هۆي تووشبوون به‌شه‌كره
له‌توێژينه‌وه‌يه‌كي نوێ ته‌ندروستيدا باس له‌مه‌ترسي به‌رزبونه‌وه‌ي ڕێژه‌ي شه‌كر له‌خوێندا كراوه، به‌وه‌ي هۆكارێكي به‌هێزه له‌سستكردني سوڕي خوێن له‌بۆرييه‌كاني خوێنداو دو نيه ببێته هۆي كوێربووني چاوه‌كان يان له‌ده‌ستداني يه‌كێك له‌ئه‌ندامه‌كاني له‌ش، وه‌ك قاچه‌كان يان ده‌سته‌كان.
گۆڤاري (ڕێژيم) بڵاويكرده‌وه، له‌ئێستادا ئه‌و كه‌سانه‌ي تووشي نه‌خۆشي شه‌كر ده‌بن زۆرينه‌يان له‌جۆري دووه‌من، واتا جۆره ترسناكه‌كه‌يان، يان ڕونتر ته‌نها گرفتي هه‌رسكردني جۆره‌كاني شه‌كريان ده‌بێت.
وه‌ك توێژه‌ره‌وان ئاماژه‌يان بۆكردوه، زۆربه‌ي گه‌نجان كه تووشي ئه‌و نه‌خۆشيه ده‌بن هۆكاره‌كه‌ي نه‌گونجانه له‌نێوان جۆره‌جياوازه‌كاني خۆراك، واتا له‌يه‌ك كاتدا چه‌ند جۆرێك خۆراك به‌سه‌ر يه‌كه‌وه‌و به‌تێكه‌ڵي ده‌خۆن به‌بێئه‌وه‌ي بجوڵێن يان چالاكي ئه‌نجامبده‌ن به‌ڵكو هه‌ر ده‌خۆن‌و داده‌نيشن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆي قه‌ڵه‌وي‌و توشبوون به‌نه‌خۆشي شه‌كره.
نه‌خۆشي شه‌كره يه‌كێكه له‌و نه‌خۆشيانه‌ي كه به‌نه‌خۆشي سه‌رده‌م ناوده‌برێت، چۆن هه‌ر نه‌خۆشيه‌ك نيشانه‌و هۆكاري تايبه‌ت به‌خۆي هه‌يه، نه‌خۆشي شه‌كره‌ش هۆكاره‌كه‌ي له‌گه‌نجاندا بۆ وه‌رزشنه‌كردن‌و گوێنه‌دان به‌خۆراكي ته‌ندروست ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ربۆيه پێويسته گرنگي بدرێت به‌خواردني سه‌وزه‌و ڕێكخستني ژه‌مه خۆراكه‌كان‌و خۆپاراستن له‌خواردني چه‌ند خۆراكێك به‌سه‌ر يه‌كه‌وه.
سایتی رادیو ناوخو