بنچينەي فێركردني ئاكاري رەفتار لاي منداڵ
قۆناغي منداڵي يەكێكە لە قۆناغە گرنگ و هەستيارەكان كە دەتوانرێت منداڵ تێيدا فێري زۆر ئاكار و رەوشتي جوان بكرێت،گرنگترين شتيش لەو قۆناغەدا ئەوەيە كە دايكان و باوكان بتوانن بەو پەڕي جوانيەوە منداڵەكەيان فێري رەوشتي بەرز و ئاكاري جوان بكەن تاوەكو كاريگەري لەسەر بەهێزبووني كەسايەتي هەبێت لە ئايندەدا .
• رێگەپێدان و سوپاسكردن : هەوڵ بدە بەشێوەيەكي خێرا منداڵەكەت فێري گفتوگۆكردني بكەيت و هەروەها پەيڕەوي رەوشتەكاني بێت بە بەكارهێناني وشەي جوان و رێكخراو نەوەك بە شێوەيەك كە بێتە هۆي بێزاري و برينداركردني بەرامبەر ، هەوڵ بدە ئەو دەستەواژەنەي فێر بكەيت (بە يارمەتيت – هيچ دوايەكت هەيە – ببورە ) و چەند دەستەواژەيەكي تر تاوەكو بتوانێـت لەكاتي گفتوگۆدا بەكاريان بهێنێت .
• پارێزگاري لە نازناو : منداڵان هيچ كات گرنگي نادەن بەو شێوازە بانگكردنەي گەورەكان بانگيان دەكەن و هەست بە گرنگي ئەو شێوازە بانگكردنە نادەن ،بۆيە لەسەر دايكان و باوكان پێويستە بەشێوەيەكي گونجاو بانگي منداڵەكەيان بكەن .
• هەوڵ مەدە قسەكاني پێبڕيت : منداڵ كاتێك كە قسە دەكات هەوڵ مەدە قسەكاني پێبڕيت گوێي لێبگرە تاوەكو لە قسەكاني تەواو دەبێت ،چونكە بريني قسەكاني كاريگەري دەرووني لەسەر منداڵ دروست دەكات .
• تەوقەكردن: هەوڵ بدە منداڵەكەت لە سەر تەوقەكردن لەگەڵ كەساني گەورەتر لە خۆي بكەيت ،بۆيە لەسەر دايكان و باوكان پێويستە بەشێوەيەكي بەردەوام هەوڵ فێركردني منداڵەكەيان بدەن بەمەش كاريگەري لەسەر منداڵەكە دەبێت تاوەكو لە خۆبەزلزاني دووربكەوێتەوە .
• پێداني دياري : كاتێك دياري لەلايەن منداڵەكەتەوە پێشكەش دەكرێت پێويستە راستەوخۆ لەبەردەم منداڵەكەتدا بيكەيتەوە و بەو پەڕي سوپاسەوە سوپاسي منداڵەكەت بكەيت و سەرسوڕماني خۆت بە دياري منداڵەكە دەرببڕي .
• هەڵسوكەوتي پەسەندكراو : يەكێك لە قورسترين كارەكان بۆ پەروەردەكردني منداڵ لە تەمەني 6 ساڵيدايە كە بتەوێت منداڵەكە يەكسەر فێري بەرزرترين ئاكاري رەفتاري بكەيت بە تايبەتي لە ئاكاري نانخواردندا،لەهەمووي پەسەندكراو ئاسانتر بۆ فێركردني منداڵەكەت دەتوانيت لەكاتي نانخواردندا قسەي لەگەڵ بكەيت و لەبارەي هەموو ئەو شتانەي لەسەر سفرەي نانخواردنەكەت هەيە بۆ منداڵەكەت باس بكە و رێز لەهەموو شتەكان بگرێت .
SNN – بەشي كۆمەڵايەتي