بن به چاڵاكي جه‌سته‌يي ، به‌شێوه‌يه‌كي باشتر ئاستي خوێندنيان به‌رزده‌بێته‌وه‌و تواناي خه‌زنكردني زانياريه‌كانيش به‌هێزتر ده‌بێت .
ئه‌م لێكۆلينه‌وه‌يه له‌لايه‌ن كۆمه‌لێك زانا له زانكۆي "ئيلنوي"ي ئه‌مريكي ئه‌نجام دراوه ، كه هه‌ڵساون به وه‌رگرتني 12 هه‌زار قوتابي كوڕ‌و كچ ، وه پشكنيني چاڵاكي جه‌سته‌ي و پێواني كه‌له‌كه‌بووني جه‌سته‌يان ئه‌نجامدراوه ، له‌گه‌ل ڕه‌چاوكردني ئاستي فێربووني زماني ئينگليزي و وانه‌ي بيركاري له‌لايه‌ن ئه‌و قوتابيانه‌وه‌ي بۆ ماوه‌ي 10 ساڵ . هه‌روه‌ها بۆ توێژه‌ران ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه‌ي 10 خۆله‌ك پێش ده‌سپێكردني پرۆسه‌ي خوێندن ڕاهێناني جه‌سته‌يي ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، ئه‌وا تواناي فێربوونيان زۆر زياتره له‌چاو ئه‌و مندالانه‌ي ڕاهێناني وه‌رزشي ئه‌نجام ناده‌ن .