گرنگیه‌كی گه‌وره‌ی گوێز بزانه
توێژینه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌گرنگی خواردنی گوێز له‌ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه، تێدا جه‌خت له‌گرنگی خواردنی گوێز كراوه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت بۆ ته‌ندروستی پیاوان.
ماڵپه‌ڕی(شاشه نیوز) بڵاویكرده‌وه، توێژه‌ره‌وان له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا باسیان له‌سوده‌كانی گوێز بۆپیاوان كردۆته‌وه به‌وه‌ی ده‌یانپارێزێت له‌به‌ربڵاوترین جۆری شێرپه‌نجه كه شێرپه‌نجه‌ی (پرۆستات)ه.
ئامۆژگاری توێژه‌ره‌وان ئه‌وه‌یه، كه‌ڕۆژانه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ گوێز بخورێت، چونكه سودێكی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆڕێكخستنی ژه‌مه‌كانی خواردن، هاوكات هۆشداریدراوه له زۆر خواردنی، چونكه ده‌بێته هۆی زیادبوونی كێش.
گوێز كارده‌كاته سه‌ردابه‌زینی كۆلیستڕۆڵی خوێن، هاوكات بۆنه‌خۆشی شه‌كره زۆر به‌سوده ده‌بێته هۆی ڕێكخستنی ڕێژه‌ی ئه‌نسۆلین له‌خوێندا، هاوكات به‌هۆی بونی ترشی (ئامینیا ، ئۆمیگا٣) له‌گوێزدا ژنان ده‌پارێزێت له‌شێر په‌نجه‌ی مه‌مك.