• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 79
  • یەكشەممه 5/2/1395
  • رۆژژمێر :

ئاگاداری نه‌خۆشی خوێنی منداڵان بن

نه‌خۆشی خوێنی منداڵان


پیسبوونی خوێن نەخۆشینێكی مەترسیدارە كە تەنانەت لە منداڵانیشدا بەدی دەكرێ، بەتایبەتی ئەو منداڵانەی پێش لە وادەی خۆیان لەدایک دەبن یان لە کاتی لە دایکبووندا تووشی هەندێک نەخۆشی دەبن.

پسپۆڕێکی بواری منداڵان لە زانکۆی میشیگان باسی ئەو نەخۆشییە دەکات و دەڵێت: تەمەنی کۆرپەڵە یان تازە ساوا دەگەڕێتەوە سەر لە کاتی لە دایکبوونیڕا هەتا سێ مانگان و هەر لەو تەمەنەشدا توانایی و هێزی پێکهاتەی بەرگری لەش لە منداڵاندا زۆر لاوازە و جەستەی منداڵ توانای ئەوەی نیە کە خۆی لە چڵكکردن و بەکتریا و نەخۆشی بپارێزێت و بە تایبەتی لەو منداڵانەدا کە پێش کاتی خۆیان لەدایک بوون هەر ئەو لاوازییەی پێکهاتەی بەرگری لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە و بچووکترین بەكتریا و چڵککردن و نەخۆشی دەتوانێ نەخۆشیی مەترسیداری چڵکی خوێنی منداڵی بە دوا دا بێت و، هەر بۆیەش دەبێ بە جوانی ئاگاداری لە منداڵانی ساوا بکرێت.

سەرەکیترین هۆکارەکانی چڵكکردن لە منداڵانی ساوادا دەگەڕێتەوە سەر دڕانی توورەکەی ئاوی منداڵەکە لە زگی دایکیدا، چڵکی میزی دایک و ئاوی ناو توورەکەی منداڵەکە و هەروەتر هەندێک کێشەی تر كە لە کاتی لە دایکبووندا دێتە پێشێ. هەمووی ئەوانە دەتوانن لە یەکەم حەوتووی لەدایکبوونەوە نەخۆشیی چڵکی خوێن بۆ منداڵەکە دروست بکەن.

لە نیشانەکانی ئەو نەخۆشییە لە منداڵاندا ئەوەیە کە کتوپڕ ڕەنگی منداڵەکە دەگۆڕدرێت و یان لە ناکاو بیانوو و گریانی زۆر دەبێت ڕاست لەو کاتەدا دەبێ زوو پشكنینی خوێن بۆ منداڵەکە ئەنجام بدرێت و تا لە خاوێن و سلامەتبوونی خوێنی منداڵەکە دڵنیا بین ئەگینا ئەگەر ئەو نەخۆشییە زۆر بخایەنێت ئەوە بە ئاسانی دەبێتە هۆی نەقوستانبوون و نەخۆشمانەوەی هەمیشەیی منداڵەکە. تەنانەت ئەو منداڵانەی کە لە کاتی لە دایکبووندا زەردوویی دەگرن ئەوە ئەگەری تووشبوونیان بەو نەخۆشییە زۆرە. ڕشانەوەی زۆری منداڵ و تەنانەت شیر نەخواردنیشی دەتوانێ لە نیشانەکانی ئەو نەخۆشییە بێت.

جام کوردی