له‌گه‌ڵ کام بنه‌ماڵه بڕۆین بۆ سه‌فه‌ر ؟
ته‌عتێڵی نه‌ورۆز نزیکه و بڕیار بۆ ئۆغر و هاتوو چۆ له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی خۆمان و بنه‌ماڵه‌ی هاوسه‌ر ، یه‌کێک له په‌ژاره گرنگه‌کانی زۆرێک له ژن ق شوه‌کانه .
باسی کێشه‌ێیکی پێوندی
" هه‌شت ساڵه له پێک هێنانی ژیانی هاوسه‌ری من و شوه‌که‌م تێپه‌ڕ بوه . شوه‌که‌م مێردێکی به سۆز و بنه‌ماڵه دۆسته . ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م بنه‌ماڵه دۆستی ئه‌وه له سنوور ده‌رچوه و ته‌واوی بیر و هۆشی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ی خۆیه . به جۆرێ که ده‌بێ هه‌موو ڕۆژێ سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی بکات چ من ببم چ نه‌بم . له هه‌ر میوانی و بۆنه‌و ئاهه‌نگێگدا ده‌بێ له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی هاوسه‌ره‌که‌م بین . به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی سه‌رگه‌رمی و سه‌یرانی ئێمه له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شوه‌که‌مه . له وێڕاش که له سه‌ر کارم زۆر حه‌ز ئه‌که‌م که‌مێ پشوو به‌م و ته‌نیا بم به‌ڵام درێخ له ڕۆژێ ئاسووده‌یی . یان ده‌بێ ئێمه له ماڵ بنه‌ماڵه‌ی شوه‌که‌م یان خزمی شوه‌که‌م بین یان ئه‌وان ده‌بێ له ماڵ ئێمه‌دا بن . ئه‌وه‌نده بیرم ده‌رگیری بنه‌ماڵه‌ی شوه‌که‌مه که له بنه‌ماڵه‌ی خۆمم دوور که‌وتووم .
ته‌عتێڵی نه‌ورۆز نزیکه و بڕیاره ژیانی من سه‌خت تر ببێت. هه‌موو خۆشحاڵی هاتنی نه‌ورۆزن به‌ڵام من له نه‌ورۆز بێزارم . ساڵی ڕابردوو له 13 ڕۆژ ته‌عتێڵی نه‌ورۆزدا ته‌نیا دووجار بۆ شێو ڕۆیشتینه لای دایکی ته‌نیام و ئه‌مه‌شه بوه‌ته هۆی ئازاری ویژدانم . وه‌ک شتێ ئیمساڵیچ بنه‌ماڵه‌ی شوه‌که‌م ده‌یانه‌وێ بڕۆنه ئۆغر و منیچ چاره‌ێیکم نیه جگه له‌وه‌ی که له‌گه‌ڵیان بڕۆم . نازانم چی بکه‌م . ئه‌م جۆره پێوه‌ندیانه منی زۆر له مێرده‌که‌م دوور کردوه و هه‌ست ده‌که‌م وه‌کوو زوو خۆشم ناوێ /"
هاو بیری له ژیانی ژن‌و مێردی
کاتێک هێزی خۆت بناسیت ، ده‌گه‌ڵ یه‌ک هاوکاری ده‌که‌ن و مرۆیه‌تیت دێته جۆش و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌تانا به ڕێز هه‌ڵس و که‌وت ئه‌که‌ن .
ژیانی ژن‌و مێردی ، پێوه‌ندێیکی زۆر دژوار و زۆر هه‌ستیاره له نێوان ژن و مێددا . ژن و مێرد له ژیانی هاوبه‌شیاندا له هه‌موو کار و باری ژیان له گه‌ڵ یه‌کتری له پێوه‌ندی و هاوکارین. جگه له‌مه‌س ، پێوه‌ندی ژن و مێرد له هه‌موو بواره‌کانی ژین‌دا دژوار و تێکڵاوه که زۆربه‌ی هاوسه‌ره‌کان به هۆی زانستی که‌م و هه‌ڵه و گۆمانی هه‌ڵه له چاره‌سه‌رکردنی زۆرێک له پرس و کێشه‌کانیان ناته‌وانن و حه‌تا له ورده پرسی ژیانیشیان به سه‌ختی ئه‌توانن بگه‌نه هاو بیری .!
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ژنان و پیاوان له زۆرێک له بواره‌کاندا خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی تایبه‌ت به خۆیانن ، به‌ڵام هاوسه‌ره‌کان که‌متر له کرده‌وه‌دا ، سه‌رنج ده‌ده‌نه جیاوازی نێوانیان و که‌متر ئه‌مه ئه‌زانن که ڕوانگه‌ی هه‌ر ژن و مێردێ سه‌باره‌ت به هه‌ر دیارده و ڕووداوێک به پێی ئاگایی ، ئه‌زموون ، زانست ، هه‌لو مه‌رجی ده‌رونی و له‌شی و روانگه‌ی تایبه‌تی خۆیه و هه‌رکامیان به هۆی خۆسه‌ری ، به‌رانبه‌ر به هه‌ر ڕووداوێک، کرده‌وه و دژ کرده‌وه‌ی جیاواز له خۆی پیشان ئه‌دات و هه‌رکام به ته‌مایه به‌رانبه‌ره‌که‌ی وه‌کوو ئه‌و بیر بکات و کرده‌وی وه‌کوو ئه‌و بێت ؛ بۆچی؟ له به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌رکامیان ڕوانگه و بیری خۆی بنه‌ڕه‌تی، ڕاست و درۆت ده‌زانێت و گۆمان ئه‌کات باشتر کێشه و پرسه‌کان فام ده‌کات و له چاره‌سه‌رکردنی پێداویستی خۆی و هاوسه‌ره‌که‌ی به شێوه‌ێیکی درۆست هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت . له درێژه‌دا یه‌کێک له‌و خراپ لێکدانه‌وانه ده‌خوێننه‌وه :
نموونه‌ێیکی نه‌ورۆزی
ئه‌گه‌ر هه‌ر ژن و مێردێ به وردی بیه‌وێ ژیانی هاوبه‌شی خۆی به‌ره‌و ئه‌رێنی بگۆڕێت ، ئه‌و کاته پرسی ڕێککه‌وتن دێته پێش و له ڕاستیدا هاوسه‌ر به ویستن و هانده‌رێکی به هێز ، ئه‌که‌وێته سه‌ر ڕێگای توانین .
ته‌عتێڵی نه‌ورۆز نزیکه و حه‌ز ئه‌که‌ن زۆرتر له کاته‌کانی تری ساڵ بڕۆن بۆ سه‌ردانی دایکی ته‌نیاتان به‌ڵام مێرده‌که‌تان له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بڕیارێکی تریان داوه ، مێرده‌که‌ت ده‌ڵێ : "بڕیاری نه‌ورۆزت بده ئه‌مانه‌وه‌ێ له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌م بڕۆین بۆ شیراز ."
ئێوه‌ش به پێی عاده‌ت ئه‌زانن که ئه‌مه یانێ تێپه‌ڕ کردنی ته‌واوی 13 ڕۆژه‌ی ته‌عتێڵی نه‌ورۆز له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی مێرده‌که‌تان و له ده‌س دانی ده‌رفه‌ت بۆ سه‌ردانی دایکتان . ئه‌مجا ئێوه‌ش وڵام ده‌ده‌نه‌وه : " بڕوانه من زۆر ماندووم ماوه‌ی یه‌ک ساڵه که من هه‌ر ڕۆژ ده‌چمه سه‌ر کار و دێمه‌وه ماڵ . پێم خۆشه ته‌عتێڵی نه‌ورۆز له ماڵ دانیشم و پشوو بده‌م ، سه‌ردانی دایکم بکه‌م ، بگه‌مه ئه‌و کارانه‌م که که‌وتوونه‌ته دواوه . وێڕای ئه‌وه‌ش که یه‌ک ساڵه ده‌یکی ته‌نیامم وێڵ کردوه و لانی زۆر کات ژمێرێ یان دوو کات ژمێر له حه‌وتوودا سه‌ری دایکم داوه ، نێگه‌رانی ئه‌وم . تا چه‌ند له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی تۆ بم . مه‌گه‌ر من بنه‌ماڵه و دڵبه‌ندیم نیه ؟..."
به‌ڵآم ئه‌گه‌ر بێن چاکسازی بکه‌ن ، ئێژن : " هه‌ردوکمان پێمان خۆشه له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌مان بین . باشتر ئه‌وه‌یه که به‌سێک له ته‌عتێڵی نه‌ورۆز له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی تۆ بڕۆین بۆ سه‌فه‌ر و له نیوه‌یشیدا له‌وان جیا ببینه‌وه و بگه‌ڕینه‌وه تا منیش بتوانم سه‌ردانیبنه‌ماڵه‌م بکه‌م و له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌م بم ." له‌م وڵامه‌دا هه‌م ڕاستی خۆتانتان نیشان داوه هه‌م مێرده‌که‌تان ڕه‌چاو کردوه .
بۆ هه‌ڵه‌گیری وڵامه‌که‌تان زوو وڵام مه‌ده‌نه‌وه تاکوو وێڕای ڕووڕاست بوون ، له به‌یتنان مه‌ودا نه‌که‌وێ . ئه‌مه له بیر مه‌که‌ن که دانیشتنی دڵگه‌رمانه ، ڕووڕاستی له نێوان تۆ و هاوسه‌ره‌که‌تا زیاتر ده‌کات . به‌م جۆره دانیشتنانه که ده‌بێته هۆی دڵگه‌رمی ، و بیر کردنه‌وه‌تان له سه‌ر خاڵه ئه‌رێنیه‌کان ، له کاته‌کانی دواتردا هه‌م باشتر و دڵ گه‌رمتر وڵام ده‌ده‌نه‌وه و هه‌م پێوه‌ندیتان به‌رانبه‌ر به یه‌کتر ده‌مێنێته‌وه .
ئه‌گه‌ر هه‌ر ژن و مێردێ به وردی بیه‌وێ ژیانی هاوبه‌شی خۆی به‌ره‌و ئه‌رێنی بگۆڕێت ، ئه‌و کاته پرسی ڕێککه‌وتن دێته پێش و له ڕاستیدا هاوسه‌ر به ویستن و هانده‌رێکی به هێز ، ئه‌که‌وێته سه‌ر ڕێگای توانین
مه‌ته‌ڵه‌کانی " «خواستن، توانستن است»( گه‌ره‌ک بوون توانینه )، «بکوب تا در باز شود» (درگا بکۆته با بیکه‌نه‌وه بۆت )، «بخواه تا به دست آوری» (بته‌وێ تا به ده‌ست بێنی) و... " هه‌موو ئه‌مانه پیشانمان ده‌دات که ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌مانه‌وێ له گه‌ڵ هانده‌رێکی به هێزه‌وه بێ ، بار و دۆخ به سوودی ئێمه ده‌گۆڕێت . ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه ڕابردووی خۆمان ، هه‌موومان له درێژه‌ی ژیانماندا سه‌رکه‌وتناێیکمان بوه . ئه‌گه‌ر بین ورد ببینه‌وه له‌و سه‌رکه‌وتنانه ، تێده‌گه‌ین که له نێو ئه‌و هه‌موو خواته و هۆمێدانه که بوومانه ، ته‌نیا به‌وانه‌یان گه‌یشتوین که به ڕاستی و به دڵ و به هانده‌رێکی به هێز ویستوومانه ، که وابوو ده‌بێ به پاڵپشتێکی به هێز و به ئه‌ندازه ، ده‌س به کار بین و قه‌بووڵ بکه‌ین که ژیانی هاوبه‌شی دڵخواز ، به خۆدی خۆمه‌وه ده‌س پێ ده‌کات و ده‌بێ له هه‌ر ده‌رفه‌تێک ،بۆ هه‌ڵدان له ڕێگای ئه‌رێنی و بنیاتنه‌ر که‌ڵک وه‌ربگرین .