• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2254
  • یەكشەممه 4/12/1392
  • رۆژژمێر :

بەخواردن چارەسەري خەوزڕاندن بكە

شير:

خواردنەوەي پەرداخێك شير لە ئێواراندا سوودێكي زۆري هەيە بۆ هێوركردنەوەي ميشك، چونكە شير دەوڵەمەندە بەمادەي تريپتۆفان كە يەكێكە لە ترشە ئەمينييەكان و ئەم ماددەيە دەبێتە هۆي هێوركردنەوەي مێشك، بۆيە لەخەو زڕاندن دەتپاريزێت.

ئاو:

كەمي ئاو دەبێتە هۆي وشكبوونەوەي جەستەو بەمەش لەش زياتر پێويستي بەئاو دەبێت، بۆيە وادەكات كەسەكە خەوي لێنەكەوێت، هەروەها باشتر وايە بەدرێژايي رۆژەكە ئاو بخۆيتەوە نەك لە شەواندا، چونكە زۆر جار خواردنەوەي ئاوێكي زۆر دەبێتە هۆي ميزكردنێكي زۆر كە ئەمەش ڕێگە لەخەوتن دەگرێت، بۆيە باشتر وايە ئاوێكي زۆر بخۆيتەوەو چۆنێتي ئەم ئاو خواردنەوەيەش ڕێك بخرێت.

كاهوو:

خواردني كاهوو لە ئێواراندا سوودي زۆري هەيەو يارمەتي خەوتني كەسەكە دەدات، بۆيە ئەو كەسانەي كێشەي خەوزڕاندنيان هەيە دەتوانن كاهوو بخۆن.

هەنگوين:

كەمێك هەنگوين بكرێتە ناو يەك پەرداخ شيرەوەو بخورێتەوە كەسەكە لەتوڕەبوون دەپارێزێت و مێشك هێور دەكاتەوەو دەتوانرێت بەهەمان شێوە لەگەڵ شەربەتي ميوەكان بەتايبەتي ليمۆ و پڕتەقاڵ بخورێت، سوودي زۆري دەبێت و يارمەتي خەوتن دەدات.

ڕەشكە:

يەك كەوچك ڕەشكە بكرێتە ناو يەك پەرداخ شيري گەرمەوەو پاشان كەمێك هەنگويني تێبكرێت و بەباشي تێكبدرێت و لەشەودا بخورێتەوە، ئەوا سوودي زۆري دەبێت و بەتەواوەتي يارمەتي كەسەكە دەدات بۆ خەوتن و لەخەوزڕاندن ڕزگارت دەكات.

سەرچاوە: تەندروستي گشتي

نها24