جه‌رگتان خاوێن که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌شی ده‌ور چاوتان که‌م ببێته‌وه
ڕۆن زه‌یتوون و ئاو لیمۆ
جه‌رگ یه‌کێک له ئه‌ندامه سه‌ره‌کیه‌کانی له‌شه و به‌رپرسی دوورخستنه‌وه‌ی ئازاره‌کانی نێو خوینه . جه‌رگ بڕێک له‌و شتانه‌ی که ماده‌ی غه‌زاییان هه‌یه بۆ کارکردی خۆی ده‌گرێت و بۆ ته‌ندرۆستی گشتی له‌ش زۆر هه‌وڵ و ته‌قلا ده‌دات . ئه‌م ئه‌ندامه گرنگه جگه له‌وه‌ی که ژاره‌کانی نێو خوێن لا ئه‌بات چه‌ن ئه‌رکی گرنگی تریشی هه‌یه وه‌کوو سه‌نتێز کردنی پرۆتێئینه‌کان، ده‌ڵانی هۆرموونه‌کان و پاراستنی کارکردی مێتابۆلیک که له ئه‌رکه‌کانی سه‌رشانی جه‌رگن. به‌خته‌وه‌رانه به ده‌س هێنای ڕه‌وشتی چاک و ده‌رمانی سرۆستی بۆ خاوێن کردن و چاک بوونه‌وه‌ی کارکردی جه‌رگ زۆر باشه . ده‌بێ بزانن که ئه‌گه‌ر جه‌رگ بکه‌وێته نێو عه‌زیه‌ت کاریگه‌ری خۆی له سه‌ر پێست و بازنه‌ی ده‌وری چاو داده‌نێت . له‌م بابه‌ته‌دا به شێوازێکی ساکار و سرۆشتی و ته‌نیا به دو خوارده‌مه‌نی که له به‌رده‌س هه‌موانا هه‌یه ئاشناتان ئه‌که‌ین بۆ خاوێن کردنه‌وه‌ی جه‌رگ و که‌م بوونه‌وه‌ی چاڵ که‌وتن و ڕه‌ش بوونه‌وه‌ی ده‌وری چاو . تکایه له‌گه‌ڵمانا هاوڕێ بن .
چ ده‌کات ئه‌م شێوازه سرۆشتیه؟!
بۆ درۆست کردنی ئه‌م ده‌رمانه سرۆشتیه بۆ خاوێن کردنی جه‌رگ ته‌نیا پێویستتان به‌م دوو مادده سه‌ره‌تایی و ساکاره هه‌یه واته ڕۆن زه‌یتوون و لیمۆی ترش . تێکه‌ڵ کردنی ئه‌م دوو مادده کاریگه‌ری زۆری هه‌یه بۆ پاراستنی کارکردی ته‌واوی له‌ش و بۆ خاوێن کردنی جه‌رگ و که‌م کردنه‌وه‌ی چاڵ که‌وتن و ڕه‌ش بوونه‌وه‌ی ده‌وری چاو. ڕاده‌ی زۆری ئانتی ئۆکسیدانی نێو ئه‌م ده‌رمانه سرۆشتیه و هێزی تێكلاوی ئه‌و بۆ خستنه‌ده‌ره‌وه‌ی تۆکسینه‌کان یان هه‌مان ژاراوه‌کانی له‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که جه‌رگ خاوێن ببێت و به که‌م کردنه‌وه‌ی ڕه‌سی ده‌ور چاو پێستێکی ڕواڵه‌تی سالم و گه‌شاوه به ده‌س بێنێت .
سه‌باره‌ت به تایبه‌تمندیه‌کانی ڕۆنی زه‌یتوون
ئه‌م ڕۆنه له ڕۆنه خاوێنه‌کانه که پێویسته له په‌یڕه‌وی خواردنی هه‌موو که‌سێکدا هه‌بێت . ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ که شێوازی ژیانتان بگۆڕن و به شێوه‌ێیکی ساغتر و خاوێنتر بژین له ڕاده‌ێیکی مام ناوه‌ندیدا پێویستتان به‌م ڕۆنه هه‌یه . ئه‌سیده چه‌وره‌کان و تێکڵاوی دژ به هه‌و کیمی نێوان ئه‌م ڕۆنه ده‌بێته هۆی ته‌ندرۆستی گشتی له‌ش و به تایبه‌ت بۆ سیستمی دڵ و ده‌ماره‌کان و جه‌رگ زۆر کاریگه‌ری هه‌یه. ڕاده‌ی به‌رزی ئانتی ئۆکسیدانه‌کان ، ڤیتامینه‌کان و ماده کانزاییه‌کانی نێو ڕۆن زه‌یتون ده‌بێته هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی ئازاره‌کانی ئۆکسیداتیوی پێک هاتوو له ڕادیکاڵه به‌ڕه‌ڵڵا کراوه‌کان و یارمه‌تی ده‌دات بۆ دوورخستنه‌ه‌ی زووتری خه‌ساره‌کان و به‌رگری له سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشیه‌کان .
سه‌باره‌ت به تایبه‌تمندیه‌کانی لیمۆ ترش
تایبه‌تمندیه‌کانی لابردنی ژاراوی له‌ش به هۆی لیمۆترش هه‌ر له سه‌رده‌می کۆنه‌وه ناسراوه . ئه‌م مادده خوارده‌مه‌نیه له سه‌رهه‌ڵدانی زۆرێک له تێکچوونه‌کان له له‌شدا به‌رگری ده‌کات . لیمۆ ترش سه‌رچاوه‌ی جاکی ئه‌سید ستریک ، ڤیتامین C ، کلسیۆم، پتاسیۆم ، منیزیۆم ، بیۆ فلانۆئیده‌کان ، پێکتین و لیمۆنینه . ته‌وای ئه‌م مادده غه‌زائیانه ماده‌ێیکی غه‌زایی به که‌ڵکیان له لیمۆترش پێک هێناوه بۆ به‌هێز کردنی سیسته‌می هیمنی له‌ش .
بۆ درۆست کردنی ئه‌م ده‌رمانه سرۆشتیه بۆ خاوێن کردنی جه‌رگ ته‌نیا پێویستتان به‌م دوو مادده سه‌ره‌تایی و ساکاره هه‌یه واته ڕۆن زه‌یتوون و لیمۆی ترش . پێکهاته‌ی ئه‌م دوو مادده کاریگه‌ری زۆری هه‌یه بۆ پاراستنی کارکردی ته‌واوی له‌ش و بۆ خاوێن کردنی جه‌رگ و که‌م کردنه‌وه‌ی چاڵ که‌وتن و ڕه‌ش بوونه‌وه‌ی ده‌وری چاو.
لیمۆ ترش به‌رگری ده‌کات له سه‌رهه‌ڵدانی کێم و چڵک کردنه ڤیرۆسی و باکتریاییه‌کان و ڕزگارتان ده‌کات له شه‌ڕی کێشه‌کانی زستان . ئه‌م مێوه ترشه هه‌روه‌ها ئانتی ئۆکسیدانێکی زۆری تێدایه ک ه کاریگه‌ریه خراپه‌کانی ڕادیکاڵه به‌ره‌ڵڵا بوه‌کان پووچه‌ڵ ده‌کات و به‌م جۆره ئه‌و خه‌ساره‌تانه‌ی که دێنه مل سلووله‌کاندا که‌م ده‌که‌نه‌وه و به زیندوو کردنه‌وه‌یان یارمه‌تی له‌ش ده‌ده‌ن بۆ پاراستنی مام ناوه‌ندی له‌ش . لیمۆ ترش تایبه‌تمندی به‌رچاوی هه‌یه و له‌ش ئالکانی (ته‌فت) ده‌دات و له چاک بوونه‌وه‌ی هه‌ڵتاوێن و تاواننه‌وه‌ی خۆراک ڕۆڵێکی کاریگه‌ری هه‌یه . ئه‌گر ده‌تانه‌وێ زیاده‌ی تڕاوه‌مه‌نی و خه‌ساره‌کان زووتر له له‌شتان دووربکه‌وێ لیمۆ ترش بخۆن .
چۆن جه‌رگمان به ڕۆن زه‌یتون و لیمۆ ترش خاوێن بکه‌ین؟
ئه‌م کاره مانگێک ده‌خاێنێت و ئیوه ده‌توانن تا سێ مانگ (له هه‌ر ساڵێکدا ) درێژه‌ی پێ بده‌ن. له درێژه‌ی ئه‌م خاوێن کردنه‌وه‌دا پێویسته که مێوه ، سه‌وزه و دانه‌وێڵه‌ی زۆرتر بخۆن .
ئه‌ه‌وه‌ی که بۆ ئه‌م پێکهاته پێویسته
ڕۆن زه‌یتون 2 که‌وچکی نان خواردن (32 گره‌م)
ئاوی لیمۆ ترش 1 که‌وچکی نان خواردن ( 10 میلی لیتر)
شێوازی درۆست کردن و که‌ڵک وه‌رگرتن
هه‌ر ئه‌وه به‌سته که ڕۆن زه‌یتونه‌که و ئاو لیمۆترشه‌که تێکه‌ڵ بکه‌ن و به‌یانیان به دڵ خاڵی بیخۆنه‌وه . دوای ئه‌وه‌ش لێوانێ ئاوی نه سارد و نه گه‌رم نۆش گێانتان بکه‌ن و دوای ئه‌وه لانی که‌م نیم کات ژمێر خۆرابگرن له خواردنی نانی به‌یانیان .
باشتره بزانن که
له‌وێرا که جه‌رگ ڕۆڵێکی کاریگه‌ری هه‌یه له له‌شدا پێویسته ئه‌و عاده‌ته خراپانه‌ی که کێشه بۆ جه‌رگ درۆست ده‌که‌ن به چاکی بناسن . زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که گیرووده‌ی کیشه‌ی جه‌رگ و نه‌خۆشیه‌کانی ده‌بن ئه‌و که‌سانه‌ن که جگه‌ره ده‌کێشن و ئه‌لکۆل ده‌خۆنه‌وه . ئه‌م دوو ماده به شێوه‌ێیکی به‌رچاو ئازار ده‌گه‌ێنن به جه‌رگ . جگه له‌مانه‌ش، خوارده‌مه‌نی زۆر چه‌ور ، که‌وتنه به‌ر ژاراوی جێ نیشته و ده‌ور و به‌ر و خواردنی بێ به‌رنامه‌ی ده‌رمانه‌کان کاریگه‌ری نه‌رێنی داده‌نێ له سه‌ر جه‌رگ . له کۆتاییدا باشتره بزانن که هه‌موومان هاینه به‌ر مه‌ترسی ئه‌و هۆکارانه‌ی که ده‌بنه هۆی زیاتر بوونی کۆ بوونه‌وه‌ی خه‌ساره‌کان و ماده ژاراویه‌کان له له‌شدا . به‌م بۆنه‌وه ده‌بێ جگه له پارێز کردن له‌و عاده‌ته خراپانه‌ی که گۆتمان له بیری خاوێن کردنی له‌شیشمان له ژار بین .