• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 140
  • پێنج شەممه 2/2/1395
  • رۆژژمێر :

دانیشتنی زۆر و نه‌خۆشینه‌کانی چاو و پشت

دانیشتنی زۆر

 پشتئێشە و ماندووبوونی چاو لەو خاوەن پیشانەدا زۆرتر دەردەكەون كە سرووشتی كارەكانیان وەهایە ماوەیەكی زۆر بە دانیشتنەوە بەسەرببەن، پشتگوێخستنی ئەم گرفتانە هەندێكجار وادەكات بەرە و ئاڵۆزی بچن و چارەسەریان درێژخایەن و قورس بێت.

ئەوانەی ماوەیەكی زۆر بەدیار كۆمپیوتەرەوە بەسەردەبەن، هەوڵبدەن نە زۆر نزیك بن لە شاشەوە نە ئێجگار دووریش بن، باشتریشە سەر و شانی مرۆڤ لە ئاستی یەكدابن كاتێك دانیشتووە لە بەرامبەر كۆمپیوتەرەكەی.

بۆ پاراستنی چاویش، باشترە لە دووری 50 سەنتیمەترەوە تەماشای شاشەكە بكەی، ئەو شاشانەی گەورەن باشترە 70 سەنتیمەتر لێیانەوە دووربی.

باشترە لە شوێنەكەدا سەرچاوەی دیكەی رووناكی هەبێ، نەوەك لە شوێنێكی تاریك كە رووناكی شاشەكە تاكە سەرچاوەی رۆشنایی بێ.

بۆ ئەوەی چاویش ماندوو نەبێ، باشترە فۆنتی نووسینەكان لەنێوان 11-14 بێت.

هەندێك مەشقی سادە

وەرگرتنی ناوبڕ لەكاتی دانیشتندا گرنگە، واتە ناو بە ناو هەستە و هەندێك بجووڵێ، بۆ نموونە ئەوكاتانەی پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامدەدەی.

هەموو كاتەكان لە هەمان باردا دامەنیشە و ناوبەناو شێواز و باری دانیشتنەكەت بگۆڕە.

كاتی دانیشتنەكەت ناو بە ناو وەرزش بە قۆڵەكانت بكە و بە ئاراستە جیاوازەكاندا بیانجووڵێنە و هەناسەی قوڵ هەڵبمژە.

ناو بە ناو لە شوێنەكەی خۆت هەستەوە و بۆماوەی 10 چركە لەسەر نوكی پەنجە و پاشان لەسەر پاژنە راوەستە.

سایتی جام -کوردی