ئەو هۆكارانەي دەبنە هۆي قەڵەوي منداڵ
گرنگيدان و پەروەردەكردني منداڵ يەكێكە لەو ئەركە هەرە گرنگەكاني دايكان و باوكان ،لەبەرئەوەش پێويستە دايكان وباوكان بە تايبەت دايكان كە زياتر پەروەردەكردني منداڵيان دەكەوێتە سەر شان ئاگاداري تەندروستي منداڵەكەي بێت ،پزيشكاني تايبەتمەندي منداڵان هۆشداري دەدەنە دايكان بۆ ئەوەي منداڵەكانيان لە قەڵەوي و نەخۆشييەكاني شەكرە بەدووربن ئەوا ئاگاداري ئەم خاڵانەي خوارەوەبن .
• زۆر خواردنەوەي شەربەت بە سودە بۆ منداڵ : يەكێك لە هەڵەباوەكاني دايكان و باوكان بە تايبەت دايكان ئەنجامي دەدەن زيادەرۆيكردنە لە پێداني شەربەت بە منداڵ بە تايبەت خواردنەوە غازيەكان لەبەرئەوەي ئەو خواردنەوانە بڕێكي زۆر شەكريان تێدايە كە ئەمەش زيان بە تەندروستي منداڵ دەگەيەنێت و دەبێتە هۆي قەڵەوبووني منداڵ .
• بووني تەلەفزيۆن لە ژووري نوستني منداڵ : يەكێك لە هەڵسوكەوتە خراپەكان زۆر دانيشتني منداڵە لەبەردەم تەلەفزيۆني بۆ ماوەيەكي زۆر بەمەش بۆ ماوەيەكي زۆر لە جوڵە و چالاكييەكاني دەوەستێت ،هەروەها خواردني خۆراكە خێراكان لەبەردەم تەلەفزيۆن يەكێكە لە هەڵسوكەوتە زيان بەخشەكان كە دەبێتە هۆي نەخۆشي لاي منداڵ بەتايبەت قەڵەوي و شەكرە لە جۆري دووەم .
• گرنگي پێداني دايكان و باوكان بە خواردنە خێراكان : يەكێك لە كارە خراپەكاني دايكان و باوكان كە لەبەردەم منداڵ ئەنجامي دەدەن وەك پيشڕەوێك بۆ نەوەكانيان گرنگيدانە بە خواردنە خێراكان كە ئەمەش رێژەيەكي بەرز لە چەوريەكاني تێدايە و ئەمەش هۆكارێكە بۆ تووشبووني منداڵ بە قەڵەوي .
• رێگريكردن لە منداڵ لە چالاكييە خێزانيەكاندا : توێژينەوە نوێيەكان تەئكيد دەكەنەوە بەشداريكردني منداڵ لە چالاكييە خێزانيەكاندا دەبێتە هۆي دڵخۆشكردني منداڵ و هەروەها كێشێكي تەندروستي نمونەيي پێدەدات ،لەو هەڵسوكەوتە خراپانەشي دەبێتە هۆي زيادبووني كێشي منداڵ خراپي سيستەمي خۆراكي و رێگري لە ئەنجامداني وەرزشي و خەوتن بۆ ماوەيەكي دورودرێژ لەو هۆكارانەن كە دەبێتە هۆي زيادبووني كێشي منداڵ .
SNN – بەشي تەندروستي