• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 186
  • سێ شەممه 24/10/1392
  • رۆژژمێر :

 سوێري بۆ منداڵ باش نييە

بە گوێرەي لێكۆڵينەوەيەكي نوێ دەركەوتووە تا منداڵ لەسەر بەكارهێناني خوێ ڕانەيەت، پێويستە خۆراکي منداڵاني بچووك بڕي زۆري سۆديۆميان تێدا نەبێت. 

توێژينەوەكە ڕووني كردوەتەوە خۆراكي منداڵ لە نان و پسكويت و هەر شتێكي‌‌ديکەي پڕ سۆديۆم نەبێت، چونكە هانيان دەدات بۆ بەكارهێناني زياتري خوێ و ئەوەيش دەبێتە خويەك بە درێژايي تەمەنيان.

پزيشكان ڕوونيشان كردووەتەوە كە ئامانجييان لەو توێژينەوەيە، ڕووني بكەنەوە مرۆڤ كەي و چۆن حەز بە سوێري دەكات. "ليسلي ستايني" توێژەر لە سەنتەري مۆنێل بۆ زانستە كيمياييەكان لە فيلادلفيا ڕووني كردەوە كە مرۆڤ بە سرووشتي خۆي حەزي لە بەكارهێناني خوێيە.

بە گوێرەي لێكۆڵينەوەيەكي نوێ دەركەوتووە تا منداڵ لەسەر بەكارهێناني خوێ ڕانەيەت، پێويستە خۆراکي منداڵاني بچووك بڕي زۆري سۆديۆميان تێدا نەبێت.

زاناكانيش ئەو ڕاستييە پشت ڕاست دەكەنەوە، بەڵام هۆكارەكەيان بۆ ڕوون نەبوەتەوە. 

ئەوان دەزانن مرۆڤ چۆن شيريني و تاڵي هەست پێدەكات، بەڵام تا ئێستا بۆيان ڕوون نەبوەتەوە وەرگرتني سوێري چۆنە.

توێژەران بۆ دۆزينەوەي ئەم نهێنييە 61 منداڵي شيرەخۆريان لە تەمەني 2 مانگيدا بۆ يەكەمجار و دواتر لە تەمەني 6 مانگي بۆ جاري دووەم چاودێريي كرد، بۆ هەردوو تەمەن خوێي تواوەي ناو خۆراك و ئاويان دايە منداڵەكان و بۆيان دەركەوت ئەو منداڵانەي لە تەمەني 2 مانگيدا بڕي زۆري خوێياويان دراوەتێ لە تەمەني 6 مانگيدا زياتر ويستيان بۆ خواردني سوێر هەيە بە پێچەوانەي ئەوانەوەي ئەو بڕە سوێرييەيان وەرنەگرتووە.