باشترین نزا بۆ دای و باب!
یه‌کێک له ڕێگاکانی به ده‌س هێنانی ڕه‌زامه‌ندی دایک و باب ئه‌وه‌یه که ، ده‌س به نزا بین بۆیان ، چ مردوو چ زیندوو . که وابوو ده‌بێ بزانین کام نزا و سکاڵا بۆ دایک و بابه؟ و باشترین منداڵ دوای مردنی دایک و باب کێیه؟ و چ ئه‌رکێک له سه‌ر شانی منداڵه دوای مردنی دایک و باب؟ که له‌م وتاره کۆرته‌دا تێده‌کۆشین وڵامی ئه‌م پرسیارانه بده‌ینه‌وه :
ئه‌لێف: نزا بۆ بڕواداران به گشتی و بۆ دایک و باب به تایبه‌تی ، به هه‌ر زمان و به هه‌ر شێوازێک بێ جوانه؛ منداڵ ده‌توانێ به پێی زانیاری خۆی هه‌ر جۆرێ که ده‌زانێ نزا و دۆعا بکات بۆ دایک و بابی . له قۆرئان و له لێ گێرانه‌وه‌کانیش چه‌ند نموونه بۆ ئه‌م کاره هاتوه ؛ وه‌کوو:
چاکه بکه‌ن له گه‌ڵ دایک و بابتان به داوی لێ بۆردن بۆ دایک و باب و دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانیان و به جێ هێنانی خواپه‌ره‌ستی و کاری خێر و چاکه بۆیان و ته‌واوی ئه‌و کارانه‌ی که ده‌بنه هۆی گه‌یشتنی سه‌واب به‌وان .
1-«ربِّ ارْحَمْهُما کَما رَبَّیانی صَغیرا»؛[1] خوایه هه‌ر به‌و شێوقه ئه‌وان له منداڵی منیان په‌روه‌رده کرد ، له سۆز و رۆحمی خۆت به‌شداریان بکه .
خوای مه‌زن له‌م ئایه‌ته‌دا که سه‌باره‌ت به دایک و باب هاتوه، ده‌فه‌رموێت که ته‌نیا به سۆز و دڵۆڤنی خۆت ڕازی مه‌به ؛ به‌ڵکوو له سۆز و دڵۆڤانی بێ سنووری خوایان بۆ داوا بکه و ببێژه: خوایه هه‌ر به‌و شێوقه ئه‌وان له منداڵی منیان په‌روه‌رده کرد ، له سۆز و رۆحمی خۆت به‌شداریان بکه .
2- «ربَّنَا اغْفِرْ لی وَ لِوالِدَیَّ وَ لِلْمُوْمِنینَ یَوْمَ یَقُومُ الْحِسابُ»؛ [2] خوایه ! ،ببوره له من و دایک و بابم و هه‌موو بڕواداران ، له ڕۆژی حیسابدا .
3- «ربِّ اغْفِرْ لی وَ لِوالِدَیَّ»[3] خوایه له‌م خۆم و دایک و بابم ببوره .
4- پێسه‌وا سه‌ججاد ( ر.خ) له یه‌کێک له نزاکانی له سه‌حیفه‌ی سه‌ججادیه، پێداهه‌ڵدانێکی به‌رزی هه‌یه سه‌باره‌ت به دایک و باب ، پێگه‌ی به‌رزی وان و مافی دایک و باب به سه‌ر منداڵه‌کانیان . یه‌کێک له‌و خاڵه به نرخانه که له‌م نزادا وه‌رده‌گیررێت ، ئه‌مه‌یه که ده‌بێ له خوا بپارینه‌وه بۆیان . ئه‌و مه‌زنه له به‌سێک له‌م نزادا ده‌فه‌رموێت : (4) خوایه له دوای هه‌ر نوێژێک من و له هه‌رکاتێک له شه‌وانه ڕۆژ ، دایک و بابم له بیر مه‌که . ئه‌ی خوایه ، دروود بنێره له سه‌ر محه‌ممه‌د و بنه‌ماڵه‌ی و له منیش له به‌ر ئه‌و نزای که بۆ وان ده‌که‌م ببوره وه له‌و دوانه‌ش (دایک و باب) به هۆی ئه‌و چاکی و سۆزه‌ی که له گه‌ڵ من کردوویانه ببوره و به پاڕانه‌وه‌ی من له‌وان ڕازی به و به باشی ڕازی به . و ڕێزیان لێ بگره و بیانگه‌ینه جێگای هێمنی و به‌هه‌شت.
خوایه ، ئه‌و دوانه بکه به تکاکاری من ئه‌گه‌ر ئه‌وانت زووتر له من به‌خشیوه و من بکه به تکاکاری ئه‌وان ئه‌گه‌ر منت زووتر له‌وان به‌خشیوه ، بۆ ئه‌وه‌ی من و دایک و بابم له ژێر سێبه‌ری سۆز و به‌زه‌یی تۆدا ، له ماڵی رێز و جێگای لێ بۆردن و سۆزی خۆت ، پێکه‌وه دانیشین ، چونکوو تۆ خاوه‌نی لێ بۆردنی مه‌زنیت و خاوه‌نی نێمه‌تی کن . وه تۆ به سۆزترینی سۆزدارانی .
ب: بۆ چاکه له گه‌ڵ دایک و باب و نزای چاکه بۆ ئه‌وان جیاوازی نێوان کاتی ژیان و داوی مردنیان نیه ؛ واته ئه‌رکی منداڵه هه‌موو کات له درگانه‌ی خوا له خوای گه‌وره نزا و داوای لێ بۆردنیان بۆ بکات .
پێسه‌وا سادق ( ر.خ) له بواری چاکه له گه‌ڵ دایک و بابدا ده‌فه‌رموێت : (5) چ شتێک به‌ر ئه‌وه ده‌گرێ که له‌م دنیا و له دوای مردن چاکه بکه‌ن له گه‌ڵ دایک و بابتان ؟! نوێژیان بۆ بخوێنن ، خێرات بکه‌ن ، حه‌ج بکه‌ن ، ڕۆژوو بگرن و ... ؛ جونکوو خوای مه‌زن له وڵامی چاکه خێری زۆرتان پێ ده‌به‌خشێ .
4- داوای لێ بۆردن بۆ دایک و باب یه‌کێکی تر له ئه‌رکه گرنگه‌کانی منداڵه به‌رانبه‌ر به دایک و بابی له دوای مردنیان . منداڵ ده‌بێ نزای خێریان و داوای لێ بۆردنیان بۆ بکات ، به تایبه‌ت کاتێک نداڵ بزانێ دایک و بابی له سه‌رده‌می ژیانیاندا له باری خواپه‌ره‌ستیدا، دوور بانه، که‌م و کۆرتیان بوه له‌م کاته‌دا داوای لێ بۆردن ده‌توانێ زۆر به که‌ڵک بێ بۆیان .
5- ناو بردنی چاکه‌ی دایک و باب : ئه‌رکی مرۆڤه که حه‌تا دوای مردنی دایک و بابی ڕێزیان لێ بگرێت و هه‌موو کات به جاکه ناویان بێنێ .
6- پاراستنی ڕێزیان دوای مردنیان . منداڵ ده‌توانێ به کرده‌وه‌ی چاک و ئاکاری شیاو له کۆمه‌ڵگه‌دا ببێته هۆی نزا و دۆعای چاکی خه‌ڵکی بۆ دایک و بابی و هه‌بوونی خۆی بکاته خێری به‌رده‌وام بۆ دایک و بابی .
که وابوو منداڵی چاک ئه‌و منداڵه‌یه که ئه‌وه‌ی له ده‌ستی دێت بۆ دایک و بابی بیکات ، له نزا و چاکه کردن .