تەلەفزيۆن و كۆمپيۆتەر ئاوي چاو وشك دەكات
كاتێك مرۆڤ تەماشاي شاشەي تەلەفزيۆن و كۆمپيۆتەر دەكات ئەوا دەبێتە هۆي كەمبوونەوەي ئاوي چاو ، كە ڕێژەيەكي زۆري دانيشتواني ئەڵمانيا تووشي ئەو نەخۆشييە بوون، زۆرتريني ئەو نەخۆشييەش لەلايەن پزيشكەوە چارەسەري بۆ دەكرێت،
هەندێك جاريش مرۆڤ دەتوانێت خۆي چارەسەري بكات، بۆ نمونە خۆپاراستن لەوشكي هەواي سۆپاو سپليتو ئامێرەكاني تري گەرمكەرەوەو ساردكەرەوە، جا چ لەژووردا ياخود ئوتومبێلدا بێت، كە هۆكارن بۆ وشكبوونەوەي چاوەكان.
هەروەها نەخۆشي شەكرەش هۆكارێكي ترە بۆ وشكبووني چاو ، چارەسەركردنيشي لەڕێي قەترەوە زۆر جار سوودێكي باشي هەيە، بەڵام پێويستە ئەو قەترانەي بەكارياندەهێنن، مادەي پارێزگاري تێدا نەبێت.