• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2182
  • پێنج شەممه 8/8/1393
  • رۆژژمێر :

چۆن چارەسەري منداڵەكەت دەكەيت كاتێك تاي لێ دێت؟

بەهۆي ئەوەي ئێسيتا بەردەوام كەش و هەوا گۆڕانكاريي بەسەردا دێت و منداڵيش بەرگەي سەرماو گەرماي لەناكاو ناگرێت و نەخۆش دەكەوێت و تاي لێ دێت، پزيشكان دەڵێن: هەندێك ڕێگا هەيە بۆ ئەوەي منداڵەكەت بپارێزي و كارێكي وا بكەيت تا خێرا چاك بێتەوە:

*كەهەست دەكەيت منداڵەكەت تاي لێ هاتووە، لە پێشدا دڵنيابە لەوەي كە جلي زۆري لەبەر نييە و ئەگەريش لەبەريدا بوو ئەوا لەبەري دابكەنە.

*برێكي زۆر شلەمەنيي پێ بدە بۆ ئەوەي ئاوي لەشي وشك نەبێتەوە.

*شيري خۆت يان شيري قوتووي بدەيە بە رێكوپێكي و هەندێكيش ئاوي سارد، كە پێشتر كوڵێنرابێ.

* هەركات حەزي لە خواردن بوو، لێي گەڕێ با بخوات، ئەگەر حەزي لێ نەبوو زۆر بخوات، ئەوا كەم كەمە بە دەمييەوە بكە، بەڵام بە شێوەيەكي ڕێك و پێك بۆ پتەوكردني تەندروستي.

* ماوەي پێبدە تا پشوو بدات، ئەگەر ويستي، بەڵام ئەگەر پێي خۆش نەبوو لەسەر جێوبانەكەي بمێنێتەوە، با هەستێ.

*ئەگەر زۆر هيلاك بوو (پاراستۆل)يان(ئيبۆپرۆفين)ي پێبدە، بەڵام ئەگەر منداڵەكەت هێشتا نەبووەتە3 مانگان، حەبي مەدەيە. كە دەرمانيشت پێدا پرس بە پزيشكي تايبەتي منداڵان بكە، بۆ ئەوەي دڵنيا بي لە بڕەكەي و وريابە نابێت هەردوو دەرمانەكە لەيەك كاتدا بدەيتە منداڵەكەت.

ئەگەر دەرمانت پێدا و كاري نەكرد، ئەوا دەرمانەكەي بۆ بگۆڕە. بێگومان گوێت لەوە بووە كە پاراستۆل پەيوەنديي هەيە بە تەنگەنەفەسي "ڕەبوو" يان دەنگێكي وەك فيكە لەو كاتەدا مەترسە لەبەر ئەوەي هيچ بەڵگەيەك نييە كە پاراستۆل تووشي كێشەي بكات، پاراستۆل زۆر پارێزەرە بۆ منداڵەكەت.