يه‌كه‌م دڵي ده‌ستكرد درووستكرا، بزانه نرخي چه‌نده
له نه‌خۆشخانه‌يه‌كي شا ري پاريس بۆ يه‌كه‌م جار دڵي ده‌ستكرد درووستكرا و بۆ يه‌كه‌م نه‌خۆش له مێژوودا چێنرا و پێده‌چێت وه‌ڵامدانه‌وه‌ي جه‌سته‌ي پۆزه‌تيڤ بێت.
دڵه ده‌ستكرده‌كه سێ ئه‌وه‌نده‌ي دڵي ئاسايي بارستايي هه‌يه و له چه‌ندين مادده‌ي گرانبه‌ها درووستكراوه بۆئه‌وه‌ي بتوانێت به‌شێوه‌يه‌كي زۆر باش شوێني دڵي ئاسايي بگرێته‌وه و كاره‌كاني جێبه‌جێ بكات. هه‌روه‌ها ئه‌و دڵه ده‌توانێت بۆماوه‌ي زياتر له پێنج ساڵ به‌شێوه‌يه‌كي زۆر باش له لێدان نه‌كه‌وێت و ئيشي خۆي بكات، نرخي نه‌شته‌رگه‌ري چاندني ئه‌و دڵه ده‌ستكرده نزيكه‌ي (250) هه‌زار دۆلاره و خزمه‌تكردني نه‌خۆشه‌كه تێچوونێكي زۆري ده‌وێت.
ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رييه يارمه‌تي چه‌ندين كه‌س ده‌دات كه چاوه‌ڕێي چاندني دڵ ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌خشه‌ريان ده‌سناكه‌وێت و ده‌توانن له‌بري دڵي ئاسايي ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رييه نوێيه ئه‌نجام بده‌ن.
پزيشكي به‌رپرس له‌و نه‌شته‌رگه‌رييه ڕايگه‌ياند " له ڕابردوودا چه‌ندين ئامێري ده‌ستكردمان بينيوه به‌ڵام هيچيان بۆماوه‌يه‌كي زۆر كاريان نه‌كردووه، ئه‌م دڵه ده‌ستكرده نوێيه توانايه‌كي زۆري هه‌يه بۆ پاڵپێوه‌ناني خوێن و خوێن له‌ناويدا نامه‌يێت و زۆر به‌باشي كاري خۆي ده‌كات."
وه‌زيري ته‌ندرووستي فه‌ڕه‌نسا ڕايگه‌ياند " هه‌ميشه فه‌ڕه‌نسا ويستوويه‌تي له‌بواري پزيشكيدا پێشه‌نگ بێت و ئێستاش له‌كارداين بۆئه‌وه‌ي گرنگترين نه‌شته‌رگه‌رييه‌كان له وڵاتي ئێمه‌دا ئه‌نجام بدرێت و خاوه‌ني توانا و ناوبانگێكي زۆر بين."
ته‌ندروستي
SNN : محمد ته‌ها