چۆنیه‌تی دروستكردنی كێكی لیمۆ
1 كه‌وچكی گه‌وره كه‌ره
40 گرام شه‌كری ورد
185 گرام ئارد
3 هێلكه
150 گرام شه‌كری ورد
2 كه‌وچكی بچووك هاراوه‌ی توێكڵی لیمۆ
125 مل ئاوی لیمۆی فرێش
دروستكردنی:
سه‌ره‌تا فرنه‌كه له‌سه‌ر ده‌ره‌جه‌ی 180 پله‌ی سه‌دی گه‌رم ده‌كه‌یت پاشان كه‌ره‌و ئارد و شه‌كره‌كه جوان تێكه‌ڵ ده‌كه‌یت و ده‌یكه‌یته ناو فرنه‌وه‌و بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك له‌فرنه‌كه‌دا ده‌بێت و ده‌ری ده‌هێنیت پاشان هێلكه‌و شه‌كر وهاراوه‌ی لیمۆ و ئاوی لیمۆكه تێكه‌ڵ ده‌كه‌یت و ده‌یكه‌یت به‌سه‌ر كێكه‌كه‌و بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك ده‌یكه‌یته‌وه فرن وده‌ری ده‌هێنیت تا سارد ده‌بێته‌وه قاشی ده‌كه‌یت به چوار گۆشه‌یی و ده‌یكه‌یته سه‌لاجه‌وه و پێش پێشكه‌ش كردنی شه‌كری بۆدره‌ی بكه به‌سه‌ردا.