• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 73
  • دوو شەممه 23/1/1395
  • رۆژژمێر :

ئاکار لەگەڵ منداڵ 

 

منداڵەكەت گەورە بووە و ئێستا هەست دەكەیت كە پێویست دەكات شێواز و هەڵسوكەوتتی لەگەڵ بگۆڕیت؟ ئایا شێوازی خۆتت گۆڕیوە لە مامەڵەكردنت لەگەڵی؟ تاچەند سەركەوتوو بویت؟ هیچ بێتاقەت مەبن ئەمە كارێكی سروشتییە و ئاساییە، لە هەر قۆناغێكی تەمەن وا پێویست دەكات كە شێوای مامەڵەكردنی خۆی هەبێت .بۆیە دەبێت هەڵسوەكەوت لە گەڵ منداڵەكات وا نەبێت بگا كێشمە كێشم، تەنانەت ئەگەر هەڵسوكەوتیشی گۆڕابوو تۆ هێمن بە دان بە خۆتدا بگرە.


ئەمەی خوارەوە چەند بیرۆكەیەكە بۆ هەڵسوكەوت تا تووشی هەڵەنەبن، ئەوە بزانە كە منداڵەكەت ئەوەی بەدڵ نیە، كە تۆ تەنها بڕیار دەردەیت و پێی بڵێیت تۆ هەڵەیت و دەبێت وا بكەیت و ئاوا هەڵسوكەوت بكەیت و ئاوا بڕۆیت و ئاواش بێیتە ماڵەوە لەو كاتەشدا بێتە دەرەوە و نابێت ئەمە بكەیت و دەبێت وا بكەیت واش بچیت . لە بەر ئەوەی ئەم شێوازی هەڵسوكەوتە دۆخە بە ئاراستەی كەشێكی ناجێگیر دەبات و گوێیش لە وانە ناگرێت كەتۆ پێی دەڵێت، بۆیە گەر دەتەوێت ڕێزت بگرێت وا دەخوازێ تۆش بە شێوازێك هەڵسوكەوتی لەگەڵ بكەیت لە سەر بنەمای ڕێز و پایەن. زۆربەی منداڵان وا هەست دەكەن بە تایبەتیش هەرزەكاران كە خێزانەكانیان لە دژی ئەوانن و لەگەڵیان نین و ئەوان تەنها بڕیار دەردەكەن بێ ئەوەی گوێ لە وان بگیردرێ، بۆیە وا پێویست دەكات كە تۆ لەگەڵ منداڵەكانت بیت و ڕاوێژیان لەگەڵ بكەیت تا ئەوانیش ناخی خۆیان بۆتۆ هەڵڕێژن، بە دڵنیاییەوە ئەوكاتە حەز دەكەن كاتێكی زۆرتر لەگەڵ خێزانەكانیان بەسەر بەرن.


هەندێ لە دایكان و باوكان بڕوایان بە توانا و لێهاتوویی خۆیان نییە تا زاڵ بن بە سەر كێشەكانی نێو خێزاندا، بۆ یە بە ناچاری پەنا دەباتە ر ئەم و ئەو و تەنانەت چاری نابێت پشت بە بابەتی نێو گۆڤار و ڕۆژنامەكان دەبەستێت بۆیە لەم كاتەدا دوو بیرۆكەی جیاواز بەدیی دەكریت لە چارەسەركردنی كێشەكان.


قۆناغی بڕیاردان و بڕیار دەركردن هەنگاوێكی سەخت و زەحمەتە بە نیسبەت منداڵەوە. لەم قۆناغەدا وا پێویست دەكات كە تۆ پشت و پەنای بیت و هاوكاری بیت و بە گفتو گۆ و ڕاگۆڕینەوە ئەوەشی بۆ باس بكە، كە ئەو بڕیارەی ئەو دەیدات تا چەند هەڵەیە و چەندیش لە بەرژەوەندی ئەوە زۆر جار دایكان و باوكان هەست دەكەن كە منداڵەكەیان كێشەی هەیە بەڵام پشتگوێی دەخەن، بۆیەپێویستە زۆر بە ئاگا بیت هەر كاتێ هەستت كرد كە كێشەی هەیە بە زوویی لەگەڵی دانیشەو گوێی لێ بگرە.