لێ بۆردنتان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ي بژين
قسه کردن له باره‌ي لێ بۆردن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ي که له قين و تووڕه‌ييدا وه‌کوو قاوله‌مه‌ي سه‌ر ئاگردان به کۆڵن ، وه‌کوو ڕشتني که‌وچکێک ڕۆني داخه به سه‌ريا ؛ خافڵ له‌وه‌ي که ئه‌و کۆڵ و هه‌ڵس و که‌وته نه به که‌ڵک دێت و نه ڕێگا چاره‌يه . له‌م دواييه‌دا لێکۆڵه‌راني زانکۆي کاليفۆرنياس گه‌يشتوونه‌ته ئه‌م ڕاستيه .
ئه‌وان هاتوون کۆمڵێکي 200 که‌سي له‌وانه‌ي که به ده‌س دۆستانيانه‌وه ده‌يان ناڵاند و هه‌موو کات به بيره‌وه‌رێيکي خراپي ئه‌وان ده‌ژيان هه‌ڵبژاردوه و ئه‌وانيان کردوه به دوو به‌شه‌وه داوايان له به‌شێکيان کردوه که هه‌ر به‌و بيره‌وه‌ريه‌وه بژين و به‌شي دوه‌ميش به لێ بۆردن و ئاشتي .
ئه‌م 200 که‌سه به‌م شێوه چوونه پێشه‌وه له حاڵێکدا نه‌يانده‌زاني که ئه‌و لێکۆڵه‌رانه خه‌ريکن دڵ و گۆشاري خوێني ئه‌وان ئه‌ندازه ده‌گرن و به ئاکامي سه‌رنج ڕاکێش گه‌يشتون .
دۆکتۆر بريتا لارسێن سه‌رپه‌رشتي ئه‌م ده‌سته ده‌ڵێت که ئه‌و و هاوکاره‌کاني به ڕووني چاويان پێکه‌وه‌توه که چۆن مرۆڤه‌کان کاتێک بير له بيره‌وريه خراپه‌کاني ڕابردوو ده‌که‌ن که پڕه له قين و نه‌رێتي ، گۆشاري خوێنيان به‌رز ده‌بێته‌وه .
ماناي قسه‌کاني دۆکتۆر بريتا لارسێن به زماني ساکار ئه‌مه‌يه که ئێمه کاتێک دڵمان پڕ ده‌که‌ين له قين و دۆژمني گۆشاري خوێنمان ده‌چته سه‌ر ، کاتێکيش گۆشاري خوێن بڕواته سه‌ر يه‌که‌م جێگاي له‌ش که زيان ده‌بينێت دڵه ؛ له به‌ر ئه‌وه ئه‌و و هاوکاره‌کاني به هه‌موو خه‌ڵکي جێهان ڕاده‌سپێرن که ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت دڵێکي ساغتان هه‌بێت ، له هه‌ڵه‌کاني خه‌ڵکي و تاوانه‌کانيان ببوورن .
ئێستا شايه‌ت ئه‌و که‌سانه که وه‌کوو خۆيان ئه‌ڵێن قيني حۆشتريان هه‌بێت ، بيانه‌وێ به‌رانبه‌ر به‌م ڕاستيه زانستيه بوه‌ستن و بڵێن مامري ئێمه هه‌ر يه‌ک پێي هه‌يه ، و واز نه‌هێنن تاکوو خوێني ئه‌و که‌سه به‌رانبه‌ره‌يان بڕێژن و تۆڵه‌ي لێ بسێنن و ئابڕووي ببن .
ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م ده‌سته ئه‌توانن ئه‌م شێوازه هه‌ڵبژێرن به‌ڵام پێويسته بزانن که ئه‌وه‌ي که زيان ده‌بينێت و ده‌شکێته‌وه دڵي ناسکي خۆيانه که تواناي خۆڕاگري نيه و تووشي کێشه ده‌بێت . به‌ڵام خراپ نيه کاتێک بۆ خرپ بوون و تۆڵه هه‌موو ڕێگاکان تاقي دکه‌ينه‌وه جارێکيش تا کۆتايي چاک و چاک بوون بڕۆين و بزانين ئه‌و که‌سانه‌ي که خێري دنيا له لێ ده‌بوورندا ده‌بينن چ هه‌ستێکيان هه‌يه ؛ ئه‌و کاته شايه‌ت ئێمه‌ش باوه‌ڕ بکه‌ين که سۆز و بزه‌ي که‌نين ، هه‌رزانترين ڕێگان بۆ ئه‌وه‌ي که نێگاکانمان به‌ربڵاو بکه‌ين .
سه‌رچاوه : ڕۆژنامه‌ي جامي جه‌م