• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2178
  • شەممه 15/6/1393
  • رۆژژمێر :

مەترسيي كەمي ڤيتامين دي بۆ كۆرپە

بە گوێرەي توێژينەوەيەكي پزيشكي كە لە لايەن دكتۆر كارلۆس كەمانگۆ لە كۆليژي پزيشكي هارڤەرد ئەنجامي داوە ئاشكرا دەكات ئەو كۆرپانەي ڤيتامين دييان كەمە، دووچاري نەخۆشييەكاني هەناسە دەبن. 

دكتۆر كارلۆس دەڵيت: لێكۆڵەرەوان هيچ پەيوەنديەكيان لە نێوان كەميي ئەم ڤيتامينە و لە نێوان نەخۆشي رەبوو Asthma دا نەدۆزيوەتەوە،‌ بەڵام لێكۆڵەرەوان گەيشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەي‌ كەميي ڤيتامين دي لە كۆرپەدا، پەيوەنديي بە سەرهەڵداني ئيلتيهابي كۆئەندامي هەناسەوە هەيە، ئەو كارەي دەبێتە مايەي زياتر ئاڵۆزكردني نەخۆشيي رەبوو.

بە گوێرەي توێژينەوەيەكي پزيشكي كە لە لايەن دكتۆر كارلۆس كەمانگۆ لە كۆليژي پزيشكي هارڤەرد ئەنجامي داوە ئاشكرا دەكات ئەو كۆرپانەي ڤيتامين دييان كەمە، دووچاري نەخۆشييەكاني هەناسە دەبن.

دكتۆر كارلۆس كامارگۆ دەڵێت؛ دەبێت دايكان بزانن كە ڤيتامين دي گرنگە و نامەوێت هەنووكە لەسەر بنچينەي ئەم لێكۆڵينەوەيە روانگەكاني لە گۆرێدان لەو بارەيەوە بگۆرم، بەڵام بڕوام وايە لێكۆڵينەوەي پەيوەست پشتيواني لە گرنگي ئەم ڤيتامينە بە شێوەيەكي گشتي‌ بۆ تەندروستي مرۆڤ دەكات. دكتۆر كارلۆس دەڵيت تيشكي خۆر سەرچاوەيەكي چاكي ئەم ڤيتامينەيە، هاوكات دەتوانرێت ڤيتامين دي لە هەندێـك خۆراك وەربگيرێت.

سايتى هه‌ولێر