کێشه‌و دژواریه‌کانی شه‌وی نه‌ورۆز
کاتێک قسه له جێژنی نه‌ورۆز ده‌که‌ین یه‌که‌م شتێک که دێته میشکمان تێکۆشان و ده‌رچون و ڕاکردنی بێ وچانه که ئێژی کاتژمێر و دواییی کاته‌کانی ساڵ ده‌یخه‌نه گێانمان و دڵه خۆرپێی کۆنه بوونی جل و به‌رگه‌کانمان و کۆنه بوونی شت و مه‌کی نێو ماڵ و دووپاتی سه‌فه‌ری پاره‌که و ... که هه‌موو ئه‌مانه ناچار به‌شێکن له حاڵ و هه‌وای ئه‌م ڕۆژانه .
کڕینی شه‌وی نه‌ورۆز به‌ر له‌وه‌ی که کڕینی پێداویستیه‌کان بێت و کڕین ، گۆڕه‌پانی خۆ پیشاندانی داراییه‌کانمانه و بڕێ جاریش دارایی نه به‌ڵکه ئه‌وه‌ی که دڵمان ده‌خوازێت بمان بێت و نیه‌سمان ...
زۆربه‌ی خه‌ڵکی لانی که‌می پێداویستیه‌کانی نه‌ورۆز که‌م و تۆز بۆیان دابین ده‌کرێت و ئه‌گه‌ر که‌مێ ژیانی ساکار و لابردنی چاولێ گه‌ری بکه‌ینه پیشه شایه‌ت بتوانین بێژین کێشه‌ێیکی تایبه‌ت له‌م ڕۆژانه‌دا بۆ که‌س پێش ناییت به‌ڵام به‌ڕاستی زۆربه‌ی ئه‌و پرسانه‌ی که شیرینی نه‌ورۆزمان لێ تاڵ ده‌کات له جۆری بیرکردنه‌وه‌مان سه‌رچاوه ده‌گرێ بیرکردنه‌وه‌ێیکی ماڵ وێرانکه‌ر . ئه‌وه‌ی که زۆرێک له بنه‌ماڵه‌کانی گیرووده کردوه و بڕێ جار باوکی بنه‌ماڵه ناچار ده‌بێت کار و فرمانی خۆی دو چه‌ندان بکات ئه‌ویش بۆ دابین کردنی پێداویستی ناپێویست و لۆکس .
بۆچی حاڵ و هه‌وای نه‌ورۆزی ئێستا زۆر له نه‌ورۆزه‌کانی ساڵانی پێشوو ناچێت و گه‌رمی و شیرنی جارانی نه‌ماوه و چاولێ گه‌ری و ڕوده‌ربایسی بێ جێگه جێگای گرتوه و له نه‌ورۆز ته‌نیا به جێ هێنانی ڕه‌سمێک به شێوه‌ی مۆدێڕن و بێ گیان ماوه و چه‌نده نادادوه‌رانه‌یه له مافی منداڵانی ئه‌مڕۆماندا که نه وه‌کوو ئێمه چێژی نه‌ورۆزی ده‌یه‌ی پێشوویان چه‌شتوه و نه ئه‌مڕۆ باڕه‌ێیک ئه‌به‌ن له داب و نه‌ریتێکی کۆن و پڕ له هۆرووژ و هه‌ست و حاڵی خۆیانیان له نێو ڕێگاێیکدا که دایک و باوکیان خۆیان ناچار به تێپه‌ڕ کردنی کردوه ون ده‌بێت و ئه‌زمونی ئه‌و کاته شیرینانه له ده‌س ئه‌ده‌ن . ئه‌مانه که ده‌ڵێم هه‌مووی خه‌مێکی قۆرسه له سه‌ر دڵ و گێان له‌و خه‌مه پڕه ...
ڕه‌نگه زۆر جار بیستووتمانه که خاوێن کردنی دڵ و ده‌رون چاکتر و به نرختره له پاک و خاوێن کردنی ماڵ و جێگای ژاین به‌ڵام هیچکات بیرمان له‌وه کردوه که خاوێن کردنی دڵ یانێ چی؟ له بنه‌ڕه‌تدا مه‌گه‌ر دڵ پێویستی به خاوێن کردن هه‌یه ؟
به‌ڵێ ئه‌و کاته‌ی که ژه‌نگی به‌غێڵی و ڕژدی و ته‌ماع سه‌ر دڵمان ده‌گرێت و تۆزاوی ده‌کات و ئه‌و کاته‌ی که بڕیاره ئه‌وه‌ی که هه‌مانه پێگه و شانازی و سه‌ربه‌رزیمان بۆ بێنێ ، ئه‌و کاته دڵمان پێویستی به خاوێن کردن هه‌یه و چه‌نده باش ده‌توانین خاوێنی دڵه‌کان له‌م جۆره ڕێ و ره‌سمانه‌دا به شێوه‌ی به‌ڕێوه بردنی ڕێ و ڕه‌سمی نه‌ورۆز و مێوانداری کردن و ... به جا‌و ببین و چێژ ببه‌ین.
کڕینی شه‌وی نه‌ورۆز به‌ر له‌وه‌ی که کڕینی پێداویستیه‌کان بێت و کڕین ، گۆڕه‌پانی خۆ پیشاندانی داراییه‌کانمانه و بڕێ جاریش دارایی نه به‌ڵکه ئه‌وه‌ی که دڵمان ده‌خوازێت بمان بێت و نیه‌سمان ...
بڕێ جار باوکی بنه‌ماڵه ناچار ده‌بێت کار و فرمانی خۆی دو چه‌ندان بکات ئه‌ویش بۆ دابین کردنی پێداویستی ناپێویست و لۆکس .گۆشارێ که ناچاری ده‌کات دوو سێ نۆبه‌ی کار کار بکات و چه‌ند ئیش و کار بگرێته ده‌ست. ئیش و کارێ که شایه‌ت له گه‌ڵ ڕی و ڕه‌سم و حه‌تا یاسا گۆنجاو نه‌بێتو ته‌نیا به مه‌به‌ستی دابین کردنی پێداویستی ئه‌و کاره ڕه‌وا بێت .
ئه‌و کار و فرمانانه‌ی که کاتێ ئه‌چین بۆ کڕین له گۆشه‌ێیکی لێ ده‌بینین که ئه‌و شت و مه‌کانه‌ی که له دووکانه‌کاندا هه‌یه له ده‌س ده‌س فرۆشێک ده‌یبینین به نرخیێکی زۆر که‌متر ده‌یفرۆشێ له گۆشه‌ی شه‌قامه‌کان که ئه‌مه‌ش ئه‌و گۆمانه به‌هێز ئه‌کات که ئه‌و شت و مه‌کانه نایاسایی هاتوه‌ته ناو وڵات و ڕاده‌ی باشی ئه‌و شته و که‌ره‌سته‌ی زیان ئاوه‌ر و ...
ئه‌ڵبه‌ت له هه‌موو ئه‌مانه‌ش که ده‌رچین ڕۆڵی ده‌سه‌ڵات وه‌کوو سه‌رپه‌رشتی کار و باری ژیانی خه‌ڵک به‌رچاوه و ئه‌گه‌ر بازاڕه‌ی شت و مه‌ک له ڕۆژانی نه‌ورۆزدا له نرخ و له پیشاندانا یه‌کسان نه‌بێ له کاتی خۆیدا و چاوه‌دێری به ئه‌ندازه به سه‌ر نرخه‌کاندا نه‌بێت و ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵات وه‌کوو نرخی ئه‌و شت و مه‌که دابینی ده‌کات به پێی توانای کڕینی خه‌ڵک نه‌بێت ، ئه‌و کاته ئه‌و یه‌کسان نه‌بوونی نرخه و نه‌گۆنجاوی نرخه‌کان له گه‌ڵ توانی خه‌ڵک و هه‌ڵاوسان، ده‌بێته هۆی گۆشاری زیاتر له سه‌ر چینی هه‌ژار و که‌م داهات ، شتێ که که‌م و زۆر هه‌ر ساڵه له گه‌ڵیا به‌رنگار ده‌بین .
به هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی که ئیمه خه‌ڵکی هانبده‌ین بۆ ژیانی ساکار و بازاڕ و شه‌قامه‌کان پڕ بکه‌ین له شتی لۆکس و گران که که‌متر که‌سێک بتوانی بیان کڕێط و بیری کڕین بخه‌ینه گێانیان ، کارێکی نادادوه‌رانه و نابیرساییه . تا کاتێ که توانایی خه‌ڵکی کۆمه‌ڵگه‌ێیک له زه‌وی تا ئاسمان بێت هه‌ر ئه‌و کڕینه بۆنه‌ییانه ده‌بێته به‌هانه‌ێیک بۆ که‌وتنه ده‌ره‌وه‌ی زیاتری دووبه‌ره‌کێ چینی و به دوای ئه‌وه‌شدا هه‌زار جۆر کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی که شایه‌ت هه‌ر وه‌کوو ڕابردوو منداڵان زۆرترین قۆربانی ئه‌م نادادوه‌ریه بن .