منداڵی خوش خوراک
زۆر له دایکان سکاڵایان هه‌یه له‌وه‌ی منداڵه‌کانیان نانخواردن ره‌ت ئه‌که‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی بێ‌ئارامی و دروستبونی ترس لای دایک و باوک. به‌ڵام دروست ئه‌وه‌یه که دایکان و باوکان له‌م حاڵه‌تانه‌دا توڕه نه‌بن و هیچ کاتێک وا له‌منداڵه‌که‌یان نه‌که‌ن، که به زۆر نان بخوات.
هۆکاری ره‌تکردنه‌وه‌ی خواردن له‌لایه‌ن منداڵه‌وه زۆرن، هه‌ندێجار به‌هۆی ماندوبون و یاریکردنه‌وه، یاخود ئه‌و کۆمه‌ڵه ئامۆژگارییه‌ی له‌کاتی نانخواردندا به منداڵ ئه‌وترێت که هیچ پێویست نییه، یان خواردنی شیرینی و جپس پێش ژه‌می خواردن.
پسپۆڕانی بواره‌که، رێنماییان ئه‌که‌ن هیچ شێوه‌یه‌ک له‌سه‌ر ره‌تکردنه‌وه‌ی خواردن سزای منداڵ نه‌ده‌ین، چونکه بیرمان نه‌چێت هه‌ندێجار منداڵه‌که ته‌ندروستی باش نیه و خواردنی پێ ناخورێت، ئه‌بێت له‌وکاتانه‌دا پیشانی پزیشکی پسپۆڕ بدرێت.
دایکان و باوکان پێویسته ئاگاداری ئه‌وه بن که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک منداڵه‌کانیان به‌راورد نه‌که‌ن له‌گه‌ڵ منداڵی دیکه‌دا، چونکه دواجار ئه‌وه‌ی گرنگه ته‌ندروستیی منداڵه‌که‌یه.
بۆ ئه‌وه‌ی وا له‌منداڵه‌کانمان بکه‌ین چێژ له‌خواردن وه‌ربگرن، پێویسته قاپی ره‌نگاوڕه‌نگیان بخه‌ینه به‌رده‌م و ئه‌و وێنانه‌ی تێدابن که حه‌زیان لێیه‌تی، یاخود ئه‌و خواردنانه دروست بکه‌ین، که هه‌میشه داوای ئه‌که‌ن.
هه‌ندێجار توشی سه‌رسوڕمان ئه‌بین که منداڵه‌کانمان له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵی خۆمان زیاتر نان ئه‌خۆن، بۆیه پێویسته به‌رده‌وام هه‌لیان بۆ بڕه‌خسێنین له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نی خۆیان یان خزم و که‌سوکاردا نانیان بده‌ینێ.
چه‌ند رێنماییه‌ک هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین مامه‌ڵه‌یه‌کی ته‌ندروست بکه‌ین له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانمان، به‌تایبه‌ت ئه‌وکاتانه‌ی ره‌تی ئه‌که‌نه‌وه، که نان بخۆن:
*چه‌ند پێتان کرا نان له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانتان بخۆن، چونکه منداڵ هه‌میشه لاساییمان ئه‌که‌نه‌وه.
*له‌کاتی نان خواردنه‌که‌دا باسی سوده‌کانی ئه‌و خواردنه بکه، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر حه‌زی منداڵه‌که‌تی بچێته‌سه‌ر.
*رۆژانه سێ ژه‌می سه‌ره‌کی بده منداڵه‌که‌ت، له‌گه‌ڵ دوو ژه‌می سووک، چونکه منداڵ حه‌زئه‌کات کاتی نان خواردنی بزانێت.
*هه‌میشه باسی ئه‌وه بکه که منداڵه‌که‌ت به باشی نان ئه‌خوات، چونکه ئه‌وه ئه‌بێته هانده‌رێک بۆی و متمانه‌ی لا دروست ئه‌بێت.
*هه‌ندێک منداڵ کاتێک خواردنی زۆر ئه‌بینێت هه‌ست به نائارامی ئه‌کات، بۆیه باشترین شت ئه‌وه‌یه بڕی که‌می له‌به‌رده‌ست دابنێیت
*جێگایه‌کی فراوانی بۆ ته‌رخان بکه با به ئاره‌زوی خۆی نان بخوات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به سه‌ربه‌ستیو ئازادییه‌کی ته‌واو بکات.
*با منداڵه‌کانمان هاوکاریمان بکه‌ن له ئاماده‌کردنی خواردن و رازاندنه‌وه‌ی سفره له‌گه‌ڵ خۆمان، له‌به‌رئه‌وه‌ی منداڵ حه‌زی له‌وه‌یه خواردنه‌که به‌ده‌ستی خۆی ئاماده بکات، ئه‌مه‌ش وای لێ ئه‌کات زیاتر حه‌زی بچێته سه‌ر.
*هه‌ندێکجار بڕۆنه ده‌ره‌وه بۆ نانخواردن وه‌کو رۆیشتن بۆ پارک، له‌وکاته‌دا منداڵ چێژ وه‌رئه‌گرێت له‌خواردنه‌که‌ی له‌که‌شوهه‌وایه‌کی پاک و له‌هه‌مانکاتدا به‌بینینی که‌سانی دیکه حه‌زی زیاتر ئه‌بێت بۆ خواردنه‌که.