• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2237
  • شەممه 15/6/1393
  • رۆژژمێر :

 دەستپێكي قسەكردني منداڵ

يەكەمين وشەي منداڵ چييە؟ پێدەچێت هەمان وشە بێت كە لە ڕێگەيەوە بانگي دايكي خۆي دەكات. لەوانەيە پێتان وا بێت فێربووني وشەي دايك شتێكي ئاسان بێت، بەڵام لە ڕاستيدا پڕۆسەيەكي زۆر ئاڵۆز بۆ فێربووني ئەو وشەيە هەيە. 

ئەو كاتەي منداڵ لە دايك دەبێت، مێشكي وەكوو لاپەڕەيەكي سپييە كە هێچ شتێك تێيدا نييە. بەشە جياوازەكاني مێشك كە هەستە جياوازەكان وەردەگرن هێشتا هيچيان وەرنەگرتووە. 

هەرچەندە چاوي منداڵ كرايتەوە بەڵام ئەو دەمارانەي كە پێوەندي لە نێو چاو و مێشك بەرقەرار دەكەن جارێ گەشەيان نەكردووە و كامڵ نەبوونە. لەبەر ئەوە مێشكي منداڵ ناتوانێت شتێك تۆمار بكات. پاش يەك دوو مانگ كە ئەو دەمارانە كامڵ بوون كۆرپەكە دەتوانێت دايكي خۆي ببێنێت. بە هۆي دووبارە بوونەوەي ئەو بينينانە.

سەنتەري فێربوون بۆ شتە ديتراوەكان لە ناو مێشكيدا گەشە دەكات. بەردەوام ڕووبەڕووبوونەوەي لەگەڵ دايكيدا دەبێتە هۆي پەيدابووني هەندێك هەست و هەمووشيان لە هەمان سەنتەري مێشك تۆمار دەكرێن. لەو قۆناغەدا منداڵ دايكي خۆي دەناسێت.

ئەو كاتەي دايك ئاگاداري ئەو قۆناغەي گەشەكردني منداڵەكەي دەبێت دەست بە ناساندني خۆي دەكات و جاروبار ئاماژە بە خۆي دەكات و وشەي “دايە”‌ بەكار دەبات.

لە دەستپێكدا منداڵ تواناي بيستني نييە. بەڵام وردە وردە كە دەمارەكاني گەشە دەكات تواناي بيستنيش پەيدا دەكات. بە هۆي دووبارەبوونەوەدا سەنتەري فێربوون بۆ شتە بيستراوەكانيش دروست دەبێت و وردە وردە لە واتاي وشەي دايك تێدەگات و لە مێشكي خۆيدا واتاكەي تۆمار دەكات. لەو قۆناغەدا دايك دەبێت منداڵەكەي فێري قسەكردن بكات. بۆ نموونە بەهۆي دووبارەبوونەوە وشەي “دايك”‌

ڕووداوێكي گرنگ بۆ منداڵ ڕوودەدات. واتە لە نێوان وێنەي دايك كە لە سەنتەري بينراوەكاني مێشكدايە لەگەڵ تێگەيشتن لە دەنگي وتنەوەي وشەي دايك كە لە سەنتەري بيستراوەكاندا تۆمار كراوە پێوەندي بەرقەرار دەبێت.

واتە ئێستا منداڵ نەتەنيا دايكي دەناسێتەوە بەڵكوو كاتێك دەيبێنێت وشەي “دايك”‌ـي وەبير دێتەوە. لەوەو پاش منداڵ دەست بە لاساييكردنەوەي دايكي خۆي دەكات.

پێش ئەوەي وشەي “دايك”‌ بڵێت، لە بيري خۆيدا تۆماري دەكات و هوڵ دەدات وردەوردە ئەو وشەيە بڵێت. بە هۆي بەردەوام هەوڵدان هەرجار كە دايكي خۆي دەبێنێت ماسولكەكاني دەموچاوي دەجوڵێنێت كە ئەو وشەيە بڵێتەوە و لە كۆتايشدا ئەو توانستە لە خۆيدا دروست دەكات كە بڵێت “دايە”‌. 

ئێستا دايكەكە لە خۆشيي قسەكردني منداڵەكەي نازانێت چ بكات.

سايتي هه‌ولێر - منداڵان