• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 535
  • شەممه 30/9/1392
  • رۆژژمێر :

دۆزينەوەيەك گريمانەي تەمەني گەردوون دەگۆڕێت

هەفتەي پێشوو تەلێسكۆپي هابڵ، وێنەي گەلەستێرەيەكي نوێي بە تيشكي سەرو وەنەوشەيي گرتووە، بە پێي شەپۆل و رەنگ و سروشتي ئەو تيشكانەي لێيەوە دەردەچن، زاناكان دووري ئەو گەلەستێرەيان لە زەوييەوە بە (13 مليار و 100 مليۆن) ساڵي تيشكي خەمڵاندووە.

دۆزينەوەي گەلەستێرەيەكي وەها دوور لە چاوەڕواني زاناكاندا نەبووە، بە تايبەتي ئەوەي كە گەشتني تيشكي ئەو گەلەستێرەيە بە زەوي نزيكەي (13) مليار ساڵي پێچووە (8 مليار ساڵ لە تەمەني خۆر زياتر) و پێدەچێت تەمەنيشي دەيان جار لەو زەمەنە زياتر بێت.

بۆيە زاناكان لە رۆشنايي ئەو دۆزينەوەيەدا گومانيان لە تەمەني راستەقينەي گەردوون لا دروستبووە، ئێستا واي دادەنێن تەمەني گەردوون زۆر لەوە زياترە كە چاوەڕێيان كردووە، تەنانەت دەكرێت بگات بە نزيكەي (700) مليار ساڵ.

نها 24