• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2534
  • دوو شەممه 13/5/1393
  • رۆژژمێر :

ڕاهێناني منداڵ لەسەر شێوازەكاني پاراستني ژينگە

هەرچەندە منداڵان گەورەترين گرووپي قوربانييەكاني پيسبووني ژينگە پێك دێنن، بەڵام لە هەمان كاتيشدا باشترين و كاريگەرترين گرووپي كۆمەڵگە بۆ ڕاهێناني پاراستني ژينگەن.

لە وڵاتاني ڕۆژئاوادا منداڵان وەكوو گرووپێكي بەهێزي پاراستني ژينگە كار دەكەن و ڕۆڵێكي گرنگيان لە خاوينڕاگرتني ژينگەدا هەيە. ئەوان زۆر جار وەكوو پۆليسێكي بچووك لە ماڵەوە ڕۆڵي خۆيان دەگێڕن و وەبير دايك و باوكيان دەهێننەوە كە پێويستە ژينگە بپارێزرێت و خاوين بێت.

هەرچەندە تەمەني منداڵ كەم بێت، بەڵام ئەو تايبەتمەندييە خۆي لە خۆيدا هۆي گەرەنتيكردني ئەنجامداني ئەو شتانەي لەسەري ڕاهاتووە، لێ دەكەوێتەوە.

بێگومان ئەو جۆرە هەڵسوكەوتەيش بۆ ئەوسيستەمە پەروەردەيي و فێركردنە دەگەڕێتەوە كە لەو وڵاتانەدا كاري پێ دەكرێت و هەر لە تەمەنێكي كەمدا كار لەسەر جۆري بير و باوەڕي منداڵ و چۆنيەتيي بيركردنەوە و هەڵسوكەوتي سەبارەت بە خۆي و دەوروبەرەكاني و ئەو كۆمەڵگە و ژينگەيەي تێيدا دەژيت، دەكرێت.

هەندێك شێوازي ڕاهێنان هەيە كە پێشتر لە كۆمەڵگە و وڵاتاني ديكەدا بەكار بردراوە و بێگومان فێربوونيان بێسوود نييە. ئەوەيش سەرەڕاي ئەوەي كە دەكرێ لە ڕێگەي تايبەتمەندييە كولتووري و دابونەريتەكانەوە زۆر شێوازي ديكە بۆ ئاشتكردنەوەي منداڵان لەگەڵ ژينگەدا دابهێنرێت.

ته‌مه‌ني منداڵي گونجاوترينه‌

تەمەني منداڵي باشترين و گۆنجاوترين تەمەنە بۆ ئەوەي منداڵان لەسەر هەندێك ئاكار ڕابهێنرێن بۆ ئەوەي هەتاهەتايە ببێتە شێوازێك بۆ ژيانيان. دەكرێ منداڵێكي سێ يان چوار ساڵي فێري ئەوە بكرێت، كاتێك شتێك دەخوات پاشماوەكەي فڕێ بداتە كوێ. لەو تەمەنەدا منداڵ زۆر بە ئاساني شتەكان وەردەگرێت و فێريان دەبێت.

بۆ نموونە هەر لەو تەمەندا دەكرێ فێري بكەين ئەگەر پاشماوەي شتێكي ديت چ بكات؟ هەندێك لە پاشماوە و زبڵەكان دووبارە بەكار دەبرێن و هەندێكي ديكەيش بە هيچ شێوەيەك ناكرێ دووبارە سووديان لێ وەربگرين.

نموونەيەكي ديكە بريتييە لە ئاژەڵان و ژياني گيانلەبەران. نابێ بەردەوام منداڵەكان بترسێنين و پێيان بڵێن كە ئاژەڵان دڕندە و مەترسيدارن، پێويستە لێيان بترسي و هێرشيان بۆ ببەي يان.. هتد. ئەگەر هەر لە تەمەني منداڵييەوە كار لەسەر ئەو شتانە بكرێ، بێگومان دەرئەنجامێكي باشي لێ دەكەوێتەوە.

ياريي جۆراوجۆر

بە پێي گوتەي پسپۆڕاني دەروونناسي، يەكێك لە باشترين ڕێگەكان بۆ تێگەييشتني منداڵان، ئەنجامداني ياريي جۆراوجۆرە. لە ڕاستيدا ياري بۆ منداڵان وەكوو ڕاهێنان و خۆئامادەكردن بۆ ژياني داهاتووە. منداڵان زۆربەي ئەو ڕۆڵانەي كە لەوانەيە لە داهاتوودا بگێڕن لە ڕێگەي يارييەوە خۆيان لەسەري ڕادەهێنن.

لە سەردەمي ئێستادا لە زانستي دەروونناسي ياري ڕۆڵێكي گرنگي لە فێركردن و ڕاهێنان و تەنانەت چارەسەركردني منداڵاندا هەيە. لە ڕێگەي يارييەوە دەكرێ يارمەتيي چارەسەركردني زۆربەي نەخۆشييە دەروونييەكاني منداڵ بدرێت.

- فێركردني منداڵان كارێكي زۆر دژوار نييە.

نيگاركێشان يەكێكە لە سەرەتايترين لێهاتوويي و ئارەزووەكاني منداڵ. زۆربەي منداڵان هەر لەو كاتەي فێر بوون چۆنچۆني قەڵەم لە دەست بگرن، دەست بە وێنەكێشان دەكەن. كەواتە يەكەمين ڕاهێنانەكانيش دەبێ لەو خاڵەدا دەستي پێ بكرێت.

دەتوانين بۆ منداڵەكانمان باس بكەين ئەو قەڵەمەي وێنەي پێ دەكێشێت چۆنچۆني دروست بووە. پاشان پێي بڵێين لە ڕێگەي باش بەكارهێناني قەڵەمەكاني و خراپنەكردنيان دەتوانێت يارمەتيي پاراستني دار و دارستانەكان بدات.

- لە هەنگاوێكي تردا باس لە كاغەز و لاپەڕەكاني نيگاركێشان بكەن. سەرەڕاي ئەوەي دەفتەري نيگاركێشاني نوێي بۆ بكڕن، فێري بكەن ئەو پەڕانەي لايەكي سپييە و ڕووپەرەكەي ديكەي بەكار هاتووە، فڕێ نەدات و بەكاريان بهێنێت.

شێوازي دروستكردني كاغەزي بۆ باس بكەن و پێي بڵێن ئەگەر دەفتەرەكەي باش بەكار بهێنێت چي ديكە دارەكان بۆ دروستكردني كاغەز نابڕدرێن.

- فێري بكەن چۆن وزە بپارێزێت.