ماکارۆني کوڵاوي باشه يان ده‌م کراو؟
بايه‌خي خۆراکيي ماکارۆني له پرۆسه‌ي به‌رهه‌م هاتن تا لێنان گۆڕاني زۆري به سه‌ردا دێ.
له راستيدا هه‌رچي ئه‌و ماده خۆراکييانه به شێوه‌ي سرووشتيتر بخورێن باشتره و هه‌رچي گۆڕانکاري زياتريان به‌سه‌ردا بێ خشته‌ي گلايسمي ده‌چێته بان، به‌و مانايه که شه‌کري خوێن زياتر ده‌کات. چۆنيه‌تي لێناني ماکارۆنيش کاريگه‌ري هه‌يه له سه‌ر به‌زروبونه‌وه‌ي خشته‌ي گلايسمي يان چوونه سه‌ري ئاستي گلۆکۆزي.
به‌م له‌ونه که ته‌نانه‌ت به ده‌م کردني ماکارۆني يان برينج خشته‌ي گلايسمي به‌رز ده‌بێته‌وه چوونکه به‌م کاره هه‌رس بووني خۆراک زياتر ده‌بێ و به هاساني شه‌کري خوێن به‌رز ده‌کاته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ماکارۆني کوڵاو خۆي خشته‌ي گلايسمي له خواره به‌ڵام که ده‌م کرا شه‌کري خوێني دووهێنده‌ي ئه‌و ماکارۆنييه‌ي ده‌بێ که کوڵاوه و ئاوي کێشراوه.
له راستيدا هه‌رچي ئه‌و ماده خۆراکييانه به شێوه‌ي سرووشتيتر بخورێن باشتره و هه‌رچي گۆڕانکاري زياتريان به‌سه‌ردا بێ خشته‌ي گلايسمي ده‌چێته بان، به‌و مانايه که شه‌کري خوێن زياتر ده‌کات. چۆنيه‌تي لێناني ماکارۆنيش کاريگه‌ري هه‌يه له سه‌ر به‌زروبونه‌وه‌ي خشته‌ي گلايسمي يان چوونه سه‌ري ئاستي گلۆکۆزي.
ئه‌و خۆراکانه‌ي خشته‌ي گلايسميان له سه‌ره له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که خێرا هه‌رس ده‌بن و شه‌کري خوێن به‌رز ده‌که‌نه‌وه ئه‌گه‌ري تووش بووني ئێمه به نه‌خۆشي وه‌ک په‌ستاني خوێن، نه‌خۆشي دڵ و خوێنه‌بره‌کان، شه‌کره و ته‌نانه‌ت قه‌ڵه‌وي زياتر ده‌کات. که‌وايه باشتروايه بۆ پێشگري به تووشبوون به‌و نه‌خۆشيانه خۆراکێک هه‌ڵبژێرين که خشته‌ي گلايسمي له خۆار بێ. وه‌ک نيسک، فاسۆليا، نۆک، گه‌نم و جۆ و دانه‌وێڵه‌کان که هه‌م که‌متر شه‌کري خوێن به‌رز ده‌که‌نه‌وه و هه‌م دره‌نگتر هه‌رس ده‌بن و دره‌نگتر برسيمان ده‌بێ. به‌ڵام خۆراکي وه‌ک شيريني، کوله‌که‌ي سه‌وز، مێوژ، ئاناناس و مێوه و خۆراکي له‌و چه‌شنه هه‌موو ئه‌وانه خشته‌ي گلايسميان له‌بانه. خێرا شه‌کر به‌رز ده‌که‌نه‌وه و خێراش هه‌رس ده‌بن و هه‌ست به برسێتي ده‌که‌ين. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م چه‌شنه خۆراکانه‌ي که خشته‌ي گلايسميان له بانه بۆ وه‌رزشوانان باشه چوونکه دواي پرۆڤه‌ي وه‌رزشي پێويستيان به‌وه هه‌يه که گلۆکۆزي خوێنيان به‌رز ببێته‌وه.