• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2215
  • یەكشەممه 25/3/1393
  • رۆژژمێر :

جوانترين ئامۆژگارى بۆ پەروەردەکردنى منداڵ

دايک و باوکى خۆشەويست کاتێک سەرەتاى ژيانى منداڵ ده‌ستپيده‌کات کاتێکى ناسکە وەکو ئەو خونچە گوڵەى کە لە  باغدا پێويستى بە پەروەردەکردنى باخەوان هەيە، بۆيە دايک و باوک دەبێت منداڵ وەکو ئەو خونچە گوڵە پەروەردە بکات بۆ ئەوەى کەسايەتى منداڵ بپارێزێت دايک و باوک دەبێت بەشێک لە کاتي خۆيان بۆ منداڵەکەيان تەرخان بکەن، لە چەند خالێک دەيان خەينەڕوو:.

1: فێرکردنى وەرزش بۆ منداڵ زۆر گرنگە بۆ ئەوەى منداڵێکى چاڵاک پەرەوردە بکەيت جا جۆرى وەرزشەکە بە ڕۆيشتنى ئاسايى بێت ياخود بنەماکانى وەرزشي بێت.

2: منداڵەکەت پەروەردە بکە باوەڕى بەخۆى بێت کاتێک منداڵەکەت کارێک دەکات و هەوڵى بۆ دەدات دەست خۆشى لێبکە بۆ ئەوەى دڵى خۆش بێت.

3: به‌بۆنەى سەرکەوتنى منداڵەکەت لە قوتابخانە ياخود هەر کارێک بێت تۆى دايک و باوک ئاهەنگێکى خنجيلانە بۆ منداڵەکەت رێک بخە بۆ ئەوەى هەموو کات منداڵەکەت هەوڵ بۆ سەرکەوتنى کارى ڕۆژانە بدات.

4: دەبێت منداڵەکانمان فێرى بيرکردنەوەى باش بکەين بۆنموونە کاتێک منداڵەکەمان لە قوتابخانە ياخود گەشت دەگەرێتەوە پێى بڵين ئەمڕۆ کاتێکى خۆشت لەگەڵ هاوڕێکانت بەسەربردووە.

5: پێويستە لە سەر دايک و باوک ئەلبومى وێنەکان بەمنداڵەکانيان پيشان بدەن، کە وێنەى منداڵى ئەوانى تێدايه‌، باسى منداڵى ئەوان بکە کە بەبيرى ئەوان نايەت.

6: لە سەر دايک و باوک پێويستە منداڵەکان فێرى بڕياردان بکەن، بۆ نمونە منداڵ خۆى بڕياڕ بدات چ جۆرە جل و بەرگێک لەبەر دەکات ياخود چ جۆرە خواردنێک دەخوات ياخود چ جۆرە يارييەک دەکات لە گەڵ ئەوەشدا لەگەڵ ئەوەشدا ئامۆژگاريان بکە.

7: هەوڵ بدە بەرنامەى ڕۆژانەى قوتابخانە و هاوپۆلەکانى بزانيت تاوەکو لەمنداڵەکەت نەپرسى ئەمڕۆ لە قوتابخانە چيتان کردووە ياخود چيتان خوێندووە بەڵکو لێى بپرسە هاوپۆلت چى خوێندووە چ کارێکى باشى ئەنجامداوە.

8: کاتێک منداڵەکەت داواى گفتوگۆت لێ دەکات وا وەڵامى نەدەيتەوە ککارت هەيە بۆ نمونە کاتێک دايک لە چێشت خانە چێشت ئامادە دەکات ياخود سەيرى تەلەفزيۆن دەکات بەڵکو دەبێت هەموو بيرت لاى منداڵەکەت بێت.

9: بە شێوەيەکى جوان و رەنگين لەسەر پارچە کاخەزێک بۆ مناڵەکەت بنووسە ڕۆڵە گيان خۆشم دەوێى لەسەر جێگاى نوستن بۆى بەجێ بهێلە منداڵەکە خەوتبوو ياخود دەرچوبوو بۆ ئەوەى منداڵەکە وابير بکاتەوە کە تۆ هەموو کاتێک تۆ ئەوت خۆش دەوێت.

10: وا بيربکەوە کە منداڵەکەت لە ژورەکەى نيە بەدەنگێکى خۆش و نەرم و نيان بڵى ڕۆڵە گيان خۆشم دەوێي بۆ ئەوەى منداڵەکە لە کاتى ئامۆژگارى کردنيدا زياتر گوێ ڕايەڵت بێت.

11: کاتێک منداڵەکەت وێنەى بچوک دەکێشێت بۆى لە شوێنى تايبەت دابنێ بۆ ئەوەى منداڵەکەت وا بير بکاتەوە کە تۆ شانازى پێوە دەکەى.

12: لەگەڵ منداڵەکەت ئەو کارانە مەکەن کە پێشتر دايک و باوکت لە گەڵ تۆ ئەنجاميان داوە بەبێ بيرکردنەوە ئەگينا منداڵەکەت تووشى داڕمان دەکات.

13: لەکاتى ئەنجامدانى کارێک کە منداڵەکەت ئەنجامى دەدات تۆ بەم کارە رازي نيت بەهەڵچونەوە بە مناڵەکەت مەلێ ئەو کارەت بۆ کردووە بەڵکو پێى بڵێ ئەوکارە شايەنى تۆ نيە پێى بڵێ کارى لەوە باشتر شايەنى تۆيە.

14: لەگەڵ خۆر ئاوابوون و دەرکەوتنى خۆر لە ڕۆژى دواتر لە بەيانى پێويستە هەمووکارەکانى ڕۆژى ڕابردوو لە بيربکەي کە تۆى دڵ تەنگ کردووە بەڵکو ئامۆژگارييەکى تازە لە ڕۆژێکى نوێدا فێرى منداڵەکەت بکە.

15: هەموو ڕۆژێک منداڵەکەت ماچ بکە و پێى بڵێ خۆشم دەوێى لە تەمەنى منداڵى تاوەکو ئەو ڕۆژەى خێزان پێک دەهێنێت و منداڵ دەبێت بۆ ئەوەى بە هەمان شێوە منداڵەکەى پەروەردە بکات.

بابه‌تي هه‌ڵبژارده‌

Baxcha