ته‌مه‌ن درێژی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌خشینی خوێن هه‌یه
توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی دەریدەخات کە خوێن به‌خشین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌مه‌نی مرۆڤ هه‌یه و ئه‌و كه‌سانه‌ی له ژیانیاندا چه‌ند جارێك خوێن ده‌به‌خشن، ته‌مه‌نیان درێژتره به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی خوێن نابەخشن.
توێژینه‌وه‌كه له وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌ناڤیا له‌سه‌ر ملیۆنان كه‌س ئه‌نجامدراوه كه له ژیانیاندا خوێنیان به‌خشیوه‌ته كه‌سانی دیكه و زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش ته‌مه‌نیان درێژتر بوە بەراورد بەوانەی خوێن نابەخشن.
پسپۆڕه‌كان تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی ورد هۆكاری ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی خوێن به‌خشینیان دیاری نه‌كردوه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت كه گواستنه‌وه‌ی خوێن ببێته هۆی نوێبونه‌وه‌ی خوێن لای كه‌سی خوێنبه‌خش هه‌روه‌ها واده‌كات ئه‌و كه‌سه له بارودۆخی نه‌خوازراویشدا ئه‌گه‌ری ژیانیان زیاتربێت.
هەروەک خوێن به‌خشین هۆكارێكه بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئاسن لای ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كانزایه له له‌شیاندا زۆرە، چونكه زۆربونی رێژه‌ی ئاسن زیاد له بڕی پێویست كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی.
جام کوردی