له‌ژووري سارد‌و گه‌رمدا مه‌خه‌ون
زۆربه‌ي كه‌س ئاره‌زووي ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌شوێنێكي گه‌رمدا بخه‌ون، هه‌ندێك كه‌سيش به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌ڵام ئايا له‌ڕووي ته‌ندروستيه‌وه تا چه‌ند گونجاوه له‌ژوورێكي گه‌رمدا بخه‌وي.
.ماڵپه‌ڕي (مه‌سره‌س) بڵاويكرده‌وه، دواي ئه‌نجامداني لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ك له‌سه‌ر زياني نوستن له‌ژووري گه‌رم يان زۆر سارددا، توێژه‌ره‌وان گه‌يشتنه ئه‌و ڕاستييه‌ي، نوستن له‌شوێني سارددا ته‌ندروست نييه، چونكه ده‌بێته هۆي به‌رزبوونه‌وه‌ي فشاري خوێن، له‌و كاته‌نه‌شدا ده‌ماره‌كاني خوێن كه نزيكن له‌دڵه‌وه گرژده‌بن‌و ده‌بێته هۆي جه‌ڵته‌ي دڵ.هه‌ر له‌و توێژينه‌وه‌يه‌دا به‌هه‌مان شێوه باس له‌وه‌كراوه، نوستن له‌شوێني گه‌رمدا مه‌ترسيداره، هه‌ر بۆيه توێژه‌ره‌وان ئامۆژگاريمان ده‌كه‌ن، له‌شوێنێكدا بخه‌وين كه نه سارد نه گه‌رم بێت، به‌ڵكو پێويسته نيو كاتژمێر پێش هه‌ستان له‌خه‌و ژووره‌كه كه‌مێك گه‌رم بێت.
ناوخو