• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 155
  • چوار شەممه 8/2/1395
  • رۆژژمێر :

هۆكارەكانی دواكەوتنی قسەكردنی منداڵان ئاشكراكران

قسەكردنی منداڵان

دواكەوتنی قسە لە مندڵاندا گەلێك هۆكاری تایبەتی هەیە، بەڵام بەشێوەیەكی سەرەكی لەنێو منداڵاندا زۆر باو نییە، شارەزایانی تەندروستیش هەندێك هۆكار بۆ دواكەوتنی دەستنیشان دەكەن هەروەها ئامۆژگاری دایكان و باوكان دەكەن لەحاڵەتی دەركەوتنی هەندێك نیشانەدا دەبێت بەزوترین كات سەردانی پزیشكی پشپۆر بكەن.

بەپێی ڕاپۆرتێك، كە لە كەناڵی (ئەلجەزیرەی عەرەبی) بڵاوكراوەتەوە، شارەزایانی بواری پزیشكی كۆك نین لەسەر دواكەوتنی قسەی مندڵان، بەڵام هۆكارگەلێك دەستنیشان دەكەن بۆ دواكەوتنی قسەی مندڵان لەوانەش هۆكاری بۆماوەیی لە خێزانەكاندا یەكێكە لەهۆكارەكان هەروەها ئەو مندڵانەی لە كاتی لە دایكبوندا لەڕێژەی سەدا 85 ی كێشی ئاسایی خۆیان كەمترە، یاخواد ئەو منداڵانەی بە كەمتر لە 37 هەفتە لەدایك دەبن.

هەر بەپێی لێكۆڵینەوەكان منداڵانی كوڕ زوتر فێری قسەكردن دەبن لە مندڵانی كچ هەروەها دواكەوتنی قسەیان پۆلێن كردووە بە دوو بەشەوە هەندێك لە مندڵان لە تەمەنی 18 بۆ 20 مانگی تەنها 10 وشە فێر دەبن هەوەها لە تەمەنی 21 بۆ 30 مانگی كەمتر لە 50 وشە فێر دەبن ئەمەش پێوانەیەكی باشە بۆ دایك و باوكان، كە بزانن منداڵە كانیان لە قسەكردن دواكەوتون یان نا؟.

شارەزایانی بواری پزیشكی داوا لە دایكان باوكان دەكەن، كە ئەگەر لەگەڵ دواكەوتنی قسەكردنی منداڵەكانیان هەندێك نیشانەیان تێدادەركەوت دەبێت بەزوترین كات پزیشكی پسپۆڕی لێ‌ ئاگادار بكرێتەوە لەوانەش:

1- منداڵ زۆر هێمن بێت و جوڵەشی كەمبێت.
2- زۆر دوبارەبوونەوەی هەوكردنی گوێجكەكان.
3- نەتوانێت بیرۆكەكانی بەیەكەوە ببەستێتەوە واتە لەكاتی یاریكردندا نەتوانێت هەندێك جوڵە بكات، كە منداڵی ئاسایی دەیكەن.
4- درەنگ وەڵامدانەوەی لەكاتی بانگ كردندا ئەگەر بەڕوخساریش بێت، هەروەها هەندێكیان دەیانەوێت بە هێما تێتبگەیەنن.

 

تۆڕی مدیایی خەڵک