کاريگه‌ري باوک له سه‌ر گه‌شه‌ي ده‌رووني کچ
ئه‌وه‌ي که پێويسته باوکان سه‌باره‌ت به شێوه‌ي هه‌ڵس و که‌وت له گه‌ڵ کچانيان بيزانن :
هێشتا له‌و سه‌رده‌مه‌ي که باوکان ڕۆڵي سه‌رۆکي ماڵيان هه‌بوو ، ماوه‌ێيکي زۆر تێپه‌ڕ نه‌بوه ، به‌ڵام ئه‌م ڕۆژانه به پێچه‌وانه‌ي ئه‌و سه‌رده‌مانه ، باوکان زياتر نزيک بوونه‌ته‌وه به .... .
ده‌رون ناسان ده‌ڵێن ئه‌وه که باوکيش به ئه‌ندازه‌ي دايک بۆ گه‌شه‌ي ده‌روونيمنداڵه‌کانيان گرنگ و به نرخه و پێک هێناني هاوسه‌نگي له نێوان پێوه‌ندي ئه‌و دوانه له گه‌ڵمنداڵه‌کانيان ده‌توانێت له بواري ده‌روونيه‌وه ببێته هۆي گه‌شه‌ي درۆستي منداڵان ، له‌و پرسانه‌يه که له‌م ڕۆژانه‌دا له زانستي ده‌روون ناسيدا زۆر جێگاي باس .
پياو له به‌ر ئه‌وه‌ي که له نێوان منداڵ و دايکدايه - هه‌م به هۆي بووني فيزيکي و هه‌م به هۆي جێگاي ده‌روونيه‌وه - ئيجازه ئه‌دات به منداڵه‌که‌ي که ناسنامه‌ي خۆي په‌يا بکات . باوک ڕۆڵێکي گرنگي هه‌يه له ناسيني ناسنامه جێنسي منداڵ له‌و کاته‌دا که دايک تيده‌کۆشێت وشياري منداڵه‌که‌ي بێت ، باوک ، ئه‌و به‌ره‌و ده‌ره‌وه ده‌کێشێت و له ته‌نيشتي هه‌ست به بڕوا و هێمني ئيجازه‌ي پێ ده‌دات که سنوره‌کان بشکێنێت .
باوک بۆ کچ به پێچه‌وانه‌ي کۆڕ جۆرێ " په‌سه‌ن " کردنه و پێوه‌ندي نێوان ئه‌و دوانه به بێ ئه‌وه‌ي پێي بزانن بۆ هه‌ردوو لايه‌ن گرنگه و تايبه‌ت . گرنگ ئه‌وه‌يه که ئه‌م پێوه‌نديه که هه‌ر له سه‌ره‌تاي له دايک بوونه‌وه ده‌س پێده‌کات ، هه‌موو کات يه‌ک جۆر نيه و هاوسه‌نگي نيه بڕێ جار پێوه‌ندي نێوان ئه‌م دوانه زۆر به سۆز و نزيکه و هێندێ جاريش له يه‌ک دوور ده‌که‌ونه‌وه .
کاتێک تاقيکردنه‌وه‌کان ، نيشان ئه‌ده‌ن که ئافره‌تێک دوو گێانه مێرده‌که‌ي بير ده‌کاته‌وه له‌وه‌ي که ئه‌م منداڵه کۆڕه يان کچه . به‌ڵام کاتێک له سۆنۆگرافيدا نێر و مێي منداڵه‌که ده‌رده‌که‌وێت هه‌ر کام له ژن و پياوه‌که به شێوه‌ێيکي جۆراو جۆر سه‌باره‌ت به‌و منداڵه بير ده‌که‌نه‌وه و نێگه‌راني هه‌ر کاميان به شێوازيکي تايبه‌ته . ئه‌گه‌ر باوک له جێگاێيکي باوک سالاردا ژيا بێت که له‌وێدا کۆڕ گرنگتره به شێوه‌ي سرۆشتي باوک له‌وه‌ي که منداڵه‌که‌ي کچه ، خه‌مبار ده‌بێت . ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌سته زۆر ديار بێت و دواي له دايک بوونيش به‌رده‌وام بێت ، ئه‌گه‌ري ئه‌وه هه‌يه که ئه‌و کچه له‌و بنه‌ماڵه‌دا سۆکايه‌تي پێ بکرێت .
خۆشبه‌ختانه ڕۆژگار گۆڕاوه ، زۆرێک له پياوان به‌وه‌ي که کچيان هه‌بێت شانازي ده‌که‌ن له به‌ر ئه‌وه‌ي که ئافره‌تانيش توانيويانه وه‌کوو پياوان ده‌رس بخوێنن و کار بکه‌ن و ببنه هۆي شانازي باوکيان .
پێوه‌ندي باوک له گه‌ڵ کچ و ميژووي ژيان
بڕێ جار جۆري پێوه‌ندي باوک و کچ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ميژووي ژياني تايبه‌تي باوک . هێندێ له پياوان پێيان خۆشه ئه‌و پێوه‌ندييه‌يان له گه‌ڵ کچه‌که‌يان بێت که له گه‌ڵ دايکيان بوويانه و هێندێکيشيان ئه‌وينێک ده‌به‌خشنه به‌و که نه‌يانتوانيوه خۆيان بيانبێت و تاقي بکه‌نه‌وه . خاڵي گرنگ ئه‌مه‌يه که باوک سه‌باره‌ت به کچه‌که‌ي سه‌رده‌مي پێشوو وێڵ بکات و تێبکۆشێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا بژێي که تێيدايه . بڕێ له پياوان له‌وه‌ي که ده‌بنه خاوه‌ني کج خۆشحاڵ ده‌بن له به‌ر ئه‌وه‌ي که پێوه‌ندێيکي چاکيان له گه‌ڵ باوکيان نه‌بوه . بۆ ئه‌م ده‌سته پياوانه بوونه خاوه‌ني کۆڕ به ماناي بوون به باوکێکه که له منداڵيدا ئه‌وان پێي ڕازي نه‌بوون . له حاڵێکدا بوونه خاوه‌ني کچ ئه‌و باره مێژووييه‌ي پێشوه سۆک تر ده‌کات و پياو ده‌توانێت پێوه‌ندێيکي نوێي له گه‌ڵ منداڵه‌که‌ي هه‌بێت .
باوک دنيا ده‌ناسێنێت به کچه‌که‌ي
باوک بۆ کۆڕ و کچه‌که‌ي وه‌کو که‌سێکه که دايک و منداڵ لێک جيا ده‌کاته‌وه . دايک منداڵ دێنێته دنياوه و باوکيش دنياي پێ ده‌ناسێنێت . له ڕاستيدا باوک بێانه‌ێيکي ناسراوه که ئه‌و منداڵه له ده‌ستي به هيزي دايک جيا ده‌کاته‌وه و له ته‌نيشت و داوێني خۆي‌دا ناسنامه‌ێيکي سه‌ربه‌خۆ له جيهاندا به‌و ده‌دات . له ڕاستيدا ئه‌وه باوکه که کچه‌که‌ي به‌ره‌و خه‌ڵکي ده‌نێرێت و فێري ڕاکردن و هه‌ڵ خستنه‌وه و توانمه‌نديه فيزيکيه‌کاني تر ده‌کات . ئه‌و هه‌روه‌ها پشتيواني نه‌رده‌وامي کچه‌که‌يه له تێکۆشانه کۆمه‌ڵايه‌تي و بيريه‌کاندا و گرنگي زياتر ده‌داته په‌روه‌رده کردن و فێرکاري ئه‌و . وێڕاي ئه‌وه باوک يه‌که‌م پياوێکه له ڕه‌گه‌زي به‌رانبه‌ر که ئه‌و کجه پێوه‌ندي له گه‌ڵدا هه‌يه و له گه‌ڵيا ئاشنا ده‌بێت .
گرێي ئۆديپ و گرێي ئۆلێکترا
ته‌مه‌ني 3 تا 6 ساڵان به‌و جۆره که باوه پێي ئه‌ڵێن ته‌مه‌نيگرێي ئۆديپ . گرێي ئۆديپ ئاماژه ده‌کات به پێوه‌ندي نێوان کۆڕ و دايک و به‌رانبه‌ره‌که‌شي له پێوه‌ندي نێوان کچ و باوک گرێي ئۆلێکترايه . ئه‌م قۆناغه ، قۆناغێکي پێکهاته‌يي بۆ گه‌شه کردني منداڵ . ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌م قۆناغه به چاکي ده‌رجێت و هاوسه‌نگي هۆرمووني پێک بێت ، منداڵي کچ ده‌توانێت له ته‌مه‌ني پێگه‌يشتندا له ڕه‌گه‌زي نێر خۆشي بێت . له راستيدا له‌م ته‌مه‌نه‌دا کج ئه‌وينێک نيسبه‌ت به دايکي خۆي هه‌ست پێ ده‌کات و به په‌له که‌سێک ده‌ناسێت که له دايکي جياي ده‌کاته‌وه که ئه‌وه‌ش باوکه . باوک که له بڕواي ئه‌ودا بيانه‌ييکه که دايکي به لاي خۆي‌دا ده‌کێشێت و ده‌بێته هۆي خۆشحاڵي ئه‌و ، ئه‌و خه‌مبار ده‌کات له به‌ر ئه‌وه‌ي که ئه‌ويني دايکي به‌و که‌م کردوه‌ته‌وه . له‌م قۆناغه‌دا کج به‌رنگاري دايکي ده‌بێته‌وه و تێده‌کۆشێت ئه‌ويني باوکي له جياتي دايکي بکيشێته لاي خۆي . له‌م کاته‌دايه که ده‌زانێت دايکي ئه‌و ، هاوسه‌ري باوکيه و خۆشي ده‌وێت .
گرنگترين ئه‌رکي باوک له‌م ته‌مه‌نه‌دا ئه‌وه‌يه که به‌رانبه‌ر به کچه‌که‌ي بوه‌ستێت و ڕووني بکاته‌وه بۆي که ئه‌و جێگاي منداڵي هه‌يه بۆ ئه‌و و ناتوانێت جێگاي هاوسه‌ري ئه‌و بێت . له راستيدا له‌م قۆناغه‌ي ئۆديپدا کچ سه‌ره‌تا ئه‌ويني دايکي له ده‌ست ئه‌دات و دواي ئه‌وه‌ش ئه‌ويني باوکي – به پێچه‌وانه‌ي کۆڕ که ئه‌ويني دايکي له ده‌ست نادات – گه‌وره ده‌بێت .
دايک و باب سه‌رمه‌شقن
سه‌رکه‌وتني منداڵ به سه‌ر گرێي ئۆديپ يان گرێي ئۆلێکترا پێوه‌ندي به جۆري هه‌ڵس و که‌وتي دايک و بابه‌وه هه‌يه . ڕۆڵي گرنگي باوک جيا کردنه‌وه‌ي کچ له دايک و دواي ئه‌وه بايه‌خ دانه به‌و وه‌کوو کچ . کچ پێويستي به باوکێک هه‌يه که خۆشي بوێت وێڕاي ئه‌وه به خۆش گه‌ره‌ک بووني دايکي کجه‌که‌ي فێر بکات که پێويسته له داهاتوودا ببێته ئافره‌تێکي له‌به‌ر دڵان و هاوسه‌رێکيخوێن شيرين بۆ پياوێک . پياوێ که ئه‌ويني خۆي به هاوسه‌ره‌که‌ي پيشان نادات ئه‌و هه‌سته‌ي به کجه‌که‌ي فێر نه‌کردوه و ئه‌ويني له داهاتووي ئه‌ودا خنکاندوه .
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕي بيتوته