ته‌مه‌نی دڵتان چه‌نده؟
سه‌رنجدان به خواردن و خۆراکی خاوێن ، شێوازی ژیانی سڵامه‌ت و هه‌بوونی سه‌نگ و قۆرسایی مام ناوه‌ند ده‌توانێ دڵتان به لاوی بهێڵیت . گۆڕانکاری له شێوازی ژیان ده‌توانێ زۆرێک له‌و هۆ مه‌ترسیدارانه‌ی که ڕه‌نگه هه‌بێتتان ، که‌م ڕه‌نگ بکات وه یان حه‌تا لای ببات ، وه‌کوو که‌م کردنی سه‌نگی زێده‌بار و یان ڕێک و پێک کردنی ته‌وژمی خوێنی بان به یارمه‌تی خۆراکی خاوێن و وه‌رزێش .
دڵی مرۆڤ
ئایا دڵتان هاو ته‌مه‌نی خۆتانه؟ به داخه‌وه وڵآمی زۆرێک له خه‌ڵکی وڵاتی ئه‌مریکا ، به هۆی هۆکانی مه‌ترسی دڵ و شێوه‌ی ژیانی نا خاوێن نه‌رێنیه و له ڕاستیدا دڵیان چه‌ند ساڵ له خۆیان په ساڵاچووتر له‌وه‌یه که ئه‌شێ هه‌بێت .
هه‌ژماردنی ته‌مه‌نی دڵ
ناوه‌ندی کۆنترۆڵی نه‌خۆشیه‌کانی ئه‌مریکا ،پێوه‌رێکی ساکاریان بۆ حسێب کردنی ته‌مه‌نی دڵ داناوه . له‌م هه‌ژماره‌دا ، له هۆکانی باوی مه‌ترسیداری دڵ واته نیشانه‌ی کۆمه‌ڵته‌ی له‌ش(قه‌ڵه‌وی) ، ڕه‌گه‌ز ، ته‌وه‌ژی خوێن ، وه‌زعی تووش بوون به جگه‌ره کێشان و نه‌خۆشی شه‌کره بۆ هه‌ژماردنی ته‌مه‌نی دڵ .
بۆ حسێب کردنی نیشانه‌ی کۆمه‌ڵته‌ی له‌ش ، سه‌نگتان به پێی کیلو دابه‌ش بکه‌ن به سه‌ر مه‌جزوری به‌ژنتانا .
بۆ نموونه به پێی ئه‌م هه‌ژماردنه ، ئافره‌تێکی سی ساڵه به ته‌وه‌ژی خوێنی سیستۆلیکی 118 میلی لیتر جیوه که هیچ کات چاره‌سه‌ری ته‌وه‌ژی خوێنی نه‌بوه ، جگره‌ی نه‌کێشاوه . شه‌کره خوێنی نیه ، و نیشانه‌ی کۆمه‌ڵته‌ی له‌شیشی نۆرماڵه و 5/22 ه ، ته‌مه‌نی دڵی 28 ساڵه که له راستیدا لاوتر و ته‌ندرۆستتره له ته‌مه‌نی خۆی .
دووباره به پێێ ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه، پیاوێکی 45 ساڵان به ته‌وژی خوێنی سیستۆلیکی 126 میلی لیتر جیوه ، که هیچ کات چاره‌سه‌ری ته‌وه‌ژی خوێنی نه‌بوه ، ئێستاش جگره ناکێشێ . شه‌کره خوێنی نیه ، به‌ڵام قه‌ڵه‌وه و نیشانه‌ی کۆمه‌ڵته‌ی له‌شی 38 ه ، ته‌مه‌نی دڵی 52 ساڵه ، واته به ساڵاچوتر له ته‌مه‌نی خۆی .
بۆ هه‌ژمار کردنی ته‌مه‌نی دڵتان ، ئێره کلیک بکه‌ن .
ئیوه ده‌توانن به که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌ژمێری ئانلاینی سه‌ره‌وه ، ته‌مه‌نی دڵتان دیاری بکه‌ن و بزانن چ هبۆکارێک مه‌ترسیدار زۆرترین کاریگه‌ری له سه‌ر ته‌ندرۆستی دڵتان داده‌نێت .
ئه‌م هه‌ژمێره ، هه‌روه‌ها به‌راورد ده‌کات که ئایا له ده ساڵی داهاتوودا تووشی کێشه‌ی دڵ ده‌بی یان نه، وه‌کوو وه‌ستانی دڵ یان هێڕشی دڵ .
بۆ هه‌ژمار کردنی نیشانه‌ی کۆمه‌ڵته‌ی له‌شتانیش ئه‌توانن له سه‌رچه‌سنی خواروه که‌ڵک وه‌ربگرن :
سه‌نگتان به پێی کیلو دابه‌ش بکه‌ن به سه‌ر مه‌جزوری باڵاتانا . ڕه‌قه‌می به ده‌س هاتوو ده‌بێته ، نیشانه‌ی کۆمه‌ڵته‌ی له‌شتان.
چۆن دڵێکی لاوترمان هه‌بێت ؟
سه‌رنجدان به خواردن و خۆراکی خاوێن ، شێوازی ژیانی سڵامه‌ت و هه‌بوونی سه‌نگ و قۆرسایی مام ناوه‌ند ده‌توانێ دڵتان به لاوی بهێڵیت . گۆڕانکاری له شێوازی ژیان ده‌توانێ زۆرێک له‌و هۆ مه‌ترسیدارانه‌ی که ڕه‌نگه هه‌بێتتان ، که‌م ڕه‌نگ بکات وه یان حه‌تا لای ببات ، وه‌کوو که‌م کردنی سه‌نگی زێده‌بار و یان ڕێک و پێک کردنی ته‌وژمی خوێنی بان به یارمه‌تی خۆراکی خاوێن و وه‌رزێش .
بڕیار به‌ن که وه‌رزێشێکی ڕێک و پێک و لانی که‌م به تۆندی نێوانه ، 30 چرکه له ڕۆژتان هه‌بێ . گرنگی بده‌نه خۆراکی خاوێن ، بۆ نموونه رژیمی خۆراکی مه‌دیته‌رانه‌ئی هه‌ڵبژێرن . که ده‌هان لێکۆڵینه‌وه‌ی کلینیکی نیشانی داوه که ده‌توانێت هۆکاره‌کانی مه‌ترسیدار له سه‌ر وه‌ستانی دڵ یان وه‌ستانی میشک که‌م بکاته‌وه .
ئه‌گه‌ر جگه‌ره ده‌کێشن ، هه‌رچی زووتر وازی لێبێنن . وازهێنان له جگه‌ره ، زۆر زوو و له ماوه‌ێیکی کۆتادا ، کاریگه‌ری سه‌رسووڕ هێنه‌ری خۆی له سه‌ر دڵ و ئه‌ندامه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کانی نیشان ده‌دات . هه‌روه‌ها له ته‌نیشتی جگه‌ره‌کێشدا کاتێک جگه‌ره ده‌کێشی دامه‌نیشن .