شێوازي ئاماده كردني ته‌پسي باينجان
1 كيلۆ باينجان
نيو كيلۆ گۆشت
3 سه‌لك پياز
نيو كيلۆ ته‌ماته
1 ده‌سكه‌كه‌ره‌ووز
2 بيبه‌ري سه‌وز
سير،خوي ،به‌هارات ، 2كه‌وچكي چێشت ،ئاوي ليمۆ، به‌پێي پێويست .
شێوازي دروستكردني :
1- باينجانه‌كه پاك ده‌كرێـت و له‌ڕۆندا سورده‌كرێته‌وه .
2- گۆشته‌كه پارچه ده‌كرێت و له‌ڕۆندا سورده‌كرێته‌وه دواتر ئاوي تێ ده‌كرێت ئه‌وه‌نده‌ي كه‌گۆشته‌كه بكوڵێنێ ئينجا له‌ڕۆنه‌كه‌ي ده‌رده‌هێنرێت .
3- پيازه‌كه ئه‌ڵقه‌ده‌كرێت سيره‌كه‌ش ورد ده‌كرێت هه‌مويان له‌پاشماوه‌ي ڕۆني گۆشته‌كه سوره‌كراوه‌كه‌دا سورده‌كرێته‌وه .
4- پيازه‌كه‌وه گۆشته‌كه بڵاو ده‌كرێته‌وه له‌سه‌ر سيني يه‌ك پاشان ئه‌ڵقه باينجانه‌كاني له‌سه‌رداده‌نرێ .
5- ته‌ماته‌و بيبه‌ره سه‌وزه‌كه ئه‌ڵقه ده‌كرێت و ئه‌مانيش له‌سه‌ر باينجانه‌كه بڵاو ده‌كرێته‌وه به‌شێوه‌يه‌كي جوان خوێ و به‌هاراتي پێوه ده‌كرێت .
6- سه‌ري ده‌نێرێته‌وه و ده‌خرێـته سه‌ر ئاگرێكي هێواش يا له فڕندا ئينجا كه‌ره‌وزه‌كه ده‌جنرێ به‌وردي ده‌كرێت به‌سه‌ر باينجانه‌كه‌دا پێش ئه‌وه‌ي له‌سه‌ر ئاگره‌كه هه‌ڵبگيرێت، دواي چاره‌كێك به‌گه‌رمي له‌گه‌ڵ برنج پێشكه‌ش ده‌كرێت .